سەرەکی » ئابووری (پەڕە 105)

ئابووری

نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌و بازرگانی‌ خۆراك لە سلێمانی، بەماڵپەڕی (PUKmedia)ی‌ راگەیاندوە: بەراورد بەچەند رۆژی رابردوو نرخی بەنزینی بازرگانی لە شاری سلێمانی هەرزان بوونی بەخۆیوە بینیوە، بە جۆرێك نرخی یەك لیتر بەنزینی سۆپەر لە 825 دینارەوە بۆ 800 دینار دابەزیوە و نرخی یەك لیتر بەنزینی موحەسەنیش لە 775 دینارەوە بۆ 750 دینار دابەزیوە كە زۆربەی وێستگەكانی سووتەمەنی جێبەجێیانكردووە. وتیشی: «هۆكاری دابەزینی ...

زیاتر »

یەدەكی غازی سروشتی هەرێمی كوردستان زیاد دەبێت

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی رایدەگەیەنێت: دوای پشكنینەكانیان بۆیان دەركەوتووە قەبارەی غازی سروشتی لەكێڵگەكانی بنەباوێ‌‌و میران بەرارود بەساڵی 2016 بەڕێژەی لەسەدا 40 زیادی كردووە. كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە: دوای پڕۆسەی كنەو پشكنینەكانی كۆمپانیای راوێژكاری (ئاڕ پێ‌ ئێس) ئێنێرجی، بۆیان روون بۆتەوە لەئێستادا ئەو دوو كێڵگەیە خاوەنی 14 تریلیۆن‌‌و 792 پێی سێجا غازی سروشتیین، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر یەدەكی غازی سروشتی ئەو دوو ...

زیاتر »

ئاوەدانكردنەوەی عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویستە

وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاندووە: ئاوەدانكردنەوەی عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویستە و پڕۆسەكەش تا ١٠ ساڵ بەردەوام دەبێت، بۆ كۆكردنەوەی هاوكاریی و كۆمەكی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان، ئەمریكا ئامادەكاری دەكەن بۆ كۆنگرەی كوێت كە بڕیارە ١٢ تا ١٤ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت. كۆنگرەكەی كوێت دوای كۆتاییهاتنی جەنگی داعش، ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە بەهۆی ئەو جەنگەوە زیانیان بەركەوتووە یەكێكە لەو ئاستەنگانەی كە ...

زیاتر »

ناكۆكییەكان لە ئەمریكا لەبارەی بودجەوە بەردەوامە

ناكۆكی كۆمارییەكان‌و دیموكراتەكانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی وڵاتەكەیان بۆتە مایەی پەكخستنی بەشێك لەدامەزراوە فیدراڵییەكان، دیموكراتەكان پێیانوایە بەرپرسیارێتی پەكخستنی دامەزراوە فیدراڵییەكان لە ئەستۆی «دۆناڵد ترامپ»ە. «تەنها دۆناڵد ترامپ لێی بەرپرسە» هاوكات لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر سەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ماوەی چەند رۆژێك رووبەڕووی پشێوی بویەوە، ئەوەش بەهۆی داخستنی بەشێك لەدامەزراوە فیدراڵییەكان لەدەرئەنجامی بەردەوامیی ناكۆكییەكان لەسەر پڕۆژەیاسای ...

زیاتر »

وەبەرهێنەرانی‌ كوردستان روو لەبازاڕەكانی‌ عیراق دەكەن

سێ‌ ساڵ قەیرانی‌ دارایی‌‌‌و شەڕو كێشە ناوخۆیی‌‌‌و دەرەكییەكان گورزی‌ ئێجگار گەورەیان لەبازاڕی‌ كوردستان وەشاندووە، كارەكە بەوەوە نەوەستاوە سەرمایەگوزارە بیانییەكان لەبازاڕەكانی‌ كوردستان پاشەكشە بكەن، بەڵكو خودی‌ سەرمایەدارانی‌ كوردیش ئێستا زۆریان بازاڕەكانی‌ كوردستان بەژینگەیەكی‌ گونجاو نازانن بۆ كاركردن. دەرفەت‌ بۆ وەبەرهێنەران نەماوە عومەر ئیسماعیل وەبەرهێنەرێكی‌ دانیشتووی‌ پارێزگای‌ سلێمانییە، ئێستا بەشی‌ هەرە زۆری‌ چالاكییە بازرگانییەكانی‌ لەشارەكەی‌ خۆی‌ گواستۆتەوە بۆ شارەكانی‌ دیكەی‌ عیراق، چونكە ...

زیاتر »

عیراق حسابێكی بانكی بۆ هەرێم دەكاتەوە

بانكی ناوەندیی عیراق، هەژمارێكی بانكی تایبەت بەهەرێمی كوردستان دەكاتەوەو بڕیاردەری لیژنەی دارایش لە پەرلەمانی عیراق ئەو هەواڵە پشتڕاستدەكاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، لەمەودوا حكومەتی عیراق راستەوخۆ پارە نانێرێت بۆ هەرێم. ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگەیاند: لە هەفتەی رابردوودا بانكی ناوەندیی عیراق، هەژمارێكی بانكی تایبەتی بە هەرێمی كوردستان كردۆتەوە، بەڵام دیار نییە چەند ...

زیاتر »

دابەشكردنی بەشەخۆراك دواكەوتووە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی هۆكاری دابەش نەكردن‌‌و دواكەوتنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان ئاشكرادەكات‌‌و تەئكید دەكاتەوە: هۆكارەكەی راگرتنی خەرجیەكان بووە لەلایەن حكومەت‌‌و وەزارەتی داراییەوە. شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەشاری سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی راگرتنی خەرجیەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لەماوەی رابردوودا كە پەیوەندی بەپارەی بەڵێندەرانەوە هەبوو نەتوانراوە پارەی پێویستیان بۆ دابین بكرێت، ئەوەش وایكردووە نەتوانرێت بەشە خۆراكی پێویست دابین بكرێت. وتیشی:»ئێستا لەكۆگاكاندا ...

زیاتر »

35 هەزار بەشداربوو لە سلێمانی پێوەری ئاویان بۆ نەبەستراوە

لەكۆی 160 هەزار بەشداربوو، 125 هەزار بەشداربوو لە سلێمانی پێوەوری ئاویان بۆ دانراوەو بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانیش دەڵێت: «چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا بڕی پارەی ئاو بەپێوەری زیرەك دیاریی بكرێت». لەو بارەیەوە، ئامانج جەلال بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی، بەماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگەیاندوە: بڕیاری كۆتایی بەكارخستنی پێوەری زیرەكی ئاو لەلای بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمەو چاوەڕوان دەكرێت لەماوەیەكی نزیكدا بەپێوەری زیرەكی ئاو ...

زیاتر »

لە ساڵێكدا روسیا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

زیانەكانی روسیا لە جەنگی سوریادا بە دوو ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، حكومەتی ئەو وڵاتەش دەیەوێت لە رێی سوودوەرگرتن لە سەرچاوە سروشتییەكان و كەرتی وزە و نەوتی سوریاوە قەرەبووی زیانەكانی بكاتەوە. ١١٧ ملیار رۆبل بە پێی ئامارەكانی لێپرسراوانی روسیا، تێچووی ئەو وڵاتە لە جەنگی سوریا لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە دوو ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دۆلار، بەڵام پسپۆڕانی ...

زیاتر »

بڕیارێكی حكومەت لە بەرژەوەندی فەرمانبەران

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ووردەكاری بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرادەكات كە تایبەتە بەخستنەوەگەڕی كارگەكان‌و رەخساندنی هەلی كار لەئەمساڵدا و جەختیشدەكاتەوە: ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر لەبەشێك لەو كارگانەدا كاریان كردووەو فەرمانبەری حكومی بوون گرفتیان نابێت‌و مووچەیان لەسەر كەرتی تایبەت دەبێت. خەڵەف ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ تۆڕی هەواڵی هەواڵی سلێمانی رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێكی دەركرد كە پێشتر ...

زیاتر »