جارێكی تر لەسەر پرسی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناو كاریگەرییەكانی بۆ سەر ئابووریی جیهان، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریدایە هەموو لایەك، كە هێشتا جیهان مەترسییە ئابوورییەكانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایەوە تێنەپەڕاندوەو ئاماژەی بەوەكرد، هەندێك وڵات قەبارەی زیانەكانیان بەهۆی ئەو پەتایەوە زیاتر بووە، بەتایبەت وڵاتانی تازە گەشەكردوو. ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێویستە لەم قۆناغە هەستیارەدا بەشێك لەوڵاتانی خاوەن ئابووریی بەهێز بتوانن لەڕێگەی هاوكاریكردنو پێشكەشكردنی قەرزی ...
زیاتر »ئابووری
حکومەتی عیراق بودجەی 2020ی لە نوێنەران کشاندەوە
بەمەبەستی گۆڕانکاری و هەمواری هەندێک خاڵ، حکومەتی عیراق پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی لە نوێنەرانەوە کشاندەوە، ئەویش دوای یەک رۆژ لە ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران. ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، بۆ هەموارکردن و گۆڕانکاریی کردن لە هەندێک بڕگەو ماددە لە پڕۆژەیاساکەدا، حکومەت بودجەی 2020ی کشاندۆتەوە. وتیشی: «بڕیار بوو پڕۆژەیاساکە بکەینە تەوەرێکی دانیشتنەکانی رۆژی پێنجشەممە بۆ گفتوگۆ، بەڵام ...
زیاتر »״ههرێم بۆ دابهشكردنی مووچه چاوهڕێی عیراقە״
یەکەی ئابووری ماوهی 37 رۆژه مووچهی وهزارهتی تهندروستی دابهشنهكراوهو ئهندامێكی لیژنهی داراییش له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاندوە، حكومهتی ههرێم بۆ دابهشكردنی مووچه چاوهڕێی بهغدا دهكات. سهركۆ ئازاد گهڵاڵی ئهندامی لیژنهی دارایی له پهرلهمانی كوردستان، به ماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگهیاندوە: ئێستا ئهو پارهیهی لهبهردهست وهزارهتی داراییدا ههیه، بهشی دابهشكردنی مووچه ناكات و حكومهتی ههرێم بۆ دابهشكردنی مووچه چاوهڕوانی پارهكهی بهغدا دهكات. وتیشی: «حكومهتی ...
زیاتر »وادەی خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق دیاریكرا
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2020 گەیشتۆتە لیژنەكەمان و هەوڵدەدەین لەم هەفتەیەدا خوێندنەوەی بۆ بكەین و دواتر ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی دەكەین بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كارەوە، دەشڵێت: «ئامانجی حكومەت لەناردنی ئەم پڕۆژەیاسایە وەرگرتنی قەرزە». ئەحمەد حاجی رەشید، بە ماڵپەڕی (SNN)ی راگەیاندوە: لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە پڕۆژەبودجەی گشتی بۆ ساڵی 2020 پەسەندكراوەو ...
زیاتر »لە عیراق رێگری لە بەتاڵانبردنی هەزاران دۆلار دەكرێت
یەکەی ئابووری دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق رێگری لە بەتاڵانبردنی بڕی 100 هەزار دۆلار دەكات كە هەوڵدراوە بەشێوەیەكی نایاسایی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە ببرێتە دەرەوەی وڵات. هاوكات، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ئاشكرایكردوە، لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا توانیویانە زیاتر لە پێنج ملیار دینار بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتیی حكومەتو ئاماژەی بەوەشداوە، «20 هەزار دوو موچەیی ئاشكرا كراون». 100 هەزار ...
زیاتر »كۆی قەرزەکانی توركیا گەیشتە 249 ملیار دۆلار
وەزارەتی گەنجینە و دارایی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردووە، كۆی قەرزی گشتی حكومەتی توركیا تا كۆتاییەكانی مانگی رابردوو، گەیشتۆتە تریلیۆنێك و 800 ملیار لیرەی توركی، كە یەكسانە بە نزیكەی 24 ملیار دۆلار. بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتەكە، تەنیا لە مانگی رابردوودا قەرزی دەرەكی بەرێژەی 45 % بەرزبووەتەوە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو. جەختیشیكردەوە، نزیكەی 45.5 %ـی قەرزەكە بە دراوی ناوخۆییەو ئەوەی دەمێنێتەوە ...
زیاتر »عیراق و ئەوروپا سێ رێكەوتن ئیمزا دەكەن
یەکەی ئابووری بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆناو پاڵپشتیی ئابووریو وزە، سێ رێكەوتن لەنێوان عیراق و یەكێتیی ئەوروپا ئیمزا دەكرێت. بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، سێ رێكەوتنی نوێ لەنێوان عیراق و یەكێتیی ئەوروپا ئیمزا كرا، كە ئەوەش لەچوارچێوەی هەماهەنگییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولایە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆناو هەروەها پاڵپشتیكردنی ئابووریو وزەو گەڕانەوەی ئاوارەكان. رێكەوتنەكە لەنێوان خالید نەجم وەزیری پلاندانانی عیراق و مارتن ...
زیاتر »ئێران ئاوی سیروان گلدەداتەوە و چەند گەڕەكێكی کەلار بێ ئاو دەکات
یەکەی ئابووری بەهۆی گلدانەوەی ئاوی رووباری سیروان لەلایەنی وڵاتی ئێرانەوە، ئێستا رێژەی ئاوی رووبارەکە بۆ نێو هەرێمی کوردستانی کەمی کردوە، بەڕێوبەری ئاوی کەلاریش دەڵێت: «ئەگەر بەردەوام بەم شێوە رێژەی ئاوی رووبارەکە کەم بکات، ئەوە 10 گەڕەکی شاری کەلار بێ ئاو دەبێت. سامان رەحیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی کەلار، بە ماڵپەڕی (PUKmedia) ی راگەیاندوە، بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەبێت رێژەی ئاوی رووباری ...
زیاتر »كارگهكانی كۆنكرێت پابهندی رێنماییهكانی كاركردن دهكرێن
لهپێناوی پاراستنی ژینگهو شهقامهكاندا، كۆمپانیاكانی كۆنكرێتی ئامادهكراو پابهندی مهرجهكانی كاركردن دهكرێن و سهرپێچیكاریش روبهڕووی سزای توندی یاسایی دهكرێنهوه. قائیمقامی سلێمانی و لایهنه پهیوهندیدارهكان له دیوانی قائیمقامیهت لهگهڵ نوێنهرانی كۆمپانیاكانی ئامادهكردنی كۆنكرێتی ئامادهكراو كۆبوونهوه، بۆ زیاتر پابهندبوونی كۆمپانیاكان لهپێناوی پاراستنی ژینگهو شهقامهكان له زیادهی كۆنكرتی میكسهرهكانی گواستنهوهی چیمهنتۆ. قائیمقامی سلێمانی رایگهیاند: رێگه بههیچ كۆمپانیایهك نادرێت له دهرهوهی كارگهكهیدا پڕۆسهی پاكکردنهوهی میكسهرهكان ...
زیاتر »عیراق داوای 27 تریلیۆن دینار قەرزی کردووە
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، حكومەت لە بودجەی گشتی ساڵی 2020 دا، داوای 27 تریلیۆن دینار قەرزی كردووە. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، ئەو بودجەیەی چاوەڕوانن بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، داواكارییەكی حكومەتی تێدایە بۆ وەرگرتنی قەرزێك بەبڕی 27 تریلیۆن دینار، هەروەها دووپاتیكردووەتەوە، ئەگەر حكومەت كار نەكات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست، ئەوا ناچار دەبێت لەبودجەی ...
زیاتر »