سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 230)

هەواڵ

سه‌رۆك كۆمار: عیراق پێویستی به‌ هاوكاریی زیاتره‌

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار، دوێنێ له‌به‌غدا، له‌میانی پێشوازی له‌ سه‌عید ئه‌وحه‌دیی راوێژكاری پێشكه‌وتووی جێگری سه‌رۆك كۆمار ئیسحاق جه‌هانگیریی‌و وه‌فدی هاوڕێی، ئاماژه‌یكرد بۆ قووڵیی په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان تاران‌و به‌غداو بایه‌خدانی عیراقیشی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانیان له‌ته‌واوی بواره‌كاندا به‌وجۆره‌ی خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی دراوسێ ده‌كات. له‌دیداره‌كه‌دا، كه‌ ئیره‌ج مه‌سجیدی باڵیۆزی ئێران له‌به‌غدا ئاماده‌یبوو، سه‌رۆك مه‌عسوم؛ پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردو وڵاتی خسته‌ڕوو له‌دانانی نرخی ...

زیاتر »

خۆڕێكخستنه‌وه‌و خۆسازدان بۆ ئه‌ركه‌كانی ئێستاو ئاینده‌

دوێنێ له‌سلێمانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) پێشوازییكرد له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ. له‌دانیشتنێكی دۆستانه‌دا باسی هه‌لومه‌رجی سیاسیی كوردستان كرا به‌تایبه‌ت پاش له‌شكركێشییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبـی‌و سوپای عیراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، پاش گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل هه‌ردوولا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد كه‌ بووه‌هۆی شه‌هیدو برینداربوونی پۆلێك ...

زیاتر »

پێویسته‌ كێشه‌كانی نێوان عیراق‌و هه‌رێم چاره‌سه‌ربكرێن

بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هاوخه‌مییان، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، سه‌ردانی ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال؛ ده‌كات و ده‌ڵێت: «ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال؛ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو له‌هه‌مووان كه‌وت»و له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-یش جه‌خت له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌وجۆره‌ی ئاشتی‌و ئۆقره‌یی سیاسی‌و ئه‌منی، بێته‌كایه‌وه‌. دوێنێ له‌سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)، پێشوازییكرد له‌ عه‌لی باپیر ئه‌میری ...

زیاتر »

ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ قبوڵ بكرایه‌ ئه‌م هه‌موو كاره‌سات‌ و نه‌هامه‌تییه‌مان به‌سه‌رنه‌ده‌هات

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئیمزای پڕۆژه‌ی راگرتنی هێرشی عیراق بۆ سه‌ر كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ندێك له‌ ده‌زگا میدیاییه‌كان به‌مه‌به‌ست هه‌واڵێكیان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ 38 سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) ره‌زامه‌ندبووبێتن له‌سه‌ر راده‌ستكردنی شاری كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان. به‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ ده‌مانه‌وێت بۆ رای گشتی گه‌له‌كه‌مان ئه‌م راستییه‌ی خواره‌وه‌ بخه‌ینه‌ڕوو: له‌دوای زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی عیراق بۆ هێرش ...

زیاتر »

وته‌بێژی حكومه‌ت یان قه‌وانچی پارتی؟

شارپرێس: وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت «ئێران فشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بۆ پڕۆژه‌ی ڕاده‌ستكردنی كه‌ركوك». ئه‌مه‌ هه‌ر ئه‌و قسانه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوو كه‌ناڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی پارتی ده‌یكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئامانجیان درۆی شاخداره‌ و به‌هۆی درۆوه‌ درێژه‌ به‌ ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌ی وته‌بێژی حكومه‌ت بۆچی قه‌وانه‌كه‌ی ئه‌وان لێده‌د‌اته‌وه‌؟ ئه‌مه‌ ته‌نیا یه‌ك شرۆڤه‌ی هه‌یه‌ و زیاتر هه‌ڵناگرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ سه‌فین دزه‌یی ...

زیاتر »

بژارده‌ی گفتوگۆ

*سه‌رۆك كۆمار: وه‌ستاندنی هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازییه‌كان و پاراستنی ژیانی مه‌ده‌نییه‌كان *ئه‌مریكا: ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر ده‌مێننه‌وه‌ *فه‌ره‌نسا: رێز له‌ مافه‌كانی كورد بگیرێت *ئه‌ڵمانیا: رێگه‌چاره‌ی ئاشتی * UN: گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان *حكومه‌تی هه‌رێم: ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆكه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌غداو هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان «بژارده‌ی گفتوگۆ» هه‌ڵبژێرن. سه‌رۆك كۆمار: دیالۆگ و پابه‌ندبوونی ته‌واو به‌ ده‌ستووره‌وه‌ د.فوئاد ...

زیاتر »

سه‌رۆك كۆمار: وه‌ستاندنی هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازییه‌كان و پاراستنی ژیانی مه‌ده‌نییه‌كان

دوێنێ د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار له‌ به‌غدا پێشوازییكرد له‌خالید بن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لفالح وه‌زیری وزه‌و پیشه‌سازیی و سامانی كانزایی له‌ شانشینی عه‌ره‌بی سعودیی و سه‌رۆكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری په‌ترۆڵ (ئۆپیك) كه‌ نامه‌یه‌كی له‌ خادمی هه‌ردوو حه‌ره‌می پیرۆز خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز و سڵاوی جێنشین شازاده‌ محه‌مه‌د كوڕی سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیزی گه‌یاند به‌ به‌ڕێزیان. سه‌رۆك كۆمار له‌ دیداره‌كه‌دا پته‌ویی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ...

زیاتر »

هه‌موو حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر بوونیان نییه

راگه‌یاندنێك له‌ ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر بوونیان نییه‌ له‌ ناوچه‌كانی  ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم زۆنی سه‌وز. ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ كوردستان ده‌گوزه‌رێ، به‌شێكه‌ له‌و رێكه‌وتنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم  له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا  كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦ ئه‌نجامدراوه‌. بۆیه‌ هیچ جۆره‌ پێشڕه‌وییه‌كی هێزه‌ عیراقییه‌كان بۆ سه‌روی سنووری ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ناكرێت ...

زیاتر »

ئاسۆ مامه‌ند:دۆخی كه‌ركوك ئارامه‌

ئاراس شێخ جه‌نگی: ئه‌وانه‌ی هه‌ڵه‌یان كردووه‌ دان به‌ هه‌ڵه‌كانیاندا بنێن ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك رایگه‌یاند: بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆببێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك، كه‌ له‌پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت. لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك راشیگه‌یاند: دۆخی كه‌ركوك ئارامه‌، داواشی له‌ هاووڵاتیانی كه‌ركوك كرد بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان. حه‌شدی شه‌عبـی له‌ كه‌ركوك ...

زیاتر »

ده‌ستوور ره‌شماڵ ‌و زامنی یه‌كڕیزیی نیشتمانیمانه‌

په‌یامی سه‌رۆك كۆمار له‌ ساڵڕۆژی راپرسیی له‌سه‌ر ده‌ستوور به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌ یادی دوانزده‌یه‌مین ساڵڕۆژی راپرسیی له‌سه‌ر ده‌ستوری عێراق په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌ كرد كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ هۆڵی كوبرا له‌ ته‌لاری ئه‌نجومه‌ن له‌ به‌غداد رێكی خستبوو به‌ دروشمی «ده‌ستوره‌كه‌مان ره‌شماڵ‌و زامنی یه‌كڕیزیی نیشتمانیمانه‌ «، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی كه‌ له‌ ...

زیاتر »