سەرەکی » ئابووری (پەڕە 12)

ئابووری

یەكێتی پڕۆژەیەك لە بەرژەوەندی هێزەكانی ناوخۆ ئامادە دەكات

یەکەی ئابووری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیەك لەبەرژەوەندی هێزەكانی ناوخۆ پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات. لەو بارەیەوە لوقمان حەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: فراكسیۆنەكەمان لە بەرژەوەندی هێزەكانی ناوخۆ پڕۆژەیەكی تایبەت بە خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردوەو لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەماندا هەوڵدەدەین پڕۆژەكە بخەینە كارنامەی دانیشتنی پەرلەمانەوە. وتیشی: «بەپێی ...

زیاتر »

لە ئۆتاوە بۆ بانكۆك گۆڕانكاری گەورە

یەكێتیی مامۆستایان جیهانی (Education International) هەر چوار ساڵ جارێك كۆنفرانس دەبەستێت، لە 19 تا 26ی تەمموزی 2015 حەفتەمین كۆنفراسی خۆی لە ئۆتاوەی پایتەختی كەنەدا گرێدا، لەوێ‌ نزیكەی (900) ئەندام لە (120) وڵات بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا كۆنفراسەكە بەڕێوەچوو، لەو (7) رۆژەدا كۆمەڵێك بڕیار و راسپاردەی گرنگ پەسەندكران، وەكو بەرنامەی كاری ئەو چوار ساڵەی دوای كۆنفرانس، دوای چوار ساڵ رێك ...

زیاتر »

كارگەكانی ئاسن پابەندی پاراستنی سەلامەتی كرێكاران دەكرێن

قائیمقامی سلێمانی جەخت لە پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی كرێكاران لە شوێنی كارەكەیاندا دەكاتەوەو كارگەكان ناچار بە جێبەجێكردنی یاسای ژمارە (71)ی ساڵی (1987) ی تایبەت بە مافی كرێكار دەكات. مافی كرێكار و خاوەنكار لە كارگەكاندا جێبەجێبكرێت ئاوات محەمەد، لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەگەڵ كارگەكانی ئاسن كۆبوەوە، لەكۆبوونەوەكەدا دەربارەی چۆنێتی كاركردن و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ سەلامەتی تەندروستی و ...

زیاتر »

جەنگی دراو لە چوارچێوەی جەنگی بازرگانیدا

فەیسەل عەلی* ئایا ئەو بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا ئیمزای كرد بۆ سەپاندنی رەسمی گومرگی زیادە بە رێژەی (10%) بەسەر كەلوپەلی چینی بە بەهای 300 ملیار دۆلار كە لە سەرەتای ئەیلولی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە ماوەی داهاتوودا كاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئابووریی ئەمریكا و جیهان بەجێدەهێڵێت، یان ئەم جۆرە بڕیارانە شڵەژاوی لە گەشەی ئابووریی جیهان و پاشەكشێ كردنی لێدەكەوێتەوە، دوای ئەوەی ئابووریی ...

زیاتر »

برەو بە پیشەسازیی خۆراك دەدرێـت

یەکەی ئابووری بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسینێكدا لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، وردەكاری زیاتر لەسەر بڕیارێكی وەزارەتەكەی لەسەر راگرتنی هاوردەكردنی تەماتە خستۆتەڕوو. زیادەڕۆیی نەكەن لە نووسینەكەیدا، بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردوە، بڕیارماندا هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بێت، بڕیارەكە كاری پێدەكرێت تا ئەوكاتەی بازاڕی ناوخۆیی هەرێم پێویستی بە هاوردەكردنی بەرهەمی ...

زیاتر »

لە هەڵەبجە پڕۆژەیەكی مانگا بەخێوکردن دروست دەكرێت

یەکەی ئابووری لە پارێزگای هەڵەبجە وەبەرهێنەرێك لەسەر رووبەری پێنج دۆنم زەوی، یەكەم پڕۆژەی مانگا بەخێوکردن دروست كردووە، ئامانجەكەی بەرهەمهێنانی شیر و گۆشتە و دەیەوێ پێداویستییەكانی پارێزگاكە دابین بكات. لە دوو بەشی بەرهەمهێنان پێكدێت حەمید حەسەن، ئەو وەبەرهێنەرەی پڕۆژەكەی كردووە، دەڵێ: «بیرم لەوە كردەوە بەشێوەیەكی زانستی و سەردەمیانە پڕۆژەیەكی ئاژەڵداری دابمەزرێنم، بۆیە سەرەتا لە دوو دۆنم زەوی رووبەری پڕۆژەكەم دەستپێكرد، بەڵام ...

زیاتر »

بۆچی به‌غدا ناردنی پاره‌ دواده‌خات؟

یەکەی ئابووری ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ‌په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، دواكه‌وتنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ هه‌یه‌. چه‌ند رۆژێك ناردنی پاره‌كه‌ دواكه‌وت له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی سێ مانگه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه‌ له‌دوای 20 مانگه‌وه‌ ئه‌و بڕه ‌پاره‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ بیخاته‌ سه‌ر حسابی ...

زیاتر »

بودجه‌ی سلێمانی زیاد ده‌كات

حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی به‌ شاری سلێمانی ده‌دات و بودجه‌ی پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی زیاد ده‌كات. ئیبراهیم عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبانی سلێمانی راگه‌یاندوە، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار بڕی 10 ملیار دیناری له‌ڕێی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ته‌رخان كردووه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی داوای زیادكردنی بڕی پاره‌كه‌مان كرد به‌هۆی زۆری رووبه‌ری سلێمانی به‌ڵێن دراوه‌ بۆ 13 ملیار دینار زیاد بكرێت. روونیشیكرده‌وه،‌ ...

زیاتر »

وزەی خـاوێن و پـاراستنی ژینـگە

لایەنە تایبەتمەندەكانی وزەی خاوێن و پاراستنی ژینگە، بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەو گەڕان بەدوای دۆزینەوەی باشترین شێواز و رێگە بۆ رزگاربوونی لە پاشەڕۆ، بەتایبەتیش پاشەڕۆ پلاستیكییەكان، ئەم لایەنانە لە ماوەی دوو دەیەدا توانیان ببنە هێزێكی گەورەی فشار و كاریگەر لەسەر سیاسەت، تەنانەت دوڵەتانی خۆرئاوا چەندین پارتی سیاسییان تێدا دروست بووە كە تایبەتن بە ژینگە، ئەو پارتانە سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە لەوەی لەم دەوڵەت ...

زیاتر »

هەرێم:بەغدا پارەی زیاترلە بودجەی هەرێم دەبڕێت

جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شایستەی دارایی و پشكی هەرێم لە بودجەی فیدراڵیدا، 12,84 تریلیۆن دینارە، بەڵام حكومەتی بەغدا تەنیا 5,44 تریلیۆن دینار لە ماوەی ساڵێكدا بۆ هەرێم دەنێرێت. جووتیار عادل وتیشی: «ئەو پارەیەی لە پشكی هەرێم لە بودجەی ئیتحادی دەبڕدرێت، زۆر زیاترە لە بەهای ئەو داهاتەی بە هۆی فرۆشی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە دەست دەكەوێت». روونیشیكردەوە، هەرێمی ...

زیاتر »