سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 250)

هەواڵ

ئەمریكا بە دوای جەنگدا ناگەڕێت

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە «وڵاتەكەی جەنگ بەرامبەر بە ئێران هەڵبژێرێت». وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە دەڵێت: ئەمریكا بەدوای جەنگدا ناگەڕێت، بەڵام توانا سەربازییەكانی لە ناوچەكەدا بە ناردنی كەشتی جەنگی و فڕۆكەی جەنگی، زیاتر كردووە و هەر هێرشێك بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بێت، یان ئەفغانستان وەڵاممان دەبێت. یەكێتیی ئەوروپا پشتگیریی رێكەوتنی ئەتۆمی دەكات ...

زیاتر »

پەیوەندی ‌و هاریكاریی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ‌و دۆست

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، رۆژی 12/5 لەمیانی پێشوازی لە باڵیۆزانی بەریتانیا، ئەڵمانیاو فەرەنسا لەعیراق، تەئكیدی لەسەر سوربوونی عیراق كردەوە لەپەیوەندی‌و هاریكاریی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌و دۆست، لەنێویاندا ئەمریكاو ئێران‌و گفتوگۆكانیشمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی‌و ئیقلیمی‌و ئەوروپا، بەو ئاڕاستەیەیە، تا ببێتە فاكتەرێك بۆ ئارامی‌و سەقامگیری‌و گەشەسەندنی ئابووری لەناوچەكەو جیهاندا. سەرۆك بەرهەم ساڵح، جەختیشی لەگرنگیی دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی جددی‌و بنیاتنەر كردەوە لە‌پێناوی چارەسەری گرفتەكان‌و ...

زیاتر »

ئەركمانە خزمەتی زیاترتان بكەین و هاوكار و پشتیوانتان دەبین

دوێنێ لەدەباشان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشوازی لە ئەنجومەنی مەڵبەندی رێكخستنی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كردو دڵنیایی پێدان لەوەی هاوكارو پشتیوانیان دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان. لەدیدارەكەدا، مەلا كەریم لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی حەمرین، راپۆرتێكی لەبارەی كارو چالاكی‌و كێشەكانیان پێشكەشكردو پڕۆژەیەكی خستەڕوو بۆ رێكخستنەوەی ئۆرگانەكانی یەكێتی‌و زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی قوربانیبەخش‌و زیانلێكەوتووی ناوچەكەیان. لای خۆیشییەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، ستایشی مێژووی قوربانیدان‌و تێكۆشانی خەڵكی تێكۆشەری ...

زیاتر »

خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند و ژمارەیەک كەسایەتیی سیاسی‌ و رۆشنبیر و رۆژنامەنووس سكاڵا تۆماردەكەن

PUKmedia خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند سكاڵایان لەسەر شاسوار عەبدولواحید هەیەو داواكارن دادگا لەسەر كەیسەكەیان بێتە دەنگ و مافەكانیان وەربگرێتەوە، دەشڵێن تەنها لەدوو بنكەی پۆلیس زیاتر لە 300 سكاڵایان تۆماركردووە. ئەو خاوەن پشكانە دەڵێن: زیاتر لە 9700 كەس پشكیان لەپڕۆژەی چاڤی لانددا هەیە كە لە 22 ملیۆن دۆلار زیاترەو هەندێك لە خاوەن پشكەكانیش تەنها دوو ساڵ بڕێكی كەم پارەیان وەرگرتووە، كە ...

زیاتر »

بە هەوڵی جێگری سەرۆك وەزیران پڕۆژەی دووسایدی كەلار-دەربەندیخان دەستپێدەكرێتەوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاشكرای دەكات كە لەداهاتوویەكی زۆر نزیكدا پڕۆژەی دووسایدكردنی رێگای كەلار-دەربەندیخان دەستپێدەكاتەوە. سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەمیانی بەسەركردنەوەی پڕۆژەی سایلۆی كەلار، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای ئەوەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە كاركردن لە بەشی دووەم و سێیەمی پڕۆژەی دووسایدكردنی رێگای كەلار-دەربەندیخان راگیرا، خۆشبەختانە بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەكە تەرخان دەكرێت‌و لەداهاتوویەكی زۆر ...

زیاتر »

״بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە،بەدواداچوون بۆ هەر كەیسێك دەكرێت״

وتەبێژی دادگای سلێمانی، وەڵامی هەموو ئەو لێدوانانە دەداتەوەو رەتیان دەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن كەس ناتوانێت سەردانی تۆمەتبارانی دۆسێی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بكات. حاكم عومەر ئەحمەد وتەبێژی دادگای سلێمانی، لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، ئەوەی راگەیاند: هەر كەس‌و تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت یان بەدواداچوون بۆ هەر رووداوو كەیسێك بكرێت، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە دەبێت. وتیشی: لەچەند رۆژی رابردوودا لە بەشێكی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە، جۆرێك لە ...

زیاتر »

مەڵبەندی دووی یەكێتی: هەمیشە كەركوك بە قودسی كوردستان دەمێنێتەوە

ساڵیادی سەركەوتنە گەورەكە لەسەر دەستی یەكێتی لە هەموو لایەك پیرۆز بێت بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، مەڵبەندی دووی رێكخستنی کەرکوکی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی: خەڵكی بەشەرەفی كەركوك ‎شارە دڵسۆز و بەئەمەكەكەی كوردستان ‎كەس‌وكاری سەربەرزی شەهیدان ‎ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ ساڵێكی تەواو بەسەر هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕ دەبێت بەشاری كەركوكی ...

زیاتر »

خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم دەستپێدەكات

بەم نزیكانە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە. بڕیاریشە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و تێیدا بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم بدات. لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەلایەكی دیكەوە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیی لە داڤید ساتەرفیڵد یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لێپرسراوی نووسینگەی كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك لە وەزارەتی ...

زیاتر »

خنكانی ده‌یان كۆچه‌ری نایاسایی و رزگاركردنی ده‌یانی دیكه‌

رۆژی هه‌ینی رابردوو، به‌له‌مێك به‌ نزیكه‌ی 90 كۆچه‌ری نایاساییه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی تونس نقوم بوو، به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، نزیكه‌ی 70 كۆچه‌ر خنكاون ‌و زیاتر له‌ 15 كه‌سیشیان لێ رزگاركراون. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌له‌مه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆچه‌ره‌ نایاساییه‌ ئه‌فریقییه‌كانی هه‌ڵگرتووه‌ ‌و به‌پێی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و كۆچه‌ره‌ نایاساییانه‌ ویستوویانه‌ له‌ لیبیاوه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌ریاوه‌ به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕۆن. له‌ لایه‌كی ...

زیاتر »

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە پێشوازیی شاندێكی باڵای ئەمریكادا: لێكتێگەیشتنی هاوبەش هەبێ بۆ پرسەكان ‌و بە گفتوگۆ و دیالۆگ كێشەكان چارەسەربكرێن

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە داڤید ساتەر فیڵد یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو لێپرسراوی نووسینگەی كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاو جۆی هود هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق و جەنەڕاڵ پۆڵ لاكامیرا فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا و ستیڤن فەیگن كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، كرد. لەدیدارەكەدا، كە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی ...

زیاتر »