سەرەکی » وەرزش (پەڕە 177)

وەرزش

رافائێل نادال له‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی دیڤیس یاری ده‌كات

رافائێل نادالی ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ناوی له‌ پێكهاته‌ی‌ ئیسپانیادایه‌ بۆ یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی دیڤیس كه‌ مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا یاری ده‌كات. نادالی ته‌مه‌ن 31 ساڵ كه‌ دوای شكستی فێدره‌ر له‌ ماسته‌رزی میامی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016 به‌رامبه‌ر هیندستان یاری كرد به‌شداری یارییه‌كانی جامی دیڤیسی نه‌كردوه‌. سێرجی برۆگوێرای كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیاش بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ...

زیاتر »

كوادرادۆ په‌یوه‌ندی به‌ راهێنانی به‌ كۆمه‌ڵی یۆڤانتۆس كرده‌وه‌

به‌ له‌ ئه‌نجامدانی 2 له‌ گرنگترین یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌، یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس هه‌واڵێكی خۆشی پێگه‌یشت ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ خوان كوادرادۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌بوو بۆ راهێنانی به‌ كۆمه‌ڵی یاریزانانی یانه‌كه‌. كوادرادۆ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دووركه‌وتۆته‌وه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرا تا كۆتایی وه‌رز نه‌توانێت یاری بكات به‌ڵام ئه‌و زووتر گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ یارییه‌كان. رۆژنامه‌ی‌ تۆتۆ سپۆرتی نزیك له‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كوادرادۆ ...

زیاتر »

ئه‌نتۆنی جۆشوا دڵنیایه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ جۆسێف پاركه‌ر ده‌باته‌وه‌

ئه‌نتۆنی جۆشوای خاوه‌نی پشتێنی كێشی قورسی بۆكسێن دوپاتی كرده‌وه‌ به‌ دڵناییه‌وه‌ له‌ جۆسێف پاركه‌ر ده‌باته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاتێك رۆژی شه‌ممه‌ له‌ شاری كاردیف روبه‌ڕوی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌. جۆشوا كه‌ تا ئێستا هیچ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی نه‌دۆڕاندوه‌ پاڵێوراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر پاركه‌ر تۆماربكات به‌تایبه‌تی كه‌ یارییه‌كه‌ له‌ به‌ریتانیاو له‌ یاریگای پرینسیپلیتی ئه‌نجام ده‌درێت. جۆشوا خاوه‌نی پشتێنی ده‌بلیو بی ئه‌ی و ئای بی ئێفه‌ له‌به‌رامبه‌ردا ...

زیاتر »

دۆخی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ دادگا ئاڵۆز ده‌بێت

دۆخی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ دادگای ئیسپانیا ئاڵۆز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ دواین دانیشتنی دادگا نوێنه‌رانی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ ناچاری تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌یان قبوڵكرد. رۆژنامه‌ی‌ كادینا سێر بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌سته‌ی به‌رگری كردن له‌ رۆناڵدۆ داوایان له‌ چه‌ند كه‌سێكی پسپۆڕی بواری باج له‌ ئیسپانیا كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌ی‌ دواین دانیشتن بن، به‌ڵام دوای 4 سه‌عات له‌ دادگایی ...

زیاتر »

رۆماریۆ ده‌یه‌وێت ویلایه‌تی ریۆ له‌ مایه‌پوچ بوون رزگاربكات

رۆماریۆی ئه‌فسانه‌ی‌ تۆپی پێی به‌رازیل بۆ رزگاركردنی ویلایه‌تی ریۆ دی جانیرۆی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ مایه‌پوچ بوون، بڕیاریداوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی به‌رازیل خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری ئه‌و ویلایه‌ته‌ هه‌ڵببژێرێت‌. رۆماریۆ به‌یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێ داده‌نرێت، خاوه‌نی زیتر له‌ 1000 گۆڵه‌ له‌ ژیانی وه‌رزشی خۆیدا و ساڵی 2009ش به‌یه‌كجاری وازی له‌ یاری تۆپی پێ هێناوه‌. له‌دوای وازهێنانیشی له‌ یاریكردن، روی ...

زیاتر »

یاریگای نیژنی نۆڤگۆرۆد له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وامه‌

لیژنه‌یه‌كی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ سه‌ردانی یاریگای نیژنی نۆڤگۆرۆدیان كرد له‌ روسیا بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاماده‌كاریه‌كانی ئه‌و یاریگایه‌ ببینن كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یاریگاكانی مۆندیالی 2018-روسیا. وه‌فده‌كه‌ی‌ فیفا خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و كارانه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌ یاریگاكه‌و شاره‌كه‌ش كراوه‌ بۆ رێكخستنی مۆندیال به‌تایبه‌تی كه‌ سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌و شاره‌ به‌ مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له‌ میوانه‌كانی مۆندیال نوێ كراونه‌ته‌وه‌. رۆژی 14/6 ...

زیاتر »

ڤۆزنیاكی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌

كارۆلین ڤۆزنیاكی دووه‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی جیهان ئیدانه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ كرد كه‌ له‌ كاتی به‌شداری كردنی له‌ پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی میامی روبه‌ڕوی بوونه‌ته‌وه‌. ڤۆزنیاكی له‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێـیه‌كه‌دا‌ به‌ مۆنیكا پویگ دۆڕاو ماڵئاوایی كرد، ئه‌و یاریزانه‌ش هۆكاری شكسته‌كه‌ی‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ له‌كاتی یارییه‌كه‌دا لێی كراوه‌. ڤۆزنیاكی له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: به‌شێك له‌ هانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ خێزانه‌كه‌م كرد و هیوای مردنیان ...

زیاتر »

فێدره‌ر پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌ده‌ستدا

ئه‌نجامه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی ماسته‌رزی میامی درێژه‌ی هه‌یه‌و رۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی جیهان ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كردو به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانان له‌ده‌ستدا. فێدره‌ر خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی رابردوو له‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ روبه‌ڕوی تاناسی كۆكیناكیسی ئوسترالی و ریزبه‌ندی 175ی جیهان بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك پێ دۆڕاند، به‌هۆی ...

زیاتر »

واده‌ی‌ دیاریكردنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتالیا دیاری كرا

ئه‌لیساندرۆ كۆستاكۆرتای به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیاو به‌رپرسی دیاری كردنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا رایگه‌یاند رۆژی 20/5 به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ناوی ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌تزۆری وه‌رده‌گرێت. تۆپی پێی ئیتاڵیا خراپترین رۆژه‌كانی له‌مێژووی به‌ڕێ ده‌كات كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ماوه‌ی‌ 60 ساڵی رابردوو نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ مۆندیال به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ ...

زیاتر »

ڤیتیل یه‌كه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی جیهانی برده‌وه‌

سیباستیان ڤیتیلی ئه‌ڵمانی و شۆفێری تیپی فێراری قۆناغی ئوسترالیای پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌نی برده‌وه‌ كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌لبێرت پاركی شاری میلبۆرن به‌ڕێوه‌چوو. ڤیتیل له‌ پێشبڕكێی كۆتایی قۆناغی ئوسترالیا له‌ ریزی دووه‌می شۆفێرانه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ پاڵاوتن له‌دوای لویس هامیڵتۆن و كیمی رایكۆنن هات، به‌ڵام توانی پێش ئه‌و 2 شۆفێره‌ بكه‌وێت و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت. سه‌ره‌تای پێشبڕكێكه‌ ...

زیاتر »