سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 5)

ئاراستە

یادی پۆلێك له‌ شه‌هیدانی 31ی ئاب

ئاوات كۆكه‌یی ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كورته‌ی ژیاننامه‌ی پۆلێك له‌ شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ كه‌ به‌خوێنی خۆیان به‌رگرییان له‌ شاری هه‌ولێركردو تا دوا تنۆكی خوێنیان به‌رامبه‌ر ده‌بابه‌كانی به‌عس و گاردی كۆماری وه‌ستانه‌وه‌. یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌ ئیلهامبه‌خشه‌ بۆ به‌ره‌نگاری و مقاوه‌مه‌تی حه‌قخوازانه‌، بیرهێنانه‌وه‌كیشه‌ كه‌ هه‌ركات كوردستان پێویستی بێت، ئه‌وا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی ئاماده‌ن به‌گژ مه‌حاڵیشدا بچنه‌وه‌. نه‌مری بۆ شه‌هیدانی داستانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌عس، سه‌ربه‌رزی بۆ ...

زیاتر »

گوندی کۆزەبۆرە

پێشەوا شێخ رەئوف کۆزەبۆرە یەکێکە لە گوندەکانی كوردستان، لە رووى کارگێڕییەوە دەکەوێتە ناحیەى ئاغجەلەرى قەزاى چەمچەماڵەوە لە سنووری پارێزگاى سلێمانى، نزیکەى پێنج کیلۆمەتر لە ناوەندى ناحیەکەوە دوورە، لە بارەى ناوى گوندەکەوە راوبۆچوونى جیاواز هەیە، بەڵام ئەوەی لە هەموویان پەسەندترە، ئەوەیە وشەیەکى لێکدراوە لە هەردوو بڕگەى (کۆز) و (بۆر) پێکهاتووە، (کۆز) بە زمانى خەڵکى ناوچەکە بریتییە لە پەچەیەکى لە خشت و ...

زیاتر »

شوێنەوارەكانی پێنج هەزار ساڵ پێش زایین

دڵشاد و گوندەکانی وڵات شاخی هەیبە سوڵتان و چیای باواجی لە بناری چیای «باواجی» كە (1260) مەتر لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە لەگەڵ چیای هەیبەسوڵتان كە بەرزی لەئاستی رووی دەریاوە (1092) مەترە. بەپێی هەندێ سەرچاوە هەیبەسوڵتان لە (هیپا) واتە خواوەندی «با»وە هاتووە، لەسەر ئەم چیایە سێ جێگا خواوەندی «با»ی لێ بووە، یەكێك بووە لە خواوەندەكانی میسیولۆژیای سۆمەرییەكان و ئەكەدییەكان، خواوەندی بای ...

زیاتر »

مووبڕە،گوندی مێوبڕەکان

هه‌ردی شێخ ئیسماعیل موبڕه‌یی مووبڕە یەکێکە لە گوندە دێرینەکانی کوردستان، لە رووی کارگێڕییەوە سەربە ناحیەی (زەلان)ی قەزای چوارتایە لە پارێزگای سلێمانی‌‌‌، دەکەوێتە دووری (11) کیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی قەزای چوارتاوە. لەبارەی ناوی گوندەکەوە چەند راو بۆچوونێکی جیاواز هەیە، پیاوە بە تەمەنەکانی گوندەکە پێیانوایه‌ لەبەرئەوەی ناوچەکە شاخاوییە و دەوڵەمەندە بە رەز و باخە مێوی زۆر و ساڵانە لە وەرزی مێوبڕیندا مێوەکانیان بڕیوە ...

زیاتر »

وێڵه‌،گوندێكی كۆنی شارباژێڕ

سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان گوندی وێڵه‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ی (سیته‌ك)ه‌ له‌ شارباژێڕ. گه‌وره‌ترین گوندە‌ له‌رووی جوگرافییه‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا و سنووری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گونده‌كانی (عازه‌بان و بزەنینان و كانی دڕكه‌ و گورگه‌ده‌ر و پوشێن و كاژاو و وه‌ڵانه‌ و وێڵه‌ده‌ر)، دوایین گوندی ئیداره‌ی شارباژێڕه‌ به‌لای ناحیه‌ی به‌رزنجه‌ (سرۆچك)دا. به ‌دووری (30) كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی شاری سلێمانی و (15 كیلۆمەتر)ی ناحیه‌ی سیته‌ك. وێڵه‌ (1025مه‌تر) له ‌ئاستی ...

زیاتر »

كاریكاتۆری سیاسی لە نێوان گوتاری وتراو و بینراودا

ئا : په‌روه‌ر کەرکوکی سه‌ره‌تاكانی هونه‌ری كاریكاتۆر وه‌ك ژانه‌رێكی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مین و سه‌ره‌تاكانی نۆزده‌هه‌م،وه‌كو یه‌كێك له‌ لێكه‌وته‌كانی سه‌رده‌می ریسانس له‌ ئه‌وروپا،ئه‌گه‌ر چی وه‌كو هونه‌رێك پێكهاتوو له‌ شێوه‌كاری و كۆمیدیاو ته‌نزگه‌رایی ره‌گ و ریشه‌یه‌كی دوورتر هه‌یه‌ له‌ مێژوودا تا ئه‌و راده‌یه‌ی مێژووناسانێك هه‌ن كه‌ ده‌یگێڕنه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی هونه‌ر لای مرۆڤی كۆن، كۆمه‌ڵة نیگارێك هه‌ن له‌سه‌ر ...

زیاتر »

تۆماس ناست Thomas Nast باوكی هونه‌ری كاریكاتۆری سیاسی ئه‌مریكی

تۆماس ناست (27ی دیسه‌مبه‌ری 1840 – 7ی دیسه‌مبه‌ری 1902)،كاریكاتۆرستێكی ئه‌مریكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانییه‌،پسپۆڕ له‌ كاریكاتۆری سیاسی،ناست یه‌كێكه‌ له‌ ناودارترین هه‌واداران و پاڵپشتانی حزبی دیموكرات له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نوێنه‌ری سه‌ركرده‌ی سیاسی ناودار ( ولیام تۆید) بوو،ناست به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین ئامرازی راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت،دروستكه‌ری كاره‌كته‌ری بابا نۆئێلی هاوچه‌رخه‌ كه‌ ئێستا ده‌یبینین،هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین كه‌سه‌ كه‌ فیگه‌ری فیلی بۆ ...

زیاتر »

له‌ یادی چل ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی ئازا غه‌فوور ده‌ره‌شیشیدا

شاخه‌وان غه‌فوور* شه‌هید غه‌فوور ده‌روێش حه‌مه‌سه‌عید فه‌تاح ناسراو به‌ غه‌فوور ده‌ره‌شیشی، ساڵی 1949 له‌ گوندی (ده‌ره‌شیش) له‌ دایكبووه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه‌ گیانی شۆڕشگێڕی و خۆشه‌ویستی نیشتمان تیایدا گه‌شه‌ ده‌كات و په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ ریزه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌، له‌به‌ر ئازایه‌تی و قاره‌مانی هه‌رزوو پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بڕێت و ده‌كرێته‌ سه‌رپه‌ل. له‌ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ و له‌ رۆژی 20/11/1976 په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ...

زیاتر »

به‌بۆنه‌ی یادی 15 ساڵه‌ی شه‌هیدانی مه‌ڵبه‌ندی موسڵه‌وه‌

ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 15/8/2006، بارهه‌ڵگرێكی پڕ له‌ بۆمب و ئاماده‌كراو بۆ كاری تیرۆریستی، خۆی كرد به‌ناو باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی موسڵ-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانداو كتوپڕ ته‌قیه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی 11كه‌س و برینداربوونی 106 كه‌سی تر له‌ پێشمه‌رگه‌و كادیرانی یه‌كێتی و هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها 36 ئۆتۆمبێلیش له‌ناوچوون و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریش به‌ر بینای مه‌ڵبه‌ندو دوكان و خانووه‌كانی ئه‌و ...

زیاتر »

كۆچی دوایی سواره‌ بێستانه‌یی

حه‌یده‌ر مه‌نتك دوای ساڵانێك ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، رۆژی 26/8/2021 پێشمه‌رگه‌ی دێرین سواره‌ جه‌لال عه‌لی فه‌تاح ناسراو به‌ سواره‌ بێستانه‌یی، له‌ گونده‌كه‌ی خۆی (بێستانه‌ی بچوك) كۆچی دوایی كرد. ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ كۆچكردووه‌ یه‌كێك بوو له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی سنووری هه‌ولێرو ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نی له‌ پێناو خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كورددا به‌خشی. كاك سواره‌ له‌ ساڵی 1954له‌ گوندی ره‌سوڵ بچكۆلی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دێگه‌ڵه‌ی ...

زیاتر »