سەرەکی » ئابووری (پەڕە 109)

ئابووری

لە سێ ساڵدا عیراق لە بەرهەمی كارەبادا دەگاتە ئاستی خۆژێنی

وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرای دەكات، كە بۆ گەیشتنە ئاستی خۆژێنی لە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبادا پێویسیتیان بە ماوەی سێ ساڵی تر دەبێت. هاوكات، پەرلەمانتارێكی عیراق گەندەڵییەكی ئەو وەزارەتە ئاشكرا دەكات‌و رایدەگەیەنێت، گرێبەستی گوماناوی لەلایەن وەزیری كارەبا و راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانەوە تێپەڕێنراوە. 26 هەزار و 500 مێگاوات عەباس جوبر بریكاری وەزیری كارەبای عیراق رایگەیاندوە، ئەستەمە بتوانن لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا بگەنە ئاستی ...

زیاتر »

پلان بۆ بە بازاڕكردنی بەرهەمی كێڵـگە پەلەوەرییەكان دادەنرێت

یەکەی ئابووری پرسی رێكخستنەوەی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان‌و خستنەبازاڕی بەرهەمەكانیان لەڕێی سەربڕخانەكانەوە، یەكێكە لە پرسە گرنگەكان كە وەزارەتی كشتوكاڵ لە داهاتوویەكی نزیكدا كاری لەسەر دەكات. بەرپرسێكی كشتوكاڵی سلێمانیش ددان بە كێشەكاندا دەنێت‌و پێیوایە، كێشەی نرخ‌و فرۆشتنی مریشك لەكوردستاندا هەیە، چونكە رێكنەخراوەو بەشێوەی هەڕەمەكی دەفرۆشرێت. لە كوردستان هەزار و 300 كێڵگەی پەلەوەری هەن، بەڵام خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان بۆ هەر یەك كیلۆیەك مریشك ...

زیاتر »

بەهای دۆلار لە هەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە

بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە‌و بازرگانێكیش دەڵێت: «بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە بانكەكان وەكو پێویست دۆلار دابەش ناكەن‌و بڕێكی كەمیش دەگاتە هەرێمی كوردستان». سامان ساڵح خاوەنی كۆمپانیای رۆژی مەڵكەندی لەشاری سلێمانی بەگەلی كوردستانی راگەیاند: نرخی گۆڕینەوەی دۆلاری ئەمریكی لەبەرامبەر دیناری عیراقی گەیشتە ئاستێكی بەرز‌و 100 دۆلار 123 هەزار دیناری تێپەڕاند، بەڵام ئێستا بەرە بەرە نرخەکەی دادەبەزێت. لای ...

زیاتر »

پەرلەمانتارێكی عیراق:300 هەزار كەس دادەمەزرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت: بە پەسەندكردنی یاسای نوێی خانەنشینی، هەلی كار بۆ 300 هەزار كەس دەڕەخسێت‌و حكومەتیش هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی داهاتوودا جێگەی بكاتەوە. حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەپێی یاسای نوێی خانەنشینی، تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران كەمكراوتەوە، ئەوەش وایكردووە ژمارەی فەرمانبەرانی ئێستا كەمبێتەوە‌و دەرفەتی دامەزراندن بۆ 300 هەزار كەس ...

زیاتر »

بەرهەمی هەنگوینی كوردستان بە بازرگانیی نەكراوە

لەژێر دروشمی (هەنگوینی كوردستان باشترینە)، كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، چوارەمین فێستیڤاڵی هەنگوین ساز كرا لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی. بە دوور بێت لە ساختە یان گرانی لە نرخ سیروان ئەبوبەكر محەمەد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان و سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە، ئاماژە بەوە دەكات، كوردستان لە رووی هەنگەوانییەوە گرنگییەكی زۆری هەیە، چونكە یەكێك لە باشترین بەرهەمەكانی ...

زیاتر »

خۆپیشاندانەكان كار لە ئابووریی عیراق دەكات

بەوتەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، خۆپیشاندانەكانی ئێستای ناوەڕاست‌و باشووری عیراق كاریگەری گەورەیان لەسەر ئابووریی وڵات و دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی داهاتوو دەبێت. دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجەی 2020 شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگەیاندوە، خۆپیشاندانەكان كاریگەری گەورەی لەسەر ئابووریی عیراق هەیە، چونكە ئێستا هێزە ئەمنییەكانی خراونەتە باری ئامادەباشییەوەو ئەوەش بۆتە هۆی بارگرانی بۆ ...

زیاتر »

كارەبای ئێران و عیراق و سوریا پێكەوە دەبەسترێنەوە

وەزارەتی كارەبا ئێران رایگەیاند: هەناردەكردنی كارەبا بۆ عیراق زیاد دەكەن‌ و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا لە رێگەی عیراقەوە تۆڕی كارەباری ئێران‌ و سوریا پێكەوە دەبەستنەوە. هومایۆن حائیری جێگری وەزیری وزەی ئێران بۆ كاروباری وزەو كارەبا رایگەیاندووە: لە چەندین كۆبوونەوەی تایبەت لە نێوان بەرپرسانی پیشەسازی كارەبای ئێران‌و عیراق پێكەوەبەستنی تۆڕی كارەبای هەر دوو وڵات تاوتوێكراوە‌و ئێستا ئەو پرسە تەواو بووەو كارەبای هەردوولا ...

زیاتر »

قەرزەكانی ئەمریكا 23 تریلیۆن دۆلاری تێپـەڕاندووە

داتاكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا دەریانخستووە، كە قەرزی حكومی وڵاتەكەیان بڕی 23 تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەوەش یەكەمجارە لە مێژووی خۆیدا ئەو ئاستە تۆمار بكات. 19 تریلیۆن‌و 900 ملیار دۆلار بە گوێرەی راپۆرتێكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، لەكۆی ئەو بڕە قەرزە 17 تریلیۆن دۆلاری قەرزی گشتییەو قەرزی دەزگاكانی حكومەتیش شەش تریلیۆن دۆلارە. هاوكات راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، لە سەرەتای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك ...

زیاتر »

رێژەی سلبی سوود

فەیسەل عەلی* لەماوەی ساڵانی خوێندنی ئابوورییدا، بە دور و نزیك لە هیچ مادەیەكی ئابوورییدا ئاماژەیەك نەبوو كە چەمكێك هەیە ناوی سودی سلبییە، یان ئەگەری ئەوەی بانكەكان قەرز بە سودی سلبی بدەن. «قەرزدەر بە بڕێكی كەمتر لەو پارەیەی داویەتی بە قەرز، قەرزەكەی وەردەگرێتەوە»، تەنیا ئەم چەمكانە هەبوون. دوای قەیرانی دارایی‌و ئابووریی ساڵی 2008 دەستی پێكرد رێژەی راستەقینەی سود، رێژەی ئیسمی سود- ...

زیاتر »

فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە

پێشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی، پێنجەمین فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستی پێكردو بڕیارە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت. فیستیڤاڵەكە لەلایەن تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجەوە رێكخراوەو تێیدا بەرهەمە ناوخۆییەكانی ناوچەی شارەزور و هەڵەبجە دەخرێنەڕوو. فیستیڤاڵەكە لە پاركی شاری یاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی سەدان كەس كە هاتوون بۆ بینینی بەرهەمەكان، دەستی پێكرد. لە ناوچەی‌ هەڵەبجە 10 هەزار دۆنم زەوی‌ کراوەتە باخی هەنار و بە ...

زیاتر »