سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 90)

ئاراستە

سەرهەڵدانی داعش لە عیراق

وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌م زنجیره‌ نووسینه‌ كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دا بڵاوده‌بێته‌وه‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌ی كتێبێكه‌ تایبه‌ت به‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆم له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا. به‌ پێویستی ده‌زانم داوای لێبووردن بكه‌م له‌ ئه‌گه‌ری بیرچوونی رووداوێك، یاخود هه‌رشتێكی تایبه‌ت به‌و باسه‌، بۆیه‌ داواكارم له‌ هه‌ڤاڵان و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی لەم رووه‌وه‌ هه‌ر سه‌رنج و بیرهێنانه‌وه‌و پێشنیازێكیان له‌لا گه‌ڵاڵه‌ بوو، بۆم بنێرن تاكو ...

زیاتر »

بۆ یادی 41 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی ئاسۆی ده‌لاك

ئاسۆ ره‌سوڵ حه‌مه‌زێڕ ئاسۆی ده‌لاك ڕه‌مزی به‌گژا چوونه‌وه‌ی زوڵم زۆر و داگیركاری. مێژووی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كورد لێوان لێوه‌ له‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ ته‌نها له‌ پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م گه‌له‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌دا خوڵقاون. له‌ گشت وێستگه‌كانی پڕ نه‌هامه‌تی گه‌لی كورد دا باخچه‌یه‌ك له‌ شه‌تڵی مه‌ردایه‌تی له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سته‌مكاریدا سه‌وز بوون، دوا به‌دوای ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی ئه‌یلول و له‌ سه‌ره‌تای ...

زیاتر »

یاده‌وه‌ریی خه‌باتی شه‌هیدانی باڕۆیی‌

بێستون باڕۆیی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ خالید محه‌مه‌د ئه‌مین ناسراو به‌ (بێستون باڕۆیی)، له‌ هۆزی مه‌نمییه‌. ساڵی1957 له‌ گوندی (باڕۆیی)ی شارۆچكه‌ی بازیان له‌دایك بووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ بازیان ته‌واوكردوه‌. ساڵی 1976 له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتیدا په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه‌ و هه‌مان ساڵ بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی ٥ی قه‌ره‌داخ. شه‌هید بێستون پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازاو چاو نه‌ترس و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو، رۆڵی كاریگه‌رو سه‌ره‌كی بینیوه‌ ...

زیاتر »

شه‌هید سدیق وڵاغلوویی

ئازاد سه‌راوی له‌ حه‌سه‌ن به‌گ كه‌ ده‌ڕوانیته‌ ئه‌و گردوو یاڵ و كه‌ڵوه‌زو هه‌ورازو نشێوانه‌، هه‌ر ده‌ڵێی فه‌رشی سه‌وزن و ڕاخراون، له‌ گردی كوڵێنجه‌ ڕێ ڕێ، ده‌شتی ده‌سماڵ، له‌ چه‌پكێ تریفه‌ی مانگی ئه‌و كێوانه‌، هه‌تا چاوی بینین بڕكات هه‌تا تیله‌ی چاومان سه‌ركات، هه‌ر كه‌روێشكه‌ی گژوگیایه‌، هه‌ر شنه‌ی باو نه‌رمه‌ بایه‌، هه‌ر داستانه‌ به‌ گه‌ردنی حه‌سه‌ن به‌گ و به‌رده‌ سپیان و كڵاوی ...

زیاتر »

حەج،نەوتێکی دیکەی سعودیە

محەمەد لاربی بوقەرا و: ئەرسەلان حەسەن زیارەتی مەککە، پینجەمین بنەمایە لەبنەماکانی ئایینی ئیسلام، سەرچاوەی داهاتی هەمیشەییە بۆ دەسەڵاتدارانی سعودیە. بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لەسەردانیکەران بەردەوام سەردانی مەککە بکەن، ڕابەرانی ئاینی ئەو شارە پیرۆزەیان کردوەتە کۆمپانیایەکی دایمی و ڕوخسارەکەشیان گۆڕیوە. بەرزبوونەوەی ژمارەی سەردانیکەران، کێشە و گرفتی ئەمنی و تەندروستی زۆری دروستکردوە. سعودیە کەگەورەترین هەناردەکەری نەوتە (زیاتر لە 10ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا)، ...

زیاتر »

شه‌هید دکتۆر هیوا بەسەربەرزی ژیا و سەربەرزانەش شەهید بوو

کارزان شەهید د. هیوا شه‌هید دکتۆر (هیوا) کەمال جەوهەر کەریم لە‌ 31/12/1959 له‌ هاوینه‌ هه‌واری سه‌لاحه‌دین(مەسیف)ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کورد په‌روه‌ر چاوی به‌ دونیا هه‌ڵهێناوه،‌ خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ کۆرێ و مەسیف سه‌لاحه‌دین ته‌واو کردووه،‌ ئامادەییش لە هەولێر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوکی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ، له‌ سۆزی باوکایه‌تی بێبه‌ش ده‌بێت(جەمیلە عەلی کوێخا قادر)ی دایکی جێگای باوکیشیان بۆ دەگرێتەوە، ...

زیاتر »

لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی شه‌شی ئه‌یلول

عه‌لی ئارارات كاتێك ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان له‌ 16/12/1925ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ویلایه‌تی موسڵ بلكێنرێت به‌عیراقه‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ ئیداره‌یه‌كی كوردی له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كاندا دابمه‌زرێت و ئه‌و ئیداره‌یه‌ ده‌بێت فه‌رمانبه‌ره‌كانی كوردبن و زمانی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌ نووسراوی داموده‌زگاكاندا به‌كاربهێنرێت و خوێندنیش له‌ خوێندنگه‌كاندا به‌ زمانی كوردی بێت، ئه‌م ئیداره‌یه‌ هاوكارێك ده‌بێت بۆ حكومه‌تی عیراق كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان (عوسبه‌تولئومه‌م) ...

زیاتر »

لیبرالیزم

هەر جارەی لاپەڕەیەك ئامادەكردنی: مامۆستا پێشڕەو (پێشڕەو ئیسماعیل) لیبرالیزم زادەی گەشەكردنی سەرمایەداری بوو لە ئەوروپا كە بەرهەمهێنانی ئازاد و بازاڕی ئازاد و ئازادی تاك و بیروڕای سەربەست و ئازادی رۆژنامەگەری و كۆڕ و كۆبوونەوەو كۆمەڵە لە بنەما ئەساسیەكانی بوون. لیبرالیزم لە دوای شۆڕشی پیشەسازی و شۆڕشی گەورەی فەڕەنسا(1789ز) وەك ئایدۆلۆژیایەكی چەسپاو دەركەوت. لیبرالیزم لەسەدەی شانزەوە سەری هەڵداوە، ڕایەكی تر وایە ...

زیاتر »

پڕكێشیی بردنەوەی تەرمی مام شۆڕش لە سەرگەڵووەوە بۆ سلێمانی

ئاسۆ محەمەد كوردستانی   ئۆكتۆبەری ساڵی 1986 لە سەرگەڵوو بووم، هۆی چوونەكەم سەردانی براكانم بوو كە پێشمەرگە بوون لەو سنوورە ئەوانیش ( دلێر، كاوە، بەختیار- دواتر كاك بەختیار شەهدكرا). بیستم باوكم لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا بە گەڵابەیەكی سكانیای12 تەنی شەكر و چاوە لە شارەوە خۆی گەیاندۆتە ناوچە ئازادكراوەكان. شەوەكەی چومە گوندی شەدەڵە، باوكم و هاوبەشەكانی (شەریك) كە لە هەمانكاتدا هاوڕێ و ...

زیاتر »

بیگەیەنە

دڵشاد تاقانە* ورشە وشەیەكی تەزوویی گەیەنەربوو لەچرپەیەكدا گۆڕانی خێرای دروست دەكرد وەك ئەیۆنی كارەبا لەتەڵێكدا بەكاروانەی پێشمەگەكان تێدەپەڕی بارگەداری زانیاری نوێی دەكردن لە ئاگاداری و ڕێنمایی، سەركاروانەی شارەزا‌ لەپێشەوە ئاگاداری دەدا: بیگەیەنە: جۆگەیە، تەلی تەلەفۆنە، كەمینە، یا بەدەستی نیشانەی ڕەبایەی دوژمنی دەكرد…تاد. وشەكە یان نیشانەكە دەگەیشت بەچرپەوە هەركەس بەپێشمەرگەی دوای خۆی دەگەیاند: بیگەیەنە فڵانە شتە یا بەدەست نیشانەی دەدا. لەبواری ...

زیاتر »