سەرەکی » وەرزش (پەڕە 110)

وەرزش

هالیپ له‌ پێشه‌نگی نزیك بۆوه‌

دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ویمبڵدۆن یه‌كێتی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ریزبه‌ندی یاریزانانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ نۆڤاك جۆكۆڤیچ و ئاشلی بارتی پارێزگارییان له‌ پێگه‌كه‌یان له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كردوه‌. نۆڤاك جۆكۆڤیچ دوای ئه‌وه‌ی‌ پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی له‌ ویمبڵدۆن كرد ژماره‌ی خاڵه‌كانی وه‌كو خۆی مایه‌وه‌ و پارێزگاری له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد. له‌ ریزبه‌ندی باشترین 10 یاریزانی كوڕیش 3 گۆڕانكاری روویداوه‌ ...

زیاتر »

فێدره‌ر چۆن یاری كۆتایی ویمبڵدۆنی دۆڕاند؟

رۆجێر فێدره‌ر چۆن له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی گراندسلامی رۆلان گارۆس دووچاری شكست هات؟ ئه‌مه‌ پرسیاری زۆرینه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ بینه‌ری یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بوون و تیایدا نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی بووه‌ پاڵه‌وان، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا فێدره‌ر له‌ هه‌موو شتێك دا باشتر بوو. تێنسی سه‌رزه‌وی یارییه‌كی تاكه‌ كه‌سییه‌و ته‌نها پشت به‌ ئاستی یاریزانه‌كه‌ خۆی ده‌به‌ستێت، بۆیه‌ كاتێك یاریزانێك به‌ ئاستی به‌رز ...

زیاتر »

نێیمار چاكبوونه‌وه‌ی‌ به‌ته‌واوی له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند

نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ له‌ میانی به‌شداری كردنی له‌ پاڵه‌وانیتیه‌كی ساڵانه‌ی‌ تۆپی پێ كه‌ خۆی رێكی ده‌خات رایكه‌یاند به‌ته‌واوی له‌و پێكانه‌ چاكبۆته‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ كۆپا ئه‌مریكا دوچاری هات و به‌ لێدوانێكیش هانده‌رانی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمانی توڕه‌ كرد. نێیمار له‌دوای یارییه‌كه‌ وتی: دۆخم زۆر باشه‌، چاكبوونه‌وه‌شم له‌ پێكانه‌كه‌ زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌چووه‌، ده‌توانم بڵێم به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 100 ...

زیاتر »

تووشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌

سینسیا میهایلۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێ و راهێنه‌ری یانه‌ی‌ بۆلۆنیا رایگه‌یاند توشی شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن بووه‌ كه‌ به‌ لۆكیمیا ناسراوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ له‌ راهێنه‌رایه‌تی كردنی یانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. میهایلۆڤیچ له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وتی: كاتێك هه‌واڵه‌كه‌یان پێ راگه‌یاندم توشی شۆك بووم، بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێك ته‌نها ده‌گریام و ژیانم به‌ به‌رچاومدا ده‌ڕۆیشت. وتیشی: به‌ڵام بڕیارمداوه‌ روبه‌ڕوی نه‌خۆشیه‌كه‌ ببمه‌وه‌، وه‌كو هه‌میشه‌ ...

زیاتر »

گریزمان درێسی ژماره‌ 17 ده‌پۆشێت

یانه‌ی‌ بارسێلۆنا ئه‌نتوان گریزمانی ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌كه‌ی‌ به‌ راگه‌یاندنه‌كان ناساند و ئه‌و یاریزانه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م نازناوه‌كان بباته‌وه‌. بارسا دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 120 ملیۆن یۆرۆ بۆندی گریزمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ توانی ئه‌و یاریزانه‌ بهێنێته‌ ریزه‌كانی كه‌ دره‌نگانێكی رۆژی شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رۆژی داهاتووتر بناسێنرێت. گریزمان دوای ئه‌وه‌ی‌ پشكنینه‌ پزیشكیه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتوو تێپه‌ڕاند له‌گه‌ڵ بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ ...

زیاتر »

ئه‌گه‌ر كۆمنیبۆڵ هه‌روا بێده‌نگ بێت ئه‌وه‌ مانای چییه‌؟

ئا؛ستادیۆم له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین كه‌ براوه‌یان سه‌رکەوت بۆ یاریی كۆتایی و ئه‌رجه‌نتین 0-2 دۆڕا له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ یاریی چیلی و ئه‌رجه‌نتین كه‌ یاریی دیارییكردنی سێیه‌م چواره‌میی كوپا ئه‌مریكابوو، میسی كه‌وته‌ وێزه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور، قسه‌كانی میسی وه‌ك تیغی ده‌بان جه‌رگی ئه‌ندامانی كۆمنیبۆڵی بڕیوه‌، قسه‌كانی له‌ به‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو له‌م كوپائه‌مریكایه‌دا هیچی نه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو ...

زیاتر »

چامپیۆنس لیگی وه‌رزی 2019-2020 ده‌ستیپێكرد

چامپیۆنس لیگی وه‌رزی نوێی 2019-2020 ده‌ستیپێكرد، به‌پێی خشته‌ی دانراویش بۆ یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ گرنگه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا، رۆژی 11/6/2019 قورعه‌ بۆ یه‌كه‌م قۆناغی پاڵاوتنه‌كانی به‌ر له‌ قۆناغی گروپه‌كان كرا، و 25 و 28/6/2019 -ه‌ش یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆیان نا. قۆناغی یارییه‌ به‌راییه‌كان به‌رله‌وه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنس لیگ ده‌ستپێبكه‌ن، پێنج جه‌وله‌ له‌یاریی ده‌كرێن كه‌ قۆناغه‌ به‌راییه‌كان و سێ قۆناغی ...

زیاتر »

فۆرمۆلا وه‌ن به‌كوێ گه‌یشتووه‌؟

پاڵه‌وانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا وه‌ن یه‌كێكی تره‌ له‌و وه‌رزشه‌ گرنگ و به‌رچاوانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌وادار و موتابیعی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و له‌پاڵ وه‌رزشه‌ گرنگه‌كانی تری وه‌ك تۆپی پێ و تێنسی سه‌رزه‌وی و باله‌و باسكه‌، ئه‌م وه‌رزشه‌ش له‌ سه‌ر تاسه‌ری جیهاندا گرنگی به‌ ئه‌نجام و هه‌واڵ و پێشهات و رووداوه‌كانی ده‌درێت. سیستمی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ له‌ مانگی ئازاری هه‌موو ساڵێكدا به‌قۆناغی ئوستورالیا ...

زیاتر »

هالیپ سیرینای تێكشكاند

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 14/7/2019 یاریی كۆتایی گراند سلامی كچانی ویمبڵدۆن كراو له‌ یارییه‌كه‌دا سیمۆنا هالیپی رۆمانی زۆر به‌ئاسانی و له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌یه‌ك سه‌عاتدا به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ بەرامبەر (6-2)(6-2) له‌ سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی برده‌وه‌. بردنه‌وه‌كه‌ی هالیپ زۆر ماراسۆنی بوو، له‌یارییه‌كی نابه‌رامبه‌ردا زۆر به‌خراپی پشتی سیرینای خاوه‌ن ناوو نابانگی له‌زه‌ویداو 6-2، 6-2 لێی برده‌وه‌. هالیپ به‌مه‌ش ناوی چووه‌ مێژووی ئه‌م ...

زیاتر »

به‌رنامه‌ی راهێنانی تۆپی پێی ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن

له‌دووتوێی كوڕاسێكی 50 لاپه‌ڕه‌ییدا (به‌رنامه‌ی راهێنانی تۆپی پێی ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن) كه‌وته‌ به‌ردیده‌ی راهێنه‌ران و هه‌وادارانی راهێنان و وه‌رزشكاران. ئه‌م كوڕاسه‌ كاك خه‌سره‌و گورون-ی راهێنه‌ری به‌ئه‌زمون و وانه‌ بێژی ئاسیایی ئاماده‌ی كردووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. كاك خه‌سره‌و وه‌ك له‌ كوڕاسه‌كه‌دا نووسیویه‌تی پێشكه‌شی راهێنه‌رانی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستانی كردووه‌، وه‌ك دیاری ...

زیاتر »