سەرەکی » وتار (پەڕە 657)

وتار

بە ئیجازەی گۆرانیبێژان

كوڵمت بێنە پێشەوە، كەس لێوی لێ‌ نەداوە لە سایەی ریفراندۆم گیان سی ساڵ گەڕاینە دواوە      ***** هەناسەم لێ‌ بڕاوە لەسیحری چاوی ئەختەر فەرماندەی كورد موهیمە، هەم مەسئول و هەم ئەكتەر      ***** تۆ مەڕۆ مەڕۆ، هەی جێم مەهێڵە تەحالوفی چی!! هەمووی هەر فێڵە      ***** ماڵە بابم نەزیرە، بە شەكرو نوقوڵ ژیرە بووین بە بنێشتەخۆشەی عەرەبییەو ...

زیاتر »

كەمێكی ماوە بۆ شكستی نیشتمانی

رووداوەكانی ئێستای كوردستان كە فۆرمە باوەكەی شكستی سەربازییە، پێویستی بەخوێندنەوەی بابەتی و ورد هەیە نەك تۆمەتباركردنی یەكتر، دەیان هۆكار و هۆنینەوە و تۆمەتبەخشین هەیە، بەڵام یەك هەرێمی كوردستان دەبینین كە مەترسییەكان تەواو لەسەر شوناس و بوونی دەركەوتوون و بۆ دەربازكردنیشی «بیری ورد»ی دەوێت. بابەتی بوونی دۆست و دوژمن لە مامەڵەكردن لەگەڵ كارەكتەری نەیار یان دۆستی سیاسی و دەوڵەتی، بەپێی سیاسەت ...

زیاتر »

بڕیارە چارەنووسسازەكان‌و كاردانەوە چاوەڕواننەكراوەكان

لە سیاسەتدا، هەوەك لە شەڕیش، بڕیاری چەوت‌و نابەرپرسانە زیانی گەورە‌و زۆر جار كارەساتی لێدەكەوێتەوە. هیچ شتێك ناچاری نەكردبووین خۆمان تووشی شەڕێكی دۆڕاو بكەین‌و دەرفەتێكی زۆر بۆ دەرچون لە قەیرانەكە، بە قازانجەوە، لە ئارادا بوو. پێش ئەوەی شەڕەكە لە رووی عەسكەرییەوە بدۆڕێنیین، لە ڕووی سیاسییەوە دۆڕاندبوومان، چونكە كۆمەڵی نیودەوڵەتی پشتگیری لێنەكردین. ئەمەش یەكەم زەنگی مەترسی بوو كە دەبوایە دەستەبژێری سیاسی فەرمانڕەوا ...

زیاتر »

چه‌ن یاد و بیره‌وه‌رییه‌ک له‌گه‌ڵ مام جه‌لال-دا

(6) و کۆتایی دوادیدار و هێندێ خه‌سڵه‌تی (مام) ئه‌ز له‌ ئه‌م چه‌ن گوتاره‌دا، به‌ هیچ شێوه‌یه‌، باسی مێژووی ژیان، که‌سایه‌تی، خه‌سڵه‌ته‌ چاک و خراپه‌کانی (مام)م نه‌کردووه‌، به‌ڵکوو له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ن جاره‌ی دیومه‌، ته‌نیا هه‌ر بیره‌وه‌ر‌ییه‌کانی خۆم، له‌گه‌ڵ (مام)دا گێڕاوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێ، هه‌ر به‌ (5) نموونه‌، که‌سایه‌تی ئه‌و پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ باسکه‌م.  • کوردایه‌تی (مام) هه‌ر له‌ مناڵییه‌وه‌، خولیای کوردایه‌تی ...

زیاتر »

بە ئەمری كێ‌؟

ـ كێی زەلام؟.. دەست هەڵبڕە. + شـ شـ شـ شاهی.. شاهی نەنە.. نە.. نەقشبەند.. شاهی نەقشبەند هاوار. ـ ناوت؟ + ق ق ق ق..قا..قارەمان..قارەمان قوربان. ـ ئەوە بۆ وا ئەكەی؟ ئەڵێی شەقشەقەی ئەلەرزیت قارەمان؟! + تـ..تـ.. تۆ ..ئەو..ئەو.. ئەو سیلا…ئەو سیلاحە لابە بە قوربانت بم. ـ ئەمە كێیە لەگەڵتا ئەم زەعیفەیە؟ + پوو..پو..پوورمە بەخوا. ـ هەتیو كێ‌ ئەخەڵەتێنی؟! خەڵك پوری ...

زیاتر »

گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر!

٥٣ تارق عەزیز وەزیری پێشووتری عیراق لەرژێمی بەعس،  لەكاتی دانوستانی نێوان كورد‌و بەعس بە وەفدی‌ كوردی‌ ووتبوو «بۆتان هەیە، كە بەكەركوكدا تێپەربوون  فرمێسكی‌ بۆ برێژن.  من سێ‌ ساڵ لەوەوپێش لەگەڵ ژنەكەم چوومە ئیسپانیا لەسەر ئەتلالی ‌ ئەندەلوس گریام، ئێوەش بۆتان هەیە لەسەر ئەتلالی‌ كەركوك بگرین‌و هیچی‌ تر. بۆیە تا ئێمە لەحوكم بین ناهێڵین باسی‌ كەركوك بكەن». دیمەنی تێپەربوونی تانك‌و سەرباز‌و ...

زیاتر »

سیاسه‌تی فه‌ره‌نسا بۆ دوای داعش

له‌ دوای كه‌وتنی شاری موسڵ و شكسته‌كانی تیرۆریستان له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، وڵاته‌ زلهێزه‌كان هه‌ر وڵاتێك به‌پێی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی، خوێندنه‌وه‌ و پلانی داهاتووی خۆیان نوێ كرده‌وه‌ بۆ رووداوه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و عیراق و سوریا به‌تایبه‌تی. له‌م بارودۆخه‌دا، هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێگه‌یه‌كی به‌هێزی په‌یدا كردبوو له‌ گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان ...

زیاتر »

بیركردنه‌وه‌ی‌ دوای‌ رووداوه‌كان

قسه‌یه‌كی تورك هه‌یه‌ ده‌ڵێت «خۆزگه‌م به‌عه‌قڵی كورد، دوای‌ رووداوه‌كان»  واته‌ كورد هه‌میشه‌ دوای‌ رووداوه‌كان باشتر بیر ده‌كاته‌وه‌. من نازانم ئه‌و قسه‌یه‌ یان په‌نده‌ له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟ ره‌نگه‌ له‌وه‌وه‌ هاتبێت كه‌ كورد ده‌مێكه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج و هه‌میشه‌ ده‌رفه‌ته‌كان له‌ده‌ست ده‌دات و دوای‌ رووداوه‌كان بڵێیت «خۆزگه‌ ئاوهامان نه‌كردبا». له‌ دوای‌ رووخانی سه‌دام ده‌رفه‌تێكی باش هاته‌پێش، تا بتوانین له‌ پاڵ ده‌رفه‌تی ...

زیاتر »

باجی عینادی

كە رووداوی 16ی ئۆكتۆبەری كەركوك روویدا، ئەوجا تێگەشتین ئێمە چەند بێكەسین و لە ناو چ دنیایەكی بێپەیوەندیدا دەژین كە هیچ لێنكێك نامانبەستێتەوە بە دەرەوەی خۆمانەوە. دوای جێهێشتنی كورد بە تەنها لە رووداوی كەركوكدا، راستەوخۆ ئەو دێڕە بۆچوونەی «سەمانسا پاوەر»ی نووسەری ئەمریكیم كەوتەوە بیر كە دەڵێت، كارەساتی ئەنفالی كوردەكان؛ لە بێكەسیاندا، نەبیسترا. برێت ماكگۆرگ بە چەند رۆژێك پێش پرۆسەی ڕێفراندۆم گەیشتە ...

زیاتر »

چه‌ن یاد و بیره‌وه‌رییه‌ک له‌گه‌ڵ مام جه‌لال- دا

(5) بڕیاربوو، ڕۆژی (4. 12. 2004)، هه‌شته‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی (گه‌لاوێژ) ده‌سپێبکا. پێشتر (مه‌لابه‌ختیار) تێلێفۆنی بۆ کردم و بانگهێشتی فیستیڤاڵه‌که‌ی کردم. منیش خۆم کۆکرده‌وه‌ و ڕۆژی (1. 12. 2004) بۆ حه‌وته‌مین جار، گه‌یشتمه‌وه‌ (سوله‌یمانیی). ڕۆژی (7. 122)‌، مام (جه‌لال) هه‌موو به‌شدارانی فیستیڤاڵه‌که‌ی، بۆ نانی نیوه‌ڕۆ بانگهێشتکرد. ئه‌وه‌بوو، هه‌موومان به‌ره‌و هاوینه‌هه‌واری (دووکان) به‌ڕێکه‌وتین. سه‌ره‌تا له‌ هۆڵی ڕه‌وانشاد (عه‌لی عسکه‌ری) کۆبووینه‌وه‌. نزیکه‌ی (2000) ...

زیاتر »