سەرەکی » وتار (پەڕە 802)

وتار

ئەوەی لە هەولێر رویدا

ناڕەزایی و خۆپیشاندانی ئەمجارەی كوردستان، لەسەر هەمان ئەو داواو خواستە بوو كە ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی خراپی باری ئابورییەوە لەسنوری سلێمانی دەكرێت، بەڵام خۆپیشاندانی ئەمجارەیان كە هەولێرو دهۆكی گرتەوە، سەرباری دوپاتكردنەوەی هەمان خواست و داواكاریی، لێكدانەوەی جیاوازتری بۆ دەكرێت و لێكەوتەو رەنگدانەوەو كاریگەرییەكانی زیاتری هەبوو لەسەر حوكمڕانیی. دیارترین جیاوازییەكانی ئەمجارەی خۆپیشاندان ئەوەبوو كە خۆپیشاندان سنوری هەولێرو دهۆكی گرتەوە، كە دەكرێت ...

زیاتر »

هه‌وای‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن!

٧٥ (1) بانگه‌شه‌ی‌ ناو خێمه‌ ! به‌هۆی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌وه‌، سێ‌ ساڵه‌ مامۆستایانی‌ كوردستان به‌ بایكۆتی‌ ده‌وام‌و خۆپیشاندان گوزارشت له‌ ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئه‌وسا ته‌نیا‌و بێ‌ دۆست بوون، كه‌چی‌ ئه‌مڕۆ به‌هۆی‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ دۆست‌و پشتیوانیان زۆر بووه‌، مایك به‌رناكه‌وێ‌. مامۆستایانی‌ سه‌ربه‌رزی‌ كوردستان، پێویسته‌ ئه‌و ڕاستیه‌ بزانن، تێكه‌ڵبوونی‌ به‌رنامه‌‌و گوتاری‌ حزبی‌‌و سیاسی‌، به‌و شێوازه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی‌ بۆ داواكردنی‌ مافه‌كانیان گرتوویانه‌ته‌به‌ر، ئاراسته‌ی‌ ...

زیاتر »

حاڵینەتەوەی كورد..!

كورد، لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەساتەوەختی پاشەكشەدایە!. توركیا، وەك زلهێزێكی ناوچەیی و هێزێكی میلیتاریی زەبەلاحی ناو ناتۆ، بەشێك لەرۆژئاوای كوردستانی داگیركردو نزیكەی(200)هەزار كوردستاننشینی ئەو بەشەی لەزێدی خۆیان دەرپەڕاند بەبێ ئەوەی جیهان رایبگرێت!. لەم داگیركارییەدا، رژێمی ئەسەدیش، بەپێی رێنومایی روسەكان، كە بە ڕێككەوتن، بنكە سەربازییەكانیان لەعەفرین چۆڵكرد، ناڕاستەوخۆ، بەشداربوو!. حكومەتی عێراق، لەشەڕی دژ بەتیرۆردا، بە بەرنامە، رزگاركردنی حەویجەو بەشێك لەناوچەكانی حەمرین-ی دواخست بۆ ...

زیاتر »

كاوەی ئاسنگەر خۆی

ـ ها كوڕم.. دوێنێ‌ كە كۆیان كردنەوە چییان تەبلیغ كردن؟ × وتیان لەمەولا وەرن لە دائیرە ئیمزا بكەن ئینجا بچن بۆ بایكۆت. تۆ بە عومراتت شتی وا هەزەلیت بینیوە بەگم؟! ـ رۆڵەگیان ئەمە كۆمید- تراجیدە. × یەعنی چی كۆمید تراجیدە؟ ـ یەعنی چەندێك مایەی پێكەنینە، ئەوەندەش مایەی گریانە. × باشە قوربان ئەم وەزعە تاكەی ئاوا بەردەوام ئەبێ‌؟ ـ هەتا دایك ...

زیاتر »

كوردستانی‌ نوێ و ئه‌زموونی‌ تی‌ ڤی‌ كردنی‌ رۆژنامه‌

شێرزاد ئێزدی‌ ته‌له‌ڤزیۆن‌و كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ گه‌وره‌كانی‌ وه‌ك كوردسات‌و گه‌لی‌ كوردستان‌و كه‌ركوك، چالاكییه‌كانی‌ رۆژانه‌ی‌ ساڵۆنی‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ هۆڵی‌ سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی‌ كراوه‌ته‌ ساڵۆنێكی‌ رۆشنبیری‌ سیاسی‌، نموونه‌یه‌كی‌ دڵخۆشكه‌ره‌ له‌ ئاڵوگۆڕی‌ نێوان لقه‌كانی‌ دره‌خته‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ راگه‌یاندن به‌ تایبه‌تی‌ هه‌ردوو لقی‌ بینرا‌و‌و خوێندراو. ئه‌مه‌ی‌ دواییان، واته‌ راگه‌یاندنی‌ خوێندراو، نه‌ك هه‌ر له‌ كوردستان‌و عیراق، به‌ڵكو له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا تووشی‌ ...

زیاتر »

یه‌كێتیی به‌با مه‌كه‌ن

ئه‌رسه‌لان مه‌حمود ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌شۆڕشدا سه‌رخست، هاوڕایی نه‌بوو له‌تێكۆشاندا، هاوڕێیه‌تی و هه‌ڤاڵبه‌ندییه‌ به‌پره‌نسیپ و دسپلینكراوه‌ ڕێكخراوه‌ییه‌كه‌ی بوو له‌سیاسه‌ت‌و له‌پڕاكتیكدا، سڕینه‌وه‌و خنكاندنی جیاوازییه‌كان نه‌بوو له‌ڕێبه‌رایه‌تی‌و سه‌ركردایه‌تیكردندا، به‌ها پێدانی جیاوازییه‌كان و گونجاندنیان بوون له‌ئه‌ندێشه‌و له‌واقیع و له‌هه‌نگاوناندا. ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت ببێت به‌جێگره‌وه‌و غائیبه‌ له‌یه‌كێتییدا، پاشه‌كشه‌ پێكردنی گیانی هاوڕێیه‌تی و هاوڤاڵبه‌ندییه‌ به‌پره‌نسپ‌و دسپلینكراوه‌ ڕێكخراوه‌ییه‌كه‌و خنكاندنی جیاوازییه‌كانه‌ له‌بری گونجاندنكاری، سه‌پاندنی فرولیه‌ت و هزری هاوڕا ...

زیاتر »

فێرنابن ده‌نا وانه‌ زۆرن!

ساڵی 1993 بوو لە قۆناغی دووی زانکۆ و ئەندام کۆمیتەی خوێندکارانی زانکۆ بووم، کۆمیتەکەمان سەربە کۆمیتەی باڵای رێکخستنی زانکۆبوو، بەرپرسی کۆمیتەی ئێمە پێشمەرگەی دێرین و خوێندکاری دابڕاو کاک سەروەر حەمەدەمین بوو، خۆشی خوێندکاری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری بوو. ئەوساڵە کۆمەڵێک مامۆستای مۆڵەتدراو لە مامۆستایەتی هاتنەوە بەرخوێندن، هەیانبوو خۆیان و کچ و کوڕەکانیان لە هەمان کۆلێژ دەوامیان دەکرد. هەبوو پێشمەرگەی دێرین ...

زیاتر »

هونەرو ماچەکەی زانکۆ

هۆشیار جەمال لە ئێستادا هونەر سیمای گەلانە و ئەوەندەی میلەتان لە ڕێگای هونەرەکەیانەوە دەناسرێن نیو ئەوەندە بە هۆی سیاسیەکانیانەوە ناناسرێن چونکە هونەری ڕاستەقینە ڕۆحی مرۆڤ ئاسودە دەکات بە هۆی جوانیەکانیەوە بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا هونەر لە کوردستان لە کارەساتێکی گەورەدایە ڕۆژانە بەناو هونەر …….. چەندین گۆرانیبێژی میللەوە گوێی هەموان پڕدەکەن لە ووشەی ناشرین و سووکایەتی کردن بە مرۆڤ و توێژەکانی ...

زیاتر »

پڕۆسه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا به‌ره‌و ئیفلیج بوون هه‌نگاو ده‌نێت!

• ئه‌و وڵاته‌ی‌ ناوی‌ عێراقه‌ و ته‌مه‌نی‌ دامه‌زراندن و دروستكردنی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌پێنراو و زۆره‌ملێ‌ و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی‌ داگیركار و ئیستیعماری‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌وه‌ ته‌نها ته‌مه‌نی‌ بریتیه‌ له‌ 98 ساڵ،به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ شێوازێكی‌ نامۆ و سه‌یروسه‌مه‌ره‌ دروسكرا له‌ فوسه‌یفسائێكی‌ هه‌مه‌جۆر وعه‌جیب و غه‌ریب له‌ نه‌ته‌وه‌ و ئاین و مه‌زهه‌بی‌ جیاواز،كه‌ نه‌ كه‌لتور و نه‌ ئابوری‌ و نه‌ سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت نه‌ ...

زیاتر »

هەوڵە چەواشەکارییەکان بۆ پفدانی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان

سەردار عبدالکریم عبداللە پڕوپاگاندەی هەڵبژاردن یان خەپاندنی دەنگدەر: ئەو بانگەشە پێش وەختیانەی کە هەردوو سەرۆک لیست، شاسوار عبدالواحید و بەرهەم سالح و هەندێ لە نووسەر و چالاکوانی سەر بەم دوو لیستە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق تائێستا کردویانە و دەیکەن، وەک ئەوە وایە ئەوان بۆ چاکسازی و بنیاتنانەوە، کار بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات لە هەرێم دەکەن، نەک هەڵمەتی هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بێ ...

زیاتر »