سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 224)

هەواڵ

سەرۆك كۆمار: گیانی برایەتی زاڵ بكەین

دوێنێ لەسلێمانی، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لەوەفدێكی باڵای هەدەپە بەسەرۆكایەتیی سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی هەدەپەو بەردان ئۆزتورك هاوسەرۆكی كەجەدەو ژمارەیەك پەرلەمانتاری هەدەپەو سەبارەت بەپرسە گرنگەكانی ناوچەكەو جیهان گفتوگۆیان كرد. لەدیدارەكەدا، سەرۆك بەرهەم ساڵح ‌و وەفدی میوان باسیان لەچارەسەری ئاشتی‌و دیموكراسی كرد لەڕێگای دیالۆگ‌و گفتوگۆوە دوور لە بەكارهێنانی شەڕو توندوتیژی. گفتوگۆشیان كرد لەبارەی چۆنێتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق‌و توركیا. لەلایەكی دیكەوەو ...

زیاتر »

سەزای تەمەللی: خەباتی سەرۆك مام جەلال بۆ بەدیهێنانی دیموكراسی بووە

PUKMEDIA وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان كردو هاوسەرۆكی پارتەكەش رایدەگەیەنێت: خەبات‌و تێكۆشانی سەرۆك مام جەلال، بۆتە نموونە بۆ كەسایەتییەكانی رۆژگاری ئێستا. لەسەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، وەفدی باڵای (هەدەپە) بەسەرۆكایەتیی سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی پارتەكە، سەردانی سلێمانی كردو لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال تاجەگوڵی داناو سەری رێزیان بۆ خەباتی سەرۆك مام جەلال دانەواند. هاوسەرۆكی هەدەپە، لەلێدوانێكدا ...

زیاتر »

״كۆدەنگیی لایەنە کوردستانییەكان״

دوێنێ، وەفدێكی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) كە پێكهاتبوو لە سەعدی ئەحمەد پیرە و رزگار عەلی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان كردو لەلایەن خەلیل ئیبراهیم بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامییەوە پێشوازیكران. سەرلەئێوارەش، وەفدێكی مەكتەبی سیاسیی (پ.د.ك) كە لە كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و خەسرەو گۆران بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن‌و ئەندامی سەركردایەتیی پارتی پێكهاتبوون، سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی-یان كرد. لەكۆبوونەوەكاندا، ...

زیاتر »

״‎هێزەكانی پێشمەرگە رۆڵی قارەمانانەیان گێڕاوە״

دوێنێ لەسلێمانی، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتیی (ی.ن.ك)و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، پێشوازییكرد لە كۆلۆنێڵ رەی نەتارجان راوێژكاری تایبەتی سەربازیی هێزەكانی بەریتانیا بۆ كاروباری چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگەو وەفدێكی هاوڕێی. لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەنگاوەكانی چاكسازی‌و هەوڵەكان بەئاراستەی رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەو پێشخستنی توانا لۆجستییەكان. لەبەشێكی تری دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەوڵەكانی هاوپەیمانان بەگشتی‌و بەریتانیا بەتایبەتی بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەو رێكخستنەوەیان. هاوكات سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگە ...

زیاتر »

پرۆگرامێکی نوێ لە سۆشیال میدیای کوردستانی نوێ بەناوی(ئەمڕۆی کوردستان)

 202 جار بینراوە

زیاتر »

‎كۆسرەت رەسوڵ: كۆدەنگی بۆ رێكخستنەوەی یەكێتی هەیە

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك )پێشوازیكرد لە ستیفن فەیگن كونسوڵی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان‌و وەفدی یاوەری. لەدیدارەكەدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر ئامادەیبوو گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كوردستان، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداو دۆخی حزبی‌و رێكخراوەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. پەیوەست بەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بڕیاری ئەنجامدانی كۆنگرە، هەردوولا گفتوگۆی وردی ئایندەی (ی.ن.ك)یان كردو جەختیان لەزەروورەتی یەكێتی ...

زیاتر »

سەعدی پیرە: سەقامگیریی سیاسی ‌و چەسپاندنی ئاشتی

دوێنێ لەهەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) لەگەڵ سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)و وەفدی یاوەری كۆبۆوە، كە ماوەی دوو رۆژە بەسەردانێكی رەسمی لەهەرێمی كوردستانن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەڕەوشی سیاسیی گشتی ناوچەكەو بەتایبەتیش رەوشی توركیا. لەدیدارەكەدا، سەعدی پیرە، سەردانی وەفدی (هەدەپە)ی بەهەنگاوێكی گرنگ‌و پڕبایەخ وەسفكرد بۆ توندوتۆڵتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، هاوكات ...

زیاتر »

مەلا بەختیار: كۆنگرە، بۆتە وێستگەی چارەنووسساز

دوێنێ، ستیف فەیكن كونسوڵی ئەمریكا‌و وەفدی یاوەری، سەردانی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی-یان كردو تاوتوێی چەندین بابەتی هەنووكەیی‌و هەستیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و عیراق‌و كوردستان‌و یەكێتی-یان، كرد. كونسوڵی ئەمریكا، چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداو هەولێری بەگرنگ زانی‌و وتی: سەركەوتنی حكومەتی هەرێممان لامەبەستە. هەروەك بۆچوونی خۆیشی لەسەر یەكێتی خستەڕوو. لای خۆیشییەوە، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی، رایگەیاند: لەو باوەڕەدام، حكومەتی هەرێم، بەدەرسوەرگرتن ...

زیاتر »

״دەستبەرداری ماف و داخوازییە دەستوورییەكانمان نابین״

دوێنێ، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان‌و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان‌و ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنە كوردستانییەكان، ئەنجامدرا. سەرەتا، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، فراكسیۆنە كوردستانییەكانی لەڕەوشی گفتوگۆی نێوان هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی فیدراڵ ئاگاداركردەوەو وتی: پێشكەوتن لەگفتوگۆكانمان لەگەڵ بەغدا هەیەو هیوادارین لەسەر بنەمای دەستوور كێشەكان چارەسەربكرێن بەشێوەیەك پرەنسیپەكانی هاوبەشی راستەقینەو هاوسەنگی‌و سازان، لەبەرچاوبگیرێن. جەختیشیكردەوە كەكێشەی خەڵكی ...

زیاتر »

بافڵ تاڵەبانی: كۆنگرەی نوێبوونەوە و بوژاندنەوەی گیانی یەكێتی

بافڵ تاڵەبانی، لەدەباشان، پێشوازیكرد لە ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان‌و لەدیدارێكدا گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر كۆی هاوكێشە سیاسییەكان‌و دۆخی نەخوازراوی ناوچەكەو ئاڵۆزییە ئەمنییەكانی كراو تەئكید لەكاری هاوبەش‌و پێكەوەیی كرا لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و ئەمریكا بۆ تێپەڕاندنی هەلومەرجەكە. ‎بافڵ تاڵەبانی، لەدیدارەكەدا دووپاتی خواستی یەكێتی كردەوە لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان‌و بەهێزكردنی هاریكاریی هاوبەش لەگەڵ ئەمریكا لەبوارە جیاجیاكاندا. ‎لەبەرامبەردا وەفدی میوان پیرۆزبایی دیاریكردنی رۆژی بەستنی ...

زیاتر »