سەرەکی » ئابووری (پەڕە 6)

ئابووری

بانكی ناوەندی سێ ملیار دۆلاری فرۆشتووە

بەگوێرەی ئامارەكانی بانكی ناوەندیی عیراق، لە مانگی تشرینی یەكەم ‌و لە رێگەی زیادكردنی رۆژانەی بانكی ناوەندییەوە، سێ ملیار و 147 ملیۆن و 278 هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕەوە، كە بە تێكڕا دەكاتە 174 ملیۆن دۆلار لە رۆژێكدا، ئەو بڕە پارەیەش بەراورد بە هەمان ماوەی مانگی ئەیلولی رابردوو كەمیكردووە، كە تیایدا فرۆشی رۆژانەی بانكەكە لە دراوی بیانی گەیشتبووە 211 ملیۆن و 857 ...

زیاتر »

كشتوكاڵی هەرێم پلانی وەرزی چاندنی گەنم و جۆ ئامادە دەكات

تەها عەبدوڵڵا – هەولێر دوای دەستپێكردنی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەرنامە و پلانیان بۆ وەرزی چاندنی گەنم و جۆ ئامادەیە ‌و ئاماژە بەوەشدەكات: چاوەڕوان دەكرێت بۆ ئەمساڵی وەرزی چاندن، زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەوی لە كوردستان بكرێتە گەنم. ئاشكراشیدەكات: وەزارەتی كشتوكاڵ زیاتر لە پێنج هەزار تۆن گەنمی بنەتۆیان بۆ جووتیاران ئامادەكردووە و ...

زیاتر »

دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکات

لە دوای ناوچە ساردەکان و دەرەوەی شار، دابەشکردنی نەوت لە سنووری پارێزگای سلێمانی گەیشتە گەڕەکەکانی ناوشار و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت. رۆژی 1ی 11ی 2021 لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش کە گەڕەکەکانی کوردسات و زەرگەتەی کۆن دەگرێتەوە، نەوتی سپی دابەش کرا، کە بڕی 200 لیترە و پێویستە هاووڵاتیان کارتی نەوت و کۆپی پێناسی باری شارستانییان پێبێت و بڕی 55 هەزار دیناریشیان ...

زیاتر »

عیراق لە پلەی یەكەمی هاوردەكارانی دانەوێڵە و پاقلەمەنیی توركیادایە

لە نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، توركیا بە بەهای شەش ملیار و 400 ملیۆن دۆلار دانەوێڵە و بەرهەمە پاقلەمەنییەكانی هەناردەی دەرەوە كردووە و عیراق لە پلەی یەكەمی هاوردەكارانی دانەوێڵە و بەرهەمە پاقلەمەنییەكانی ئەو وڵاتەدا هاتووە. كۆمەڵەی هەناردەكارانی دانەوێڵە و بەرهەمە پاقلەمەنییەكانی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی 2021، هەناردەی دانەوێڵە و بەرهەمە پاقلەمەنییەكانی وڵاتەكەیان ...

زیاتر »

سعودیە هاوردەكردنی هەموو جۆرە كاڵایەكی لوبنانی راگرت

حكومەتی سعودیە رایگەیاند: باڵیۆزی خۆیان لە لوبنان كشاندۆتەوە و داوایان لە باڵیۆزی لوبنان كردووە وڵاتەكەیان بەجێبهێڵێت، هاوكات ریاز بڕیاریداوە، هاوردەكردنی هەموو جۆرە كاڵایەكی لوبنانی رابگرێت. وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو بڕیارەیان بەهۆی وتەكانی (جۆرج قرداحی) وەزیری راگەیاندنی لوبنانەوە بووە كە شەڕی سعودیەی دژی حوسییەكانی یەمەن بە ناڕەوا ناوبردووە و لەپێناوی ئاسایشی شانشینەكە و خەڵكەكەی بڕیاریانداوە هەموو هاوردەیەك ...

زیاتر »

قەیرانی بێ چارەسەری پاشەڕۆ

فەیسەڵ عەلی* شارە گەورەكانی جیهان زیاتر لە دوو ملیار تۆنی پاشەڕۆ بەرهەم دەهێنن، بەپێی پێشبینییەكانی بانكی نێودەوڵەتی، تا ساڵی 2050 كۆی بەرهەمهێنانی پاشەڕۆ دەگاتە (3.4) ملیار تۆن، هۆكارەكەیشی بۆ گەشەی ژمارەی دانیشتوان و گەورەبوونی قەبارەی شارەكان لە جیهان گەڕاندۆتەوە، ئەمەش كێشەیەكی ئاڵۆز و قورسە، بە ئێستاشەوە چارەسەرێكی ریشەیی بۆ ئەو كێشە نەخراوەتەڕوو. بۆتە سەرچاوەیەكی گرنگی قازانج رزگاربوون لە پاشەڕۆ بە ...

زیاتر »

سه‌دان پڕۆژه‌ی ئاو له‌ هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێن

حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ساڵانه‌ 782 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت. فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووە، حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه‌ 782 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات، خه‌رجی به‌ڕێوه‌بردنی سێكته‌ری ئاویش ساڵانه‌ 130 بۆ 140 ملیار دیناره‌، داهاتی كۆكراوه‌ی ساڵانه‌ی ئاویش له‌ نێوان (31 بۆ 40) ملیار ...

زیاتر »

روسنه‌فت: سه‌رده‌می نه‌وتی هه‌رزان به‌سه‌رچوو

ئیگۆر سیتچین، سه‌رۆكی كۆمپانیای روسنه‌فت پێیوایه‌، هه‌وڵه‌كان بۆ سنوورداركردنی په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌ كلاسیكییه‌كانی وزه‌ به‌شێكن له‌ هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می نه‌وتی هه‌رزان كۆتایی هاتووه‌. سه‌رۆكی كۆمپانیای روسنه‌فتی روسی له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌كۆڕبه‌ندی ئابووریی ئه‌وروپایی ئاسیایی رایگه‌یاند: سنوورداركردنی په‌ره‌پێدانی وزه‌ی كلاسیكی ده‌بێته ‌هۆی كورتهێنان له‌ وه‌به‌رهێنانی پێویست بۆ پاراستنی به‌رهه‌می وزه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان. ...

زیاتر »

داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عیراق زیادیكردووە

عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق رایگەیاندووە: داهاتی نۆ مانگی ئەمساڵی دەروازە سنوورییەكان زیاتر بووە لە 900 ملیار دینار ‌و سەرباری پەتای كۆرۆناش داهاتی دەروازە سنوورییەكان زیادیكردووە. سەرۆكی دەستەکە رایگەیاندووە: داهاتی ئەمساڵ لەمانگی یەكەوە تا كۆتایی مانگی 9 گەیشتۆتە 947 ملیار دینار، كە ئەمەش بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو، 62 ملیار دینار زیادیكردووە‌، ئەوەش لەكاتێكدایە كە داهاتی ساڵی رابردووی ...

زیاتر »

وشكەساڵیی، بەرهەمهێنانی هەنگوین كەم دەكات

یەکەی ئابووری سیروان ئەبوبەكر كە كاری هەنگەوانی دەكات و یەكێكە لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان، رایگەیاندووە: بڕی بەرهەمهێنانی هەنگوین لە هەرێمی كوردستان بەشی پێداویستیی ناوخۆ دەكات، بەڵام بەشێكی زۆری دەنێردرێت بۆ باشوور و ناوەڕاستی عیراق‌ و بەشێكیشی دەنێرێتە دەرەوە. ئەو هەنگەوانە ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو هەنگوینەی کە لە دەرەوە دەهێنرێتە كوردستان ‌و بە ناوی هەنگوینی خۆماڵییەوە لەبازاڕەكاندا ساغ دەكرێتەوە، كوالێتییان نزم ...

زیاتر »