سەرەکی » راپۆرت (پەڕە 2)

راپۆرت

دوای نه‌مانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش،خۆپارێزیی به‌هه‌مانشێوه‌ی ئێستا گرنگ و پێویسته‌

 سلێمانی، تارق که‌مال پسپۆڕێکی نه‌خۆشییه‌کانی سنگ و بۆری هه‌وا به‌پێویستی ده‌زانێت “هاووڵاتیان دوای نه‌مانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش، به‌ هه‌مانشێوه‌ی ئێستا خۆیان بپارێزن و دووربکه‌ونه‌وه‌ له‌ دروستکردنی قه‌ره‌باڵغی”. دکتۆر کامه‌ران قه‌ره‌داغی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌کانی سنگ و بۆری هه‌وا له‌باره‌ی رێوشوێنه‌کانی خۆپارێزیی له‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ هه‌رێمی کوردستان، به‌ کوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ى که‌ ئێستا هه‌یه‌و ده‌گوزه‌رێ که‌ پێیده‌ڵێن قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ کارێکى باش بووه‌، ...

زیاتر »

زورفی په‌یوه‌ندیی به‌ یەکێتی و پارتی-یه‌وه‌ ده‌کات

سەرتیپ جەوهەر که‌متر له‌ دوو هه‌فته‌ ماوه‌ى ده‌ستووریی بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت ماوه‌ و هێشتا روون نییه‌ عه‌دنان زورفی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ى نوێ، سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له‌پێکهێنانی کابینه‌که‌ له‌ واده‌ى خۆی یان نا؟، چونکه‌ هێشتا به‌رچاوڕوونی له‌باره‌ى کۆده‌نگیی لایه‌نه‌کانه‌وه‌ نییه‌. هه‌ریه‌ک له‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مجاره‌ به‌ وه‌فدی هاوبه‌ش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ راسپێردراوی حکومه‌ت نه‌کردووه‌، به‌ڵکو به‌جیا گفتوگۆیان ...

زیاتر »

قاعیدە چی بەسەردێت ئەگەر زەواهیری تووشی كۆرۆنا ببێت؟

ئامادەکردنی: یەکەی راپۆرت لە 11ی سێپتەمبەری ساڵی رابردووەوە، ئەیمەن زەواهیری سەركردەی یەکەمی رێكخراوی قاعیدە، پەیامی نوێی بڵاونەكردۆتەوە، ئەمەش هێندەی تر پێشبینییەكان سەبارەت بە ئەگەری مردنی زیاتر دەكەن. ئەگەر هێشتا لە ژیاندا بێت، ئەوا ئایندەی زەواهیری رووبەڕووی زۆرێك لە ئاستەنگەكان دەبێتەوە، لەوانەش دووریی و راوەستانی چالاكیی لقەكانی قاعیدە لە یەمەن و سوریا و سۆماڵ و ناوچەكانی تر. وێڕای ئەوانە، وەك دەسەڵاتێك ...

زیاتر »

هیندستان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان

حكومه‌تی نیوده‌لهی به‌رگری له‌ بڕیاره‌كه‌ی ده‌كات كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌، ده‌ریكردووه‌. هیندستان كه‌ ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی یه‌ك ملیار ‌و 300 ملیۆن كه‌س ده‌بێت ‌و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید 19، كه‌ره‌نتینه‌ی دانیشتووانی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا راگه‌یاند ‌و داوای لێكردن له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ ‌و سزای توندی سه‌رپێچیكارانیش ده‌درێت. بڕیاره‌كه‌ خۆپارێزییه‌ ...

زیاتر »

داهاتی نەوتی عیراق بەراورد بە مانگی رابردوو هاڕە دەكات

ئامادەكردنی: ئیدریس جەبار داهاتی نەوتی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو ڕِووی لە دابەزین كردووە و هۆكاریی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا. لەماوەی مانگەكانی رابردوودا كە نرخی بەرمیلێك نەوت لەنێوان 50 بۆ 60 دۆلاردا بوو، داهاتی نەوتی عیراق لەنێوان 6 بۆ 7 ملیار دۆلاردا بووە، بەڵام ئێستا كە نرخەكە لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ خوار 25 دۆلار دابەزیووە، داهاتی عیراق ...

زیاتر »

گوندەکان وەک پەناگەیەکی دژە نەخۆشی

ئامادەکردنی: گوندستانی نوێ هاووڵاتیان لە شارەکاندا بەکارێکی قورس و نامۆی دەبینن کە بەهۆی کۆرۆناوە خۆیان کەرەنتینە دەکەن، کاتێک لەگەڵ هەر هاووڵاتییەکی شارنشین دەدوێیت و چیرۆکی مانەوەیانت لە ماڵەکانیاندا بۆدەگێڕنەوە، بۆت دەردەکەوێت کە ئەو دۆخە لە تاقەت و ویستی ئەوان بەدەرە و ناچاری نەبێت ناتوانن لەماڵەوە دانیشن و بمێننەوە، بۆیە هەمیشە لە دەلاقەیەک و رێگایەک دەگەڕێن لەو دۆخە بیانباتە دەرەوە و ...

زیاتر »

ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی قاوەش بەرز دەكاتەوە

راپۆرتی: رەمەزان شێخانی پێدەچێت كۆرۆنا ڤایرۆس لە پاڵ زیانە تەندروستییەكانیدا، كاریگەریی بخاتە سەر میزاجی قاوە خۆرەكانی جیهانیش ، چونكە ملیۆنان كەس لە هەوادارانی خواردنەوەی قاوە ناچارن پارەی زیاتر خەرج بكەن تا قاوە بكڕن و چێژ لە خواردنەوەی ببینن. پسپۆڕانی ئابووریی دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە كە پێدەچێت نرخی قاوە بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە بەرز ببێتەوە لە قۆناغی داهاتوودا. رۆژنامەی دەیلی میل”ی بریتانی بڵاویكردۆتەوە ...

زیاتر »

هەندێک زانیاریی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌

بۆ یه‌كه‌مجار كۆتایی ساڵی رابردوو بوو كه‌ جیهان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای زانی، له‌و كاته‌وه‌ وێڕای هه‌وڵی زۆری پسپۆڕان و لێكۆله‌ره‌وه‌كان له‌ ته‌واوی جیهان، به‌ڵام هێشتا زۆر شت هه‌یه‌ كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ نایزانین. كه‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یە: چه‌ند كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون؟ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرسیاره‌ سه‌ره‌تایی و زۆر گرنگه‌كان له‌ باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌، به‌ سه‌دان هه‌زار حاڵه‌ت له‌ دونیادا ...

زیاتر »

له‌ پارێزگای سلێمانى زیاتر له‌ 2500 کارمه‌ندى ئێشکگرى کاره‌با دەوام دەکەن

سلێمانی، تارق که‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى کاره‌باى سلێمانی به‌ کوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌ سنووری پارێزگای سلێمانى زیاتر له‌ 2500 کارمه‌ندى ئێشکگرى کاره‌با ده‌وام ده‌که‌ن. کاره‌با وه‌ک خزمه‌تگوزارییه‌کى گرنگی رۆژانه‌ و به‌رده‌وام، به‌پێى ئه‌و سیستمه‌ ته‌کنیکییه‌ى که‌ پێى دابه‌ش ده‌کرێت، له‌ هه‌ندێک له‌ به‌شه‌کانى پێویستى به‌وه‌یه‌ که‌ ده‌وامکردن تێیدا به‌شێوه‌ى ئێشکگر (24) سه‌عاتى بێت، له‌وباره‌یه‌وه‌ سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ...

زیاتر »

لە كۆی 694 حاڵەتی كۆرۆنا 170 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند: لە كۆی 694 حاڵەتی توشبوو لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات، 170 كەس چاكبوونەتەوە و بە تەواوەتی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 65 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا تۆماركراون. بەپێی بەیاننامەكە “توشبووەكان بەسەر ئەم ناوچانەدا بڵاوبوونەتەوە: بەغدا ڕەسافە: 3 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 1 حاڵەت، بەغدا ...

زیاتر »