سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 8)

هەواڵ

قادر عەزیز: كۆنگرە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا دەبەسترێت

دوێنێ، قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) سەردانی مەكتەبی پەیوەندییە كوردستانییەكانی كرد‌و لەدیدارێكدا تاوتوێی كۆنگرەو دواپێشهاتەكانیان، كرد. لەدیدارێكدا، بەئامادەبوونی مامۆستا ئیكرام لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە كوردستانییەكان‌و ئەندامانی مەكتەب، قادر عەزیز، تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسیی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكەو پرسی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی‌و ئامادەكارییەكانی‌و هەڤاڵانیشی دڵنیاكردەوە لەوەی كە كۆنگرە لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا دەبەسترێت. لەدرێژەی قسەكانیدا، راشیگەیاند: كۆنگرە بۆ یەكێتی‌و گەلەكەمان وێستگەیەكی چارەنووسسازە، ...

زیاتر »

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد

دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەسەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبۆوەو تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ كراو ژمارەیەك بڕیاری پێویستیش دران. لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی دەبێ فەرمانبەر پابەندی پاراستنی نووسراوو بەڵگەنامە رەسمییەكان بێت، نابێت فەرمانبەران لەدەرەوەی مەبەستی وەزیفی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان یان كەسانی دیكە مامەڵەیان پێ بكەن یان لەئینتەرنێت‌و بەتایبەتی سۆشیال میدیا، بڵاوبكرێنەوە. لەبەشێكی ...

زیاتر »

مەلا بەختیار: فێستیڤاڵ بەردەوام دەبێت‌و مێژووی سینەمای كوردیش دەوڵەمەند دەكات

رۆژى 1/10/2019 خولى چواره‌مى فێستیڤاڵى نێوده‌ڵه‌تیى فیلمى سلێمانى له‌ ته‌لارى هونه‌ر‌، به‌ به‌شداریى چەندین فیلمى كوردى و بیانى به‌ڕێوچوو، دەستپێکی فێستیڤاڵەکەش بەفیلمى «خوشكانى شەڕ» دەستیپێکرد. فیلمى «خوشكانی شەڕ» فیلمێكی سینه‌مایی فه‌ره‌نسییه‌و كارۆلین فورێست دەرهێنەرێتی. فیلمی (خوشكانی شەڕ) یه‌كه‌مین فیلمی سینه‌مایی كارۆلین فورێست، رۆژنامه‌نووسی فه‌ره‌نسییه‌. فیلمه‌كه‌ چیرۆكی دوو كچی فه‌ره‌نسی (كاهینه‌ به‌ ره‌گه‌ز موسوڵمانێكی جه‌زائیری) و (ساشكا جوویه‌كی به‌ ره‌گه‌ز ئیسرائیلی‌) ...

زیاتر »

خۆپیشاندانەكەی بەغدا، كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

دوێنێ لە بەغدا هاووڵاتیان بۆ باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و چاكسازیی، خۆپیشاندانێكیان رێكخست. ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە «بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتیاندا، 3 کەس كوژران و چەندین كەسی دیكەش كە بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستیی عیراق ژمارەیان گەیشتۆتە 200 كەس لە هەردوولا برینداربوون و 40 برینداریان لە هێزە ئەمنییەكانن». ئێوارەی دوێنێش وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەنراوێكدا داوای ئاساییكردنەوەی ...

زیاتر »

16 لایەن بەشداریی (هاوپەیمانیی كوردستانی) دەكەن

ناوی سەرۆكی لیست و لۆگۆی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین، یەكلاكرانەوە و عەبدولڕەحمان مستەفا پارێزگاری پێشووتری كەركوك كرایە سەرۆكی لیستەكە. دوێنێ لە سلێمانی حزب و لایەنە كوردستانییەكانی بەشدار لە لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی كۆبوونەوە و دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا زمناكۆ عەزیز لە بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: چەند حزبێكی ئێزدی و توركمان پەیوەندییان ...

زیاتر »

حاكم قادر: سەركەوتنی كۆنگرە

شوان كەریم ئێستا لەهەموو سات‌و هەلومەرجێك زیاتر، راگەیاندنی یەكێتی پێویستی بەگۆڕانكاریی خێراو ریشەیی هەیە‌و یەكێتی-یەكانیش كۆنگرەیەكی ئارام‌و سەركەوتوو دەخوازن. ئەو وتانەی، حاكم قادر سەرۆكی لیژنەی باڵای كۆنگرەی چوارەم، لەمیانی كۆبوونەوەی لیژنەی راپۆرتی راگەیاندن بۆ كۆنگرەی داهاتووی (ی.ن.ك) هات، كە دوێنێ لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی بەئامادەبوونی رەهبەر سەید برایم لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئامادەكردنی راپۆرتی راگەیاندن، بەڕێوەچوو. ...

زیاتر »

قادر عەزیز: یەكلیستیی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان پێشنیازی یەكێتی بوو

ئێوارەی 30/9 قادر عەزیز سەردانی ماڵی سەركردەی خوالێخۆشبوو (قادر خەبات)ی كرد‌و لەلایەن كاك ئارام‌و كوڕان‌و خانەوادەی خوالێخۆشبوو پێشوازیی لێكرا. سەردانەكە، كە هاوكاتبوو لەگەڵ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو قادر خەبات، قادر عەزیز، وێڕای ئەوەی بەو بۆنەیەوە پرسە‌و سەرەخۆشی خۆی پێڕاگەیاندن، رۆڵی سەركردە قادر خەبات‌و بنەماڵە تێكۆشەرەكەی لەشۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەرزنرخاند. هەروەك جەختیكردەوە لەسەر دۆستایەتی‌و یەكماڵیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەكەیان‌و درێژەدان بەو پەیوەندییە ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، تەئكیددەكاتەوە كە»پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە بەئاڕاستەی چارەسەری كێشەكان بەتایبەت پرسی بودجە‌و ناوچە جێناكۆكەكان». سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، دوێنێ، سەردانی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی كردو لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو مامۆستا جەلال كەریم، پێشوازیی لێكراو لەوتەیەكیشدا ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆی كرد لەپاراستنی سەقامگیریی‌و ئاسایش لەهەرێمی كوردستاندا. لەمیانی ...

زیاتر »

بافڵ تاڵەبانی: پێویستە هەموومان پێكەوە یەك پەیامی نیشتمانیمان هەبێت

بافڵ تاڵەبانی، لەمیانی پێشوازی لە وەفدێكی دیپلۆماتی‌و سەربازیی بەریتانیا بەسەرۆكایەتیی مێڵ سمارت جێگری كونسوڵی بەریتانیا لەهەرێم، لەسەر گۆڕانكارییەكان، پرسی سیاسیی هەرێم، پەیوەندیی لایەنە سیاسییەكان‌و یەكهەڵوێستی، بەرنامەی حكومەتی هەرێم، باشتر ئیدارەدانی دامەزراوەكانی هەرێم، كێشەكانی هەولێر‌و بەغدا، گفتوگۆیان كرد. لەدیدارەكەدا، كە رۆژی 30/9 لەمەكتەبی سیاسی لەهەولێر بەڕێوەچوو، بافڵ تاڵەبانی، ئاماژەی بەمیكانیزمەكانی یەكخستنەوەی ماڵی كورد كردو رایگەیاند: ئەگەر بمانەوێت هەرێمێكی بەهێزترو پێشكەوتووتر بنیادبنێین‌و ...

زیاتر »

لە كەركوك 92 هەزار خوێندكار بە زمانی كوردی دەخوێنن

كەركوك، كوردستانی نوێ دوێنێ لە كەركوك زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2019-2020، لێدرا. بۆ ئەمساڵی خوێندن زیاتر لە 92 هەزار قوتابی و خوێندكار بە زمانی كوردی لە كەركوك دەخوێنن. هەروەها 8600 قوتابی نوێ بۆ پۆلی یەكەم وەرگیراون. لە كەركوك 535 قوتابخانە و خوێندنگە و 32 باخچەی ساوایان بە زمانی كوردی دەخوێنن. خوێندنی كوردی لە كەركوك خاوەنی 7800 مامۆستایە و لەسەر ...

زیاتر »