سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 242)

هەواڵ

لاهور شێخ جەنگی: ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك

كەركوك، عومەر غەریب دوێنێ لەبارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كەركوك، رێوڕەسمێكی شایستە بۆ یادی دامەزراندنی یەكێتی و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ بەڕێوەچوو. لە رێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و لێپرسراوانی یەكێتی و جەماوەرێكی بەرچاو ئامادەیبوون، ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك رایگەیاند: لەم یادەدا دووپاتیدەكەینەوە كە كار دەكەین بۆ چارەسەری كۆی كێشەكانی پەیوەست بە كەركوك لەهەموو ئاستەكاندا، وتیشی: ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیرییە

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار رایگەیاند: ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیرییە لە سەربنەمای سیستەمی ئاسایشی هاوبەش و پاراستنی سەروەری و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتان و رەتكردنەوەی توندوتیژی و توندڕەوی. سەرۆك كۆمار بەشداریی لە هەردوو كۆنگرەی لوتكەی نائاسایی چواردەهەمینی عەرەبی و لووتكەی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لە سعودیە كرد و وتاری عیراقی خوێندەوە و رایگەیاند: بەرقەراركردنی سەقامگیری لە عیراق پێویستی بە هاریكاری و ...

زیاتر »

مه‌لا به‌ختیار: به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌ كۆڵنه‌ده‌ری هه‌مان ئه‌و رێبازه‌بم كه‌ جه‌نابی مام جه‌لال نه‌خشاندوویه‌تی

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، وێڕای پیرۆزبایی له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان ‌و هه‌موو ئه‌ندامان ‌و پێشمه‌رگه‌و كه‌مئه‌ندامان، ئاماژه‌ به‌ پێگه‌و خه‌بات ‌و قوربانییه‌كانی یه‌كێتی ده‌دات ‌و داوای كاركردن به‌ پره‌نسیپه‌ بنچینه‌ییه‌كانی یه‌كێتی ده‌كات‌و جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ ده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌: هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌مانه‌، پیرۆزبایی گه‌رم له‌ یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌تان ...

زیاتر »

له‌ یادی یه‌كێتیدا مه‌لا به‌ختیار سه‌ردانی خاتوو ھێرۆ ده‌كات

ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌، به‌بۆنه‌ی یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و ھه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێ، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌ده‌باشان سه‌ردانی ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كرد.  2 جار بینراوە

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ: ئەمڕۆ یەكێتی لە هەموو رۆژێك زیاتر یەكدەنگ ‌و یەكهەڵوێستە

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ جەماوەری خۆڕاگرو تێكۆشەری كوردستان پێشمەرگە قارەمانەكان كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان بەسڵاوێكی گەرمی یەكێتییانەوە، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ لەكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و پێشمەرگە قارەمانەكان‌و تێكۆشەرە دێرینەكان‌و كەمئەندامانی سەنگەرو دۆست‌و ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتی‌و گشت كوردستانیان، دەكەم. 44 ساڵ تەمەنی پڕ لەخەبات‌و داستان‌و نەبەردی‌و قارەمانێتیی پێشمەرگە بە ورەكانی ...

زیاتر »

گرێدانی كۆنگرەیەك،كە تەبایی ‌و یەكڕیزیی یەكێتی پتەوتربكات ‌و بە بەرنامە‌و وزەی نوێ یەكێتی بۆ راپەڕاندنـــی ئەركە چارەنووسسازەكانی داهاتوو و زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان، باشتر ئامادەبكات

بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی یادی (44) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی‌و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ. گەلی كوردستانی خۆڕاگر! كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان! جەماوەری دڵسۆز، هەڤاڵانی تێكۆشەری یەكێتی! ئەمڕۆ؛ یادی وەرچەرخانێكی مەزن لە مێژووی هاوچەرخی كورد‌و بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دەكەینەوە، یادی رچەشكێنی‌و نوێگەری لە شۆڕشگێڕی‌و كوردایەتی‌و خەباتی سیاسی‌و دیموكراسی لە كوردستان، یادی (44) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و هەڵگیرساندنی شۆڕشی ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار بەشداریی لە كۆنگرەی لووتكەی عەرەبی ‌و ئیسلامیدا دەكات

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، بە سەرۆكایەتیی وەفدی عیراق بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی هەردوو كۆنگرەی چواردەهەمین لووتكەی عەرەبی نائاسایی و لوتكەی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، كە دوێنێ لە شاری جدە دەستیپێكرد‌و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، گەیشتە عەرەبستانی سعودی. چاوەڕوان دەكرێت سەرۆك بەرهەم ساڵح لە هەردوو كۆنگرەكەدا وتاری عیراق پێشكەش بكات، لە هەمانكاتدا چاوی بكەوێت بە سەرۆكی وەفدە بەشداربووەكانی هەردوو كۆنگرەی عەرەبی و ...

زیاتر »

ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان

״پابەندبوون بە ناوەڕۆكی رێكەوتنەكانەوە״ راگەیەنراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (ئەمڕۆ 29/5/2019)، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی لە شاری سلێمانی كۆبۆوە. كۆبوونەوەكە، كە بەدەقیقەیەك وەستان بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد، تێیدا د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی لە رێگەی سیستمی (ڤیدیۆ كۆنفرانس) بەشداربوو، تەوەرەكانی پێكهاتبوون لە تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی پەیوەست ...

زیاتر »

پەرۆشیی بۆ كەركوك ‌و ناوچەكانی تر لە پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی یەکگرتووی نەتەوەییەوە دەستپێدەكات

وتەبێژی یەكێتی، چەند راستییەك بۆ رای گشتی دەخاتەڕوو و روونكردنەوەی پێویست لەبارەی رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی تایبەت بەدانانی پارێزگاری كەركوك، ئاشكرا دەكات. لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەوەڵامی پرسیارێكی PUKmedia دا، كە ئایا تێبینیی چییە لەبارەی روونكردنەوەكەی وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان؟ ئاماژەی بەوەكردووە «چەند تێبینییەك بۆ رای گشتی دەخەمەڕوو، كە تەنها رێككەوتن لەنێوان بەڕێزان كاك كۆسرەت و كاك ...

زیاتر »

یەكڕیزییمان كلیلی پاراستنی بەرژەوەندیی باڵای گەلەكەمان ‌و پاراستنی كوردستانە

لەئەنجامی پێشهاتە نوێیەكانی چەند رۆژی رابردووی بارودۆخی پارێزگای كەركوك و لە نزیكەوە چاودێریكردنی رەوشی شارەكە لەڕووی سیاسی و سەرجەم بوارەكانیتر، رۆژی 28/5 بەئامادەبوونی ئەندامە كەركوكییەكانی ئەنجومەنی ناوەندی، كۆبوونەوەی سكرتارییەت‌و لێپرسراوی كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆی چڕوپڕو هەمەلایەنە كراو تیشك خرایەسەر هەردوو رێككەوتننامەكانی 4ی ئادارو 5ی ئایاری نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، بەتایبەتیش پاشكۆی رێككەوتنەكە، كە تایبەتبوو بەپرسی ...

زیاتر »