سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 24)

هەواڵ

تاجه‌گوڵینه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ دانرا

به‌ئاماده‌بونی  مه‌لا ئاری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و لێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی 24ی رێكخستی راپه‌ڕین ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ه‌ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سنووره‌كه‌ له‌شاری قه‌ڵادزێ تاجه‌گوڵینه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشكه‌شی گیانی پیرۆزی شه‌هیدانی كاره‌سات و راپه‌رینی شاره‌كه‌ كرا. له‌میانی به‌ڕێوه‌جوونی رێوره‌سمه‌كه‌شدا مه‌لا ئاری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 24ی رێكخستی راپه‌ڕین له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی، ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان نه‌توانرا رێوره‌سمی تایبه‌ت به‌شێوازێكی فراوان ...

زیاتر »

قوباد تاڵه‌بانی: قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی جێی شانازین

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كاره‌ساتی بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی له‌و شاره‌، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌. ده‌قی په‌یامه‌كه‌… له‌ یادی 46 ساڵه‌ی بۆردومانی قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی له‌و شاره‌، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه‌ داده‌نوێنین. ئه‌و زانكۆیه‌ی به‌عس بۆردمانی كرد به‌ درێژایی نیوسه‌ده‌ مێژوویه‌كی پڕ له‌ شانازی تۆمار كردوه‌و ئێستاش ناوه‌ندێكی گرنگی زانست و مه‌عریفه‌یه‌ ...

زیاتر »

بە هەموومان هەوڵی بووژانەوەی سنوورەکەمان بدەین

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان جەماوەری سنووری ئیدارەی راپەڕینی تێکۆشەر کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بۆ ساڵیادی کارەسات و راپەڕینی شاری قەڵادزێی خۆڕاگر و رۆژی ٢٤ی٤ کە ئەمساڵ (٤٦) ساڵ تێپەڕدەبێ بەسەر کارەساتی خوێناوی ساڵی ١٩٧٤ کە لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەو شارە سەدان کەس بوونە قوربانی ناپاڵمەکانی ئەو رژێمە. هەروەها یادی (٣٨) ساڵەی راپەڕینی قەزای پشدەر بەڕابەرایەتیی رێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،مەڵبەندەکەمان تاجە گوڵینەی ...

زیاتر »

 ماوەی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان تا ٢٢ی ئایار درێژکرایەوە

بەشی پەیوەندییە گشتیەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانیی عیراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عیراق تا ٢٠٢٠/٥/٢٢ درێژکردەوە. ‌ لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه. شایانی باسە بڕیاره‌کە له‌چوارچێوه‌ی به‌رگریکردنه‌ له‌ ...

زیاتر »

مەڵبەندی شارەزوور، گۆڕی سێ کەسایەتی ناودار نۆژەن دەکاتەوە

سەرتیپ عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری ی.ن.ک لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی مەڵبەند و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە، سەردانی گۆڕستانی عەبابەیلێ-ی کرد لەشاری ھەڵەبجە و گۆڕی ھەر سێ کەسایەتیی ناوداری کوردستان عادیلەخانم و ھەروو شاعیری گەورەی کورد ئەحمەد موختار و تایەربەگی جافی بەسەرکردەوە. لێپرسراوی مەڵبەند، بڕیاریدا لەسەر ئەرکی ی.ن.ک بەشێوەیەکی ھونەری پارێزبەندێک بەدەوری ھەر سێ گۆڕەکەدا دروستبکرێت و گۆڕەکان نوژەنبکرێتەوە. ...

زیاتر »

لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ١٩ بڕیاری نوێی دەرکرد

بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بابەت/ گشتاندن پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٢٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ لە (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)دا، لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (٩٦) لە (٢٢/ ٤/ ٢٠٢٠)دا بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە: ١-لەدوای (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە تا (١/ ٥/ ٢٠٢٠)، قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ ...

زیاتر »

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌. فه‌رید سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 23-4-2020، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.  راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵبژاردنی لێپرسراوانی بۆردی مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چونكه‌ تائێستا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دیاریكردنی لێپرسراوانی بۆردی مه‌كته‌به‌كانمان ماوه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ...

زیاتر »

وه‌زاره‌تی ناوخۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی درێژكرده‌وه‌

ئه‌مڕۆ 23-4-2020، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی 1-5-2020، درێژبكاته‌وه‌. هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه‌، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ پێی رێنماییه‌كانی پێشوو به‌رده‌وامده‌بێت و له‌ سه‌عات 6 ی ئێواره‌ تا 12 ی شه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش به‌پێی رێنماییه‌كانی پێشوو به‌رده‌وامده‌بێت. سەرچاوە : PUKmedia  18 جار بینراوە

زیاتر »

‎كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزان لە موسڵمانان دەكات

‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان ‎لە كاتژمێرەكانی كۆتایی مانگی شەعبان و خۆئامادەكردن بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان و بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان دەكەم و ئومێدەوارم ئەم مانگە پیرۆزە مانگی تەبایی و لێبووردەیی بێت لەنێوانمان. ‎هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەكاتێكدایە جیهان و كوردستان بە قەیرانی جۆراوجۆردا تێپەڕ دەبێ و هاوكێشە سیاسی و ئابووری و نێودەڵەتییەكان گۆڕانكاریان بەسەردا ...

زیاتر »

پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان دەکەین. ‌ ئومێدەوارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هەوێنی قوڵبوونەوەی تەبایی و لێبووردەیی لەنێوان هەموو گەلان و پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییە جیاجیاکان. هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز هاوکاتە لەگەڵ سەرکەوتنی کوردستان بەسەر پەتای کۆرۆنا کە گەلەکەمان بەپابەندبوونیان بە رێوشوێنە تەندروستییەکان و هەماهەنگی و هاوکاریان لەگەڵ ...

زیاتر »