سەرەکی » ئابووری (پەڕە 106)

ئابووری

ئاشكرا كردنی سامانی پەرلەمانتارانی عیراق

وێڕای ئەوەی لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیارێكی دەركرد بۆ پابەندكردنی لێپرسراوانی وڵاتەكە بۆ ئاشكراكردنی سامانەكانیان، بەڵام تائێستا رێژەی لە ٧٠٪ی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سامانەكانیان ئاشكرا نەكردووە. سەرباری ئەوەی لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیارێكی دەركرد تا لە رێیەوە سەرجەم لێپرسراوانی وڵاتەكە ناچار بكات سامانەكانیان ئاشكرا بكەن، بەڵام تائێستا ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوانی عیراق‌و پەرلەمانتاران قەبارەی ...

زیاتر »

سعودیە.. یەكەم هاوردەكاری چەك

پێنتاگۆن ئیمزاكردنی سەودانامەیەكی سەربازیی گەورەی لەگەڵ سعودیەدا بە بەهای ٤٨٠ ملیۆن دۆلار ئاشكراكرد. ٩٤٥ ملیۆن دۆلار بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پێنتاگۆن، كۆمپانیای فڕۆكەسازیی بۆینگی ئەمریكی بۆندێكی سەربازیی بە بڕی ٤٨٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ سعودییەدا ئیمزاكردووە كە تایبەتە بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و نۆژەنكردنەوەی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە. هاوكات كۆمپانیای (ڵۆكید مارتن)یش سەودانامەیەكی بەرگریی گەورەی لەگەل سعودیە و قەتەردا ئیمزاكردووە، كە بەهاكەی دەگاتە ٩٤٥ ...

زیاتر »

بازاڕی كۆنەفرۆشان جمەی دێت

قەیرانی دارایی‌و هاتنی وەرزی سەرما، بازاڕی كۆنە فرۆشانی گەرمتر كردووەو ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك، روو لە بازاڕی كۆنەفرۆشان دەكەن‌و لەوێ پێداویستییەكانییان بە نرخێكی كەمتر دەكڕن. ئەو كەلوپەلانەی لەم بازاڕە دەخرێنەڕوو، لە وڵاتانی ئەوروپاوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون، لەڕووی كوالێتی‌و نرخیشەوە بۆ هاووڵاتییان گونجاوە و جگە لە خەڵكی ئەم وڵاتانە، خەڵكی بیانی‌و پەنابەرانیش لە بازاڕەكە دەبینرێن‌و خەریكی كڕینی پێداویستی‌و كەلوپەلەكانن. هەژار ...

زیاتر »

دەیان ملیار دۆلار لە سامانی عیراق بلۆك كراون

هەوڵەكانی حكومەتی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارە و سامانەی لە رابردوودا بە تاڵان براونەتە دەرەوەی وڵاتەكە بەردەوامیی هەیە. فەرمانی گەڕاندنەوەی ٨٥٦ ملیار دینار لێپرسراوێكی باڵای وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندووە: لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی بۆ گەڕاندنەوەی سامانی عیراق دەدرێت، لەماوەی رابردوودا نووسینگەی پشكنەری گشتی وەزارەتی دارایی عیراق بڕی ٧٧ ملیۆن دۆلاری وەرگرتۆتەوە كە لە یەكێك لە لقەكانی بانكی رەشید لە دەرەوەی ...

زیاتر »

یاساكان ناتوانن رێگری لەكاركردنی منداڵان بكەن

محەمەد عەلی (12 ساڵ) چەندین جار كەوتووە‌و ئازاری پێگەیشتووە، بەڵام ئەو كەوتنە لەڕێگادا نەبووە بەرەو قوتابخانە، بەڵكو بەهۆی هەڵگرتنی كەلوپەلی بیناسازی بووە كە بۆ دابینكردنی بژێوی خێزانەكەی كاری تێدا دەكات. محەمەد عەلی چەند رۆژێك لەمەوبەر لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە عیراق وازی لە قوتابخانە هێنا، چونكە دەستی كردووە بە كاركردن بۆ باشكردنی داهاتی خێزانەكەی پاش ئەوەی باوكی چەند مانگێك ...

زیاتر »

مایەپووچبوونی كۆمپانیاكان

لەئەمساڵدا بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێكی زۆر لەكۆمپانیا ناوخۆیی‌ و بیانییەكان لەهەرێمی كوردستان مایە پوچ بوون. لەوبارەیەوە، دڵزار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی‌ و پیشەسازیی رایگەیاند: لەسەرەتای ساڵی 2017وە، 540 كۆمپانیا لە وەزارەتی بازرگانی‌ و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆیان هەڵوەشاندۆتەوە، ئەوەش بەهۆی مایەپوچ بوون‌ و قەیرانی داراییەوە بووە. بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان وتیشی: «ئەو كۆمپانیایانەی مایەپوچ بوون ...

زیاتر »

ماندووی رۆژگارەو هێشتا ناوەستێ‌ بۆ بژێوی كاردەكات

لۆڤە محەمەد لە ناوەندی بازاڕی شارۆچکەی چەمچەماڵ ژنێکی بە تەمەن دەبینرێت، کە ماوەی ٢٨ ساڵە لە دوکانێکی بچکۆلەدا سەرقاڵی وشکە فرۆشیە و بژێوی ژیانی پێ دابین دەکات. ئەو ژنە بەتەمەنە شەمسە محەمەد سلێمانە کە لە ساڵی ١٩٤٠ لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، لە دوای مردنی هاوسەرەکەی و بێ کەسی دوکانێکی بچووکی داناوە و سەرقاڵی وشکە فرۆشیە. ...

زیاتر »

حكومەتی عیراق:وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە

حكومەتی عیراق وردبینی لەو داتابەیسە دەكات كە سەبارەت بە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەبەردەستیدایە و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش كە نزیكە لە سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی كردۆتەوە، حكومەت وردبینیی سەرەتایی لە ناوەكاندا كردووە و دەركەوتووە لەو ژمارەیە تەنها ٦٨٣ هەزاریان شایستەی ئەوەن مووچەیان پێبدریت. لە مووچەیەك زیاتر وەردەگرن ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نزیك لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی ...

زیاتر »

عیراق وەڵامی روسیا دەداتەوە

لە وەڵامی لێدوانێكی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا كە تیایدا ئاماژەی بەوە كردبوو روسیا بەنیاز نییە كۆتایی بە كاروبارەكانی كۆمپانیای روسنەفتی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان بهێنێت، وەزارەتی نەوتی عیراق سوورە لەسەر رەتكردنەوەی هەر جۆرە سەودا و مامەڵەیەكی نەوتی ئەگەر بەبێ رەزامەندیی حكومەتی ناوەندی بكرێت. بە رەزامەندیی حكومەتی ناوەندی بێت لەوبارەیەوە، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندووە: وەزارەتی نەوت سوورە لەسەر ...

زیاتر »

فرۆشتنی چەك (4%) زیادیكردوە

بە تەنها لەساڵی (2016)دا كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەڕێژەی (4%) فرۆشیان لە چەك زیادیكردووە و بەهای فرۆشیشیان لەو بەرهەمە بۆ  217 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە. لەوبارەیەوە، پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتیی نێودەوڵەتی ستۆكهۆڵم، راپۆرتی فرۆشی چەك و پێداویستی سەربازیی 100 گەورەترین كۆمپانیای جیهانی جگە لە كۆمپانیا چینییەكان لە ساڵی 2016دا بڵاوكردۆتەوەو بەپێی راپۆرتەكەش  ئەو 100 كۆمپانیایە لە ساڵی 2016دا فرۆشیان بەڕێژەی (1,9%) ...

زیاتر »