سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 5)

هەواڵ

یەکێتی و یەکگرتوو: گوزەرانی خەڵک چاک بکرێت

یه‌كێتیی نیشتمانی و یه‌كگرتووی ئیسلامی، تەئکیدیان کردەوە کە “پێویسته‌ پێكه‌وه‌ قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنین و خەڵکی لەو بارودۆخەی ئێستا، ڕزگاربکرێت”. ئەمڕۆ لە سلێمانی، وەفدی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی، کۆبوونەوەو پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كانیان تاوتوێكرد. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، له‌ لێدوانیاندا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، لەبارەی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وە، جه‌زا سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند: وەک یەکێتی و یەکگرتوو، لەگەڵ ئەوەداین و بەهەموو ...

زیاتر »

دانیشتوانی گەڕەکەکانی ڕاپەڕین و عەسکەری، داواکارییەکانیان گەیاندە فەرمانگەی ئاوی کەرکوک

نوسینگەی کەرکوک، هێمن ئەحمەد بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، دانیشتووانی گەڕەکەکانی عەسکەری، راپەڕینی یەک و راپەڕینی دوو، لەخۆپیشاندانێکی ناڕەزاییدا لە بەردەم فەرمانگەی ئاوی کەرکوک، داوایان کرد کێشەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ چارەسەر بکرێت. دوای گفتوگۆ لەسەر کێشەکە، فەرمانگەی ئاوی کەرکوک، بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەیان پێدان و دڵنیاییاندا کێشەی کەمئاویی، تاڕادەیەکی باش کۆتایی پێدێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئێستا پڕۆژەی ئاوی نوێی پارێزگاکە خراوەتەکار و ...

زیاتر »

وێنەگرتنی دامەنی ژنان سزای قوڕسی بۆدانرا

ئەڵمانیا بورهان ئەمین چەند رۆژێک لەمەوبەر پەرلەمانی ئەڵمانیا Bundestag پرۆژەیاسایەکی بۆ سزادانی ئەو کەسانە پەسندکرد کە بەبێ رەزامەندی و ئاگاداری خۆیان لە پەناوە وێنەی دامەنی ژنان یان سینگیان دەگرن، پەرلەمان بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەکەی پەسەندکرد و بوو بە بڕیار بەپێی ئەوە هەر کەسێک ئەو ئیشە بکات جگەلە سزای دارایی تا دوو ساڵێس زیندانی دەکرێت. لەمبارەیەوە”کریستین لامبرێخت” وەزیری دادی ئەڵمانیا وتی، گرتنی ...

زیاتر »

سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق: هه‌ماهه‌نگیی سوپا و پێشمه‌رگه‌ سه‌قامگیریی كه‌ركوك به‌هێز ده‌كات

فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق رایگەیاند: ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق، ئاسایش و سه‌قامگیریی له‌ پارێزگای كه‌ركوك پته‌و و به‌هێزتر ده‌كات. ئەمڕۆ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتیشی: سەردانەکەمان بۆ لای پۆلیسی كه‌ركوك سه‌ركه‌وتوو بوو، راشیگه‌یاند: له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆمان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ره‌كانی هێزه‌كانی سوپای فیدڕاڵ و پێشمه‌رگه‌ كردووه‌، هه‌روه‌ها ...

زیاتر »

لە عیراق ده‌سته‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی تیرۆركردن پێکدەهێنرێت

ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق بڕیاریدا ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی تیرۆركردن پێكبهێنرێت. ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بڕیاردرا به‌پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری له‌ سێ دادوه‌ر و یه‌ك داواكاری گشتیی به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانه‌ تیرۆركارییانه‌ی كه‌ له به‌غداو پارێزگاكانی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ هیشام ...

زیاتر »

وەفدێكی یەكێتی سنووری باڵەكایەتی و برادۆستی بەسەرکردەوە

د.ئاسۆ شێخ جەنگی بە نوێنەرایەتیی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەهاوڕێیەتیی وەفدێكی یەکێتی، سەردانی سنووری باڵەكایەتی و برادۆستی كرد. لەسەردانەكەدا ژمارەیەك لە بنەماڵەی شەهید و كادر و پێشمەرگەی دێرینیان بەسەركردوە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان بن.  510 جار بینراوە

زیاتر »

هشام الهاشمی نیشتمانپەروەرێکی نەزیهو پاک بوو

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لە توێتێکدا لەبارەی شەهیدکردنی هشام الهاشمییەوە رایگەیاند: تیرۆرکردنی ترسنۆکانەی یەکێک لە درەوشاوەترین عەقڵەکان لە عیراق نابێت بەبێ سزا تێپەڕ بێت. هشام الهاشمی پیاوێکی نیشتمانپەروەری نەزیهو پاک بوو بەبێ ترس داکۆکی لە عیراق دەکرد باوەڕی بەوە هەبوو دەکرێت عیراق ئاشتیخواز و گەشەکردو بێت. پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان بە خانەوادەکەی رادەگەیەنین با بە ئارامی چاولێک بنێ.  124 جار بینراوە

زیاتر »

ته‌ندروستیی جیهانی: كۆرۆنا له‌ رێگه‌ی هه‌واوه‌ بڵاونابێتەوە

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌رێگه‌ی هه‌واوه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌. ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ عیراق رایگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ رێگه‌ی هه‌وا نییه‌ و ته‌نها ده‌نگۆیه‌كی بێبنه‌مایه‌. راشیگه‌یاند: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پابه‌ندبونی هاووڵاتیانه‌ به‌ رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق، به‌تایبه‌ت له‌ به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان ...

زیاتر »

دوای کۆرۆنا تاعون لە چین بڵاودەبێتەوە

رۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاویکردۆتەوە: لە ناوچەی بایاتۆری باکووری چین دوو حاڵەتی نەخۆشی نامۆ تۆمارکراوە کە پێدەچێت نەخۆشی تاعونی دبلی بێت کە یەکێکە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان و بە مەرگی رەش ناسراوە. بەرپرسانی ئەو ناوچەیە دڵەڕاوکێی خۆیان راگەیاندووە لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییەو هۆشدارییان داوەتە دانیشتووانی ناوچەکە کە دوربکەونەوە لە راوکردن و خواردنی گیاندارە کێوییەکان بەتایبەت سمۆرە، راشیانگەیاندووە: نەخۆشی تاعون سێ ئاستی ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار جەخت لە پێویستی راپێچكردنی تۆمەتبارانی تاوانەكانی داعش بۆ دادگای نێودەوڵەتیی تایبەتمەند دەكاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە كەریم خان راوێژكاری تایبەت و سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، کە تایبەتە بە گرنگیدان و كاركردن لەسەر ئەو تاوانانەی لەسەر دەستی گروپی تیرۆریستیی داعش، ئەنجامدراون. لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی گەلی عیراق بە گشت نەتەوە و ئاینزاکانیانەوە دووچاری ئازار و پێشێلکاری بوونەتەوە لەسەر دەستی ...

زیاتر »