سەرەکی » ئابووری (پەڕە 11)

ئابووری

خزمەتگوزارییەكی نوێ بۆ بەشەخۆراكی مانگانە

وەزارەتی بازرگانیی عیراق خزمەتگوزاریی «چاودێریم بكە»ی راگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جۆر و كوالێتی ماددە نوێیەكانی ناو بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان. محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاندووە، خزمەتگوزاریی «چاودێریم بكە» مامەڵە لەگەڵ داواكاری و سكاڵاكانی هاووڵاتیان دەكات سەبارەت بە ماددەكانی بەشەخۆراك و بەدواداچوون بۆ شێوازی ئامادەكردنی ئەو ماددانە دەكات بۆ بریكارەكان لە بەغدا و تەواوی پارێزگاكانی تر. پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی ...

زیاتر »

״عیراق و توركیا گەیشتنە رێكەوتن״

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە عیراق ئاشكرایدەكات، لەگەڵ حكومەتی ئەنقەرە گەیشتوونەتە رێكەوتن لەبارەی بەشە ئاوی عیراق لە هەردوو رووباری دیجلە و فورات. لەو چوارچێوەیەدا، مەهدی رەشید ئەلحمەدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە عیراق رایگەیاندووە، لەدوا سەردانیدا بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا توركییەكەی، گەیشتوونەتە رێكەوتن لەبارەی پاراستنی بەشە ئاوی عیراق لە هەردوو رووباری دیجلە و فورات بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و سەرۆكی توركیاش ...

زیاتر »

هێنانی نیو ملیۆن تۆن كاڵا لە پەروێزخانەوە

فەریبۆرز كەرەمی بەڕێوەبەری رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای كرماشان، بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی راگەیاندووە، لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا، 552 هەزار تۆن كاڵا لە سنووری نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە هاوردە و هەناردە كراوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو رێژە كاڵایە، لە رێی 17 هەزار و 505 بارهەڵگری ئێرانی و 10 هەزار و 524 بارهەڵگری عیراقییەوە گوازراوەتەوە. كەرەمی راشیگەیاندووە، لەو كاڵا نانەوتیانەی ساڵانە لە ...

زیاتر »

هەلی كار بۆ هەزار و 253 گەنج لە كەركوك دەڕەخسێنرێت

سیروان محەمەد – كەركوك بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەكەركوك، هەلی كار بۆ هەزار و 253 گەنجی شاری كەركوك دەستەبەر دەكرێت، كە بەشێوەی گرێبەست لە كۆمپانیاكانی وەزارەتی نەوتی عیراق لە پارێزگای كەركوك دادەمەزرێن. رێبوار تەها، پەرلەمانتاری یەكێتی و جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە: دوای شەش مانگ هەوڵدان، دواجار رەزامەندیی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقیان بەدەستهێناوە ...

زیاتر »

هاوردە و هەناردەكاران: دەمانەوێت بازرگانانی قەتەر بۆ وەبەرهێنان بێنە كوردستان

یەکەی ئابووری عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی عیراق لە قەتەر سەردانی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكارانی كوردستانی كرد و لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەكەوە پێشوازی لێكراو بڕیاردرا وەفدێكی بازرگانانی سلێمانی سەردانی قەتەر بكەن و لەگەڵ بازرگانانی ئەو وڵاتە كۆببنەوە. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكارانی كوردستان رایگەیاند: داوامان لە باڵیۆزی عیراق لە قەتەر كردووە بۆ زیاتر هەماهەنگی و هاوكاری لەنێوان ...

زیاتر »

دانەغاز ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێم زیاد دەكات

کۆمپانیای دانەغاز رێکەوتنێکی بۆ وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار لەگەڵ دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا (DFC) ئیمزا کرد، بۆ ئەوەی وەبەرهێنانەکانی لە کێڵگەی غازیی کۆرمۆر فراوان بکات و ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە تا ساڵی 2023 بگەیەنێتە 630 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا. بەگوێرەی راگەیەنراوێکی کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی، دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا بۆ ماوەی حەوت ساڵ پاڵپشتی لە پڕۆژەی فراوانکردنی ...

زیاتر »

ئەو دوو پڕۆژەیەی كە ئاراستەی حكومەتی هەرێمی گۆڕی

یەکەی ئابووری سیستمی بایۆمەتری و پڕۆژەی خزمەت، دوو كاری ستراتیژیی حكومەتی هەرێمن، بەجۆرێك كاتێك باس لە هەنگاوەكانی چاكسازیی دەكرێت، دەستبەجێ ئاماژە بەو دوو پڕۆژەیە دەكرێت. پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت: ئەو دوو پڕۆژەیەی قوباد تاڵەبانی دەروازەیەكی گرنگ بوون بۆ جێبەجێكردنی چاكسازیی لە هەرێم و وتیشی: «ئێستا عیراق دەیەوێت هاوشێوەی ئەو دوو پڕۆژەیەی جێگری سەرۆكی حكومەت، سیستمی بایۆمەتری جێبەجێبكات». هەرچەندە لە دەستپێكی دەستبەكاربوونی كابینەی ...

زیاتر »

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دانابەزێنرێتەوە

یەکەی ئابووری هەرچەندە بەشێك لە پەرلەمانتارانی عیراق و بەتایبەت ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەگەری دەستكاریكردنی نرخی دۆلاریان بۆ ساڵی داهاتوو راگەیاند، بەڵام وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاشكرایكرد، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022 جێگیرە و هیچ گۆڕانكارییەكی تیادا ناكرێت. ״حكومەتەكانی پێشوو بوێری ئەوەیان نەبووە״ حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە رۆژنامەی ...

زیاتر »

״ئەوانەی مانگانە دوو مووچەیان وەرگرتووە لێیان وەرناگیرێتەوە״

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لە نووسراوێكدا كە ئیمزای وەزیری دارایی لە سەرە رایگەیاندووە، بەپێی مادەی 14 لە یاسای چاكسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 و دوابەدوای رێنمایی دارایی ژمارە 5ی ساڵی 2021 بڕیاردرا بە وەرنەگرتنەوەی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی كە زیاتر لە مووچەیەكیان وەرگرتووە لەپێش رێكەوتی 1-7-2020 و لەدوای ئەو رێكەوتەشەوە، هەر مووچەخۆرێك دوو مووچەی وەرگرتبێت مووچەیەكیانی لێوەردەگیرێتەوە. ئەو بڕیارە لەكاتێكدایە، ...

زیاتر »

پارە بۆ پڕۆژەكانی تۆڕی ئاوەڕۆی سلێمانی تەرخان دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی هەرێم بڕیاریدا، زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی 212ی كەرتی 8ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی خەرج بكات. لەو چوارچێوەیەشدا، وەزارەتی شارەوانی رەزامەندیی پیشاندا، لەسەر داهاتی رێژەی لەسەدا 15ی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی و بە گوێرەی یاسا و رێنماییەكان بڕی 499 ملیۆن و 254 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی ...

زیاتر »