سەرەکی » وتار (پەڕە 805)

وتار

غیابی دنیابینی ژنان

زۆرجار لە زۆر بۆنە و نووسین و كۆبوونەوەدا قسەكراوە لەسەر فەرامۆشكردنی ژنان لە كایەی سیاسی و میدیایدا، کە بەشداری فعلی بەژنان نەكراوە و دنیابیینی ژنان بەپێ‌ی پێویست تا ئەم ساتەش بەهەند وەرنەگیراوە. دوور ناڕۆم بەگشتی باسی لایەنەكان ناكەم، دڵنیام ئەم تێڕوانینە بۆ هەموو پارتە سیاسیەكان بەهەمان جۆرە، قسەی من لەوتەی ئەمجارەدا لەسەر یەكێتی یە كە بەندە نزیكە لەیەكێتی و لەدەزگای ...

زیاتر »

من و ھەندێک بیرەوەریم لەگەڵ ھەندەران

ئیلهام شێخانی ھەموو ساڵێک ساتە وەختێکی وەکو ئـێستا ختووکەی ڕۆح و گیان و ژیانم دەدات و لاپەڕە لەسەر زۆری بیرەوەریەکانم ھەڵدەداتەوە ھەندێکیان ئـارام و خۆشی بەخشن و ھەندەکەی دیکەشیان زامدارو بە ئـازارن ، ڕۆژە ساردو کورتەکانی ئـەم ووڵاتە یەکەم ڕۆژم دێنێتەوە بیر کە بە زۆرە ملێ و بە ناچاری ڕووم لەو ھەوارە کردو لە زێدو خاکی باب و باپیران و ...

زیاتر »

بازرگان و حوكمڕان

ـ ئەو دەنگە دەنگە چی یە رۆڵە؟ × بەگم موزیعەكەیە هەواڵ ئەخوێنێتەوە. ئەڵێ‌ سبەینێ‌ پشوو نی یە. ـ حەو.. جاران تەنیا هەر عوتڵەیان ئەكرد بە هەواڵ، ئێستا عوتڵەش نەبێ‌ ئەیكەن بە هەواڵ؟؟ × قوربان مەملەكەتەكە بێ‌ عەیبە. موشكیلە لە بەڕێوەبردنیدایە. مەسەلەن تەماشاكە تا ئێستا دەزگایەكمان نی یە بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەكان. ـ رەحمەت لە دینت، كەچی گەورەترین قەیرانمان هەیە لە بەڕێوەبردنا. ...

زیاتر »

ئەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆن، هەر ڕێگاكەی پارە!

64 لە یەكەم وتاری ئەم گۆشەیەدا بەناونیشانی «بەغدا پایزە پایتەخت»، لەبارەی گرنگی ئامادەیی كورد لە بەغدا و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان‌و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا، نووسیبوومان. ئەو كات هەندێك لە سەركردایەتی سیاسی كورد‌و حكومەتی هەرێم پێیانوابوو، ئیدی كاری ئێمە لەگەڵ بەغدا كۆتاییهاتووەو لەگەڵ عیراقدا « گەیاندیانە مریشكە ڕەشە»، لەژێریشەوە خەریكی ئاڵوگۆڕو وەرگرتنی پۆست بوون لە ناوەند. نە ئەو بێمنەتكردن‌و خەمساردییەی ئەوسا ...

زیاتر »

بودجەی عیراق لە ئەنجومەنی نوێنەران

60 بەکەشێکی توند و پڕ لەهێنان و بەردەوە، دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێکردەوە کەبووە هۆی ئەوەی یەکەم دانیشتن رێژەی یاسایی نەبێت و دوابخرێت. پرۆژە یاسای بودجەی عیراق بۆساڵی ٢٠١٨ سەرچاوەی کەلەئێستادا لەپەرلەمانە کۆکەرەوەی دەنگە نارەزاییەکانی فراکسیۆنەکانی کوردی و سونی و بەشێکی کەم لەشیعەکانە ،بەشێوەیەک دەتوانین ئاماژە بەوە بکەین کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە هیچ پرۆژە یاسایەکی بودجە، بەهێندەی ئەمە خاڵی ...

زیاتر »

وه‌فدی هەرێمی كوردستان

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌فدێكی دوو حزبی هه‌رێمی كوردستان‌و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری سه‌ردانی به‌غدایان كرد‌و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران‌و جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و چه‌ند كه‌سایه‌تی حكومی‌و حزبی‌و لایه‌نی تر کرد. ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كان‌و گفتوگۆكان‌و پشت په‌رده‌ هه‌رچییه‌ك بووبێ، به‌پێی راگه‌یاندنی هه‌ر سێ لا، سه‌ردان‌و كۆبوونه‌وه‌كان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ بووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌كان بۆئه‌وه‌ی ئه‌وان مافی هه‌رێمی كوردستان پێشێل نه‌كه‌ن‌و قه‌واره‌ی ...

زیاتر »

سه‌ردان و سه‌ودا له‌ به‌غدا

سه‌ره‌نجام وه‌فدێك له‌ كوردستانه‌وه‌ گه‌یشته‌ به‌غداو چاویان به‌ عه‌بادی و ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی به‌غدا كه‌وت، سه‌ردانه‌كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئیعلامیی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام له‌وه‌ناچێت ئه‌وه‌ شتێكی ئه‌وتۆی لێ‌ شین ببێت، به‌ڵام ده‌كرێت له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه‌ شیكردنه‌وه‌ی‌ بۆ بكه‌ین و وردی بكه‌ینه‌وه‌. دیوێكی سه‌ردانی ئه‌م حزبانه‌ی‌ كوردستان، بریتییه‌ له‌ واقعی په‌رته‌وازه‌بووی ناو ماڵی كوردستان، به‌جۆرێك له‌وه‌ها بارودۆخێك كه‌ كوردستان له‌ دووڕیانێكی سه‌خته‌، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌ده‌توانن ...

زیاتر »

چه‌كێكی دوو سه‌ره‌ !

چڕكردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ له‌سه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێم و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستان، كارێكی ناڕه‌وا نییه‌. فشاری ده‌ره‌كیش، چ له‌قۆڵی (دۆستان)ه‌وه‌ بێت، یان(نه‌یاران)، ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ پیاچوونه‌وه‌، یان په‌ندوه‌رگرتن بۆ هه‌ر ده‌سته‌بژێرێكی حوكمڕان له‌ئاینده‌ی كوردستاندا. ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستێكی سوودبه‌خشه‌ ئه‌گه‌ر ویستێكی راستگۆیانه‌ بۆ پاراستنی هه‌رێم هه‌بێت و مه‌سه‌له‌كه‌ ته‌نها شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، چ له‌ناو هه‌رێم خۆیدا بێت، یان له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم!. ئه‌مه‌ ده‌ڵێین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ...

زیاتر »

ده‌رباره‌ی دوكانی سیاسی

سیاسەت وەک سیستەم، دینامیکییە، هه‌میشه‌ له‌ جوڵاندایه‌ وەستاو نییە، بۆیە هاوڕێیەتی‌ هەمیشەیی و دوژمنایەتی هەمیشەیی تێدا نییە. دیدی سەدەی نوێ بۆ سیاسەت، بینینێتی وەكو قوتابخانەیەك کە تیایدا فێرئەبین، باشتر رووداوەکان ئەنەلیزە دەکەین، زیاتر و روونتر لە رووداوەکان تێدەگەین، بەگرنگییەوە ئاڵوگۆڕی‌ بیروڕا ئەكەین و لە سەرووی هەمووشی‌ بەپڕۆژەی دیراسه‌كراو کۆمەڵگەو وڵات پێشدەخەین. ئەمڕۆ لە جیهانی‌ پێشكەوتوو و مۆدێرندا باس لە ئاستی‌ ...

زیاتر »

یه‌كێتی و كۆنگره‌

ساڵی 2018 بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ساڵێی زۆر گرنگه‌،به‌جۆرێك كه‌ ده‌كرێت یه‌كێتی ساڵی2018 بكاته‌ ساڵی نوێ بوونه‌و بنادنانه‌وه‌ی جارێكی تری ئه‌و حیزبه‌ی كه‌ گه‌شه‌كرنو مانه‌وی گرنگی و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ وگه‌یشتنی كورد به‌مافه‌ره‌وه‌كانی. له‌م ساڵدا عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م گۆرانكاری گه‌وره‌دان و هه‌ڵبژادن وێستگه‌یه‌كی گرنگی دارشتنه‌وه‌ی جارێكی تری نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌بێت، بۆ یه‌كێتی ...

زیاتر »