سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 267)

هەواڵ

ژماردنەوەی دەنگەكان شەفافانە بەڕێوەچوو

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆتاییهاتنی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی راگەیاند و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە عیراق رایگەیاند: ژماردنەوەی دەنگەكان بە شەفافانە بەڕێوەچوو. یان كوبیش نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق، لە راگەیەنراوێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، رایگەیاند: پڕۆسەی دووبارە هەژماركردنەوەی دەنگەكان، بە شێوەیەكی شەفافانە و رێكخراو و متمانەدار بەڕێوەچوو، بەهۆی كاری پراكتیكی و بێلایەنانەی دەستەی ...

زیاتر »

حكومەتی هەرێم پڕۆژە بودجەی ٢٠١٩ ئامادە دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە و «ئامادەكارییەكانی داڕشتنی پڕۆژە بودجەی ساڵی دارایی ٢٠١٩ی تاوتوێكرد». لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابووری راپۆرتێكی سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی وەزارەت بۆ داڕشتنی پڕۆژە بودجەی ساڵی 2019 پێشكەشكرد كە لە دوای ساڵی ٢٠١٤-ەوە بە هۆی قەیرانی داراییەوە ئەو پڕۆژەیە ئامادەنەكراوە. ئەنجومەنی وەزیرانیش پشتگیریی ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی كرد و داوای لە وەزیرەكان كرد لەمبارەیەوە هەماهەنگیی لەگەڵ ...

زیاتر »

پلانی هاوبەش بۆ چارەسەری تەواوی كێشەكان

رۆژی ٦/٨ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) پێشوازییكرد لەبریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق‌و وەفدێكی وەزاریی هاوڕێی، كە پێكهاتبوون لەبەڕێوەبەری گشتیی دابەشكردن‌و كادیرانی بەشەكە. لەدیدارەكەدا، كە حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوو، جێگری سكرتێری گشتی، بەگرنگییەوە باسی لەڕۆڵی وەزارەتی نەوتی عیراق كردو جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە پەرە بەكارەكانیان بدەن لەئامانجی خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا. لای خۆیانەوە وەفدی میوان بەوردی ...

زیاتر »

كەركوكییەكان دەستبەرداری خاكی باووباپیرانیان نابن بۆ هیچ هێز و لایەنێك

ئاسۆ مامەند: هەمیشە درێژەپێدەری رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال دەبین هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەدیدارێكیدا لەگەڵ لێپرسراوو جێگرانی مەڵبەندی كەركوك‌و ژمارەیەك لەكادیرانی پێشكەوتوو و كاندیدانی سەركەوتووی یەكێتی بۆ پەرلەمانی عیراق، رایگەیاند: «لەدوا هەڵبژاردندا، كە بۆ پەرلەمانی عیراق ئەنجامدرا، كەركوكییەكان سەلماندیانەوە كەركوك كوردستانییەو دەستبەرداری خاكی باووباپیرانیان نابن بۆ هیچ هێزو لایەنێك». دوێنێ، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) بەیاوەریی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ...

زیاتر »

״دەرگای گفتوگۆ واڵایە״

كۆمسیۆن: ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان كۆتاییهات دوێنێ وەفدی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوە و «پڕۆژە و وەفدی هاوبەش بۆ بەغدا و ئامادەكاریی بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق»، تاوتوێكرا. ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە دوای كۆبوونەوەكە، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا باسی بژێوی خەڵك لە هەرێمی ...

زیاتر »

تێرمیناڵی فڕۆكەخانەی سلێمانی فراوانكرا

دوێنێ لە رێوڕەسمێكدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پڕۆژەی فراوانكردنی تێرمیناڵی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كردەوە. جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە وتەیەكدا پەیامێكی ئاڕاستەی حكومەتی توركیا كرد و بە پێویستیزانی «چاو بە بڕیارەكانی بەرامبەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بخشێنێتەوە و قەدەغە لەسەر گەشتی فڕۆكەخانەكانی وڵاتەكەی ‌و فڕۆكەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت ‌و گەشتەكان ‌و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاسایی ببێتەوە». تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی ...

زیاتر »

دەرگامان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا واڵایە

دوێنێ لەهەولێر، وەفدی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی‌و پارتی، كۆبوونەوەو تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد. دوای كۆبوونەوەكەش، سەعدی ئەحمەدی پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی ئەمنی‌و بژێویی خەڵك كرا، لەوڕووەشەوە تەئكیدكرایەوە لەهەوڵدانی زیاتر بۆ خێراتر پێدانی مووچە‌و خزمەتگوزارییەكانیش باشتربكرێن. هەروەك باسی خۆئامادەكردن بۆ گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی عیراق لەبەغدا كرا، بەتایبەتی دوای دەرچوونی ئەنجامەكانی هەژماركردنی دەنگەكان بەدەست، كە ...

زیاتر »

لە دوو مانگی پێشوودا 850 کۆچبەر لە دەریای سپی ناوەڕاستدا خنکاون

کۆمسیۆنی کاروباری کۆچبەران سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیانێکدا رایگەیاند: لە ماوەی دوو مانگی پێشوودا 850 کۆچبەر لە دەریای سپی ناوەڕاستدا خنکاون. دەشڵێت: بەمشێوەیە لە ئێستادا دەریای سپی ناوەڕاست دەبێتە ترسناکترین رێگا، کە کۆچبەران پێیدا تێدەپەڕن، بە مەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا. لە درێژەی بەیانەکەدا هاتووە : کۆی گشتی ئەو کۆچبەرانەی کە ئەمساڵ لە دەریای سپی ناوەڕاستدا خنکاون، دەگاتە سەرو 1500 ...

زیاتر »

پێویستە ڕێز لە خەباتی خەباتگێڕان بگیرێت

دوێنێ لەهەولێر، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی پێشمەرگەی دێرین‌و سیاسەتمەدار خورشید شێرەی كرد. لەمیانی سەردانەكەیدا، جێگری سكرتێری گشتی، بۆ كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزیان، پرسەو سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خورشید شێرە كردو هیوای خواست ئەمە دواكۆست‌و ناخۆشییان بێت‌و خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات. لای خۆیەوە، خورشید شێرە، سوپاسی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كردو هیوای خواست ...

زیاتر »

״هەنگاوەكانی یەكێتی رووەو لووتكە خێرایە״

شوان كەریم دوێنێ لەسلێمانی، حاكم قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)، لەگەڵ ژمارەیەك لەمامۆستایانی زانایانی ئایینی‌و لێپرسراوانی بەشێك لەلقەكانی یەكێتیی زانایانی ئایینی كۆبۆوەو پشتیوانیی بۆ دەربڕین لەكارو بەرنامەی داهاتوویاندا. لەكۆبوونەوەكەدا، كە سەید محەمەد بەرزنجی‌و مامۆستا سەید جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی كوردستان ئامادەبوون، دوای گوێگرتن لەبیروڕاكانیان، حاكم قادر، بەستایشەوە رۆڵی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی بەرزنرخاند لەسەرجەم قۆناغەكانی خەباتدا بەتایبەت لەسەردەمی ...

زیاتر »