سەرەکی » وەرزش (پەڕە 180)

وەرزش

مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌شداری كردنی هه‌یه‌

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌ بڕیاری وازهێنان له‌ یاری كردنی نێوده‌وڵه‌تی په‌شیمان بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری مۆندیال بكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سوید ئه‌وا به‌ربه‌ستێكی به‌هێزی له‌به‌رده‌مدایه‌. رۆژنامه‌ی‌ زه‌ سه‌ن بڵاویكردۆته‌وه‌ ئیبرای ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلس گالاكسی ئه‌مریكی بۆندێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ قومار و گره‌وكردن ئیمزا كردوه‌ كه‌ باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی‌ له‌ ماڵتایه‌و ئه‌و یاریزانه‌ بووه‌ باڵیۆزی نێوده‌وڵه‌تی ...

زیاتر »

وه‌رزی نۆڤیتسكی كۆتایی هات

دیریك نۆڤیتسكی ئه‌ستێره‌ی تیپی دالاس مافریكی به‌شدار له‌ خولی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا نه‌شته‌رگه‌ری له‌ پاژنه‌ی‌ پێی چه‌پی بۆكراو به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ وه‌رزی یاریكردنی ئه‌م یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی‌ كۆتایی هات. نۆڤیتسكی له‌ كاتی راهێنانی یانه‌كه‌ی‌ بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئۆرلاندۆ ماجێك دووچاری پێكان بووه‌و دوای پشكنینیش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پاژنه‌ی زیانی زۆری پێگه‌یشتووه‌و پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌. تیپی دالاسیش به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ نۆڤیتسكی ...

زیاتر »

ده‌بڵ كیكێکی ناوازەی CR7

ئا؛ لاپه‌ره‌ی وه‌رزش شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو یه‌كه‌م و دووه‌م یاریی قۆناغی 8 یانه‌ی چامپیۆنس لیگ كران كه‌ دوو یاریی چوونی نێوان یانه‌كان بوو. یه‌كه‌م یارییان له‌ ئیتالیاو له‌یاریگای یانه‌ی یۆڤانتۆس كراو ریاڵ مه‌درید یۆڤانتۆسی رووبه‌ڕوی دۆڕاندێكی قورس كرده‌وه‌و 3-0 لێی برده‌وه، به‌وه‌ش ئه‌توانرێت بووترێت ریاڵ مه‌درید بووبه‌یه‌كه‌م یاریی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه‌. له‌ دووه‌م یارییشدا كه‌ له‌ ئیسپانیا كرا، بایرن ...

زیاتر »

به‌رگریكارێكی لیڤه‌رپوڵ تا كۆتایی وه‌رز دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ رایگه‌یاند جویل ماتیپ-ی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ به‌هۆی پێكان له‌ رانیدا تا كۆتایی وه‌رز دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌م وه‌رزه‌ هیچ یارییه‌ك به‌درێسی یانه‌كه‌وه‌ ناكات. ماتیپ له‌ یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی كریستال پاڵاس له‌رانیدا دووچاری پێكان بوو، هه‌رچه‌نده‌ تا كۆتایی یارییه‌كه‌ش به‌رده‌وام بوو له‌ یاریكردن به‌ڵام ده‌ركه‌وت پێكانه‌كه‌ی‌ مه‌ترسیداره‌. ماتیپ دوای یارییه‌كه‌ هه‌ستی به‌ ئازار كردوه‌و داوای كردوه‌ پشكنینی بۆ بكرێت، ...

زیاتر »

وه‌زاره‌تی ناوخۆی روسیا پۆلیسی گه‌شتیاری بۆ پارێزگاری كردن له‌ هانده‌ران داده‌مه‌زرێنێت

وه‌زاره‌تی ناوخۆی روسیا رایگه‌یاند بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌دا پۆلیسی گه‌شتیاری له‌ كوڕان و كچان داده‌مه‌زرێنێت ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ هانده‌رانی تۆپی پێ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی روسیا ده‌كه‌ن دڵنیا بكاته‌وه‌ له‌ كاتی یارییه‌كانی مۆندیال گیانیان پارێزراو ده‌بێت. به‌پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ وه‌كو پۆلیسی گه‌شتیاری داده‌مه‌زرێن، كاریان پارێزگاری كردن ده‌بێت له‌ هانده‌ران و ده‌بێت له‌ پاڵ ...

زیاتر »

باڤارییه‌كان پارێزگاری له‌ جه‌یمس رۆدریگێز ده‌كه‌ن

زۆرینه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا بڵاوینكرده‌وه‌ یانه‌ی‌ بایرن مونشن بڕیاری داوه‌ كار به‌ مه‌رجه‌كه‌ی‌ بۆندی جه‌یمس رۆدریگێزی یاریزانی یانه‌كه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌ی كۆتایی بۆندی له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكات. جه‌یمس به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی‌ بایرن مونشن ده‌كات كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌ كردوه‌و یانه‌ باڤاریه‌كه‌ش ده‌توانێت كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ یاخود وه‌رزی داهاتوو به‌شێوه‌ی كۆتایی ...

زیاتر »

میسرییه‌كان محه‌مه‌د سه‌ڵاح وه‌كو سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن

ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ پێشكه‌شی ده‌كات كه‌ توانی هه‌ڵبژارده‌ی‌ میسر دوای دابڕانێكی زۆر بگه‌یه‌نێته‌ مۆندیال و ببێته‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی جیهان كاردانه‌وه‌ی‌ زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست كردوه‌. ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی میسریه‌كان بۆ ئه‌و یاریزانه‌ هه‌یه‌ تێكه‌ڵ بووه‌ به‌ ژیانی تایبه‌ت و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌مه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ...

زیاتر »

ئینێستا له‌ به‌رده‌م ریكۆردێكی مێژوویی دایه‌

یانه‌ی‌ بارسێلۆنای ئیسپانی له‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنس لیگ رووبه‌ڕووی یانه‌ی‌ رۆمای ئیتاڵی ده‌بێته‌وه‌و له‌و 2 یارییه‌شدا ئه‌ندرێس ئینێستای كاپتنی یانه‌كه‌ له‌به‌رده‌م ریكۆردێكی مێژوویی دایه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بێت و به‌شداری بكات. ئینێستا ئه‌گه‌ر له‌ یاری چون و گه‌ڕانه‌وه‌ به‌شداری بكات ئه‌وا ده‌بێته‌ خاوه‌نی زۆرترین یاری له‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی له‌ مێژووی چامپیۆنس لیگ. ئێستا رایان گیگزی ئه‌ستێره‌ی پێشووی مان یونایتد ...

زیاتر »

ناوبژیوانان چاویلكه‌ی‌ تایبه‌ت به‌كارده‌هێنن

ناوبژیوانانی تۆپی پێ له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهان له‌ چاوه‌ڕوانی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێن كه‌ یارمه‌تی زۆریان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی یارییه‌كاندا بڕیاری چاره‌نووسساز و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ بده‌ن، به‌جۆرێك ته‌كنه‌لۆژیای ڤاریش كه‌ فیفا بڕیاری داوه‌ له‌ مۆندیال به‌كاری بهێنێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش گه‌شه‌ی پێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناوبژیوانان به‌ كه‌مترین كات بڕیاری كۆتایی بده‌ن. به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ دیزاینی ئامێرێكی نوێ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناوبژیوانان ...

زیاتر »

هه‌ڵه‌بجه‌ پاڵه‌وانی عیراقه‌

یانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ مێژووییه‌كی گه‌وره‌و پڕشنگداری نووسییه‌وه‌و توانی له‌ شاری به‌غداوه‌ به‌ نازناوی خولی باسكه‌ی‌ یانه‌كان عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌. یانه‌ی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی‌ كچانی یانه‌كانی عیراق كردو دوای ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك یاری و پێشكه‌ش كردنی ئاستی سه‌رنجڕاكێش و تۆماركردنی چه‌ند بردنه‌وه‌یه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌ك سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی. له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هۆڵی شه‌عب و به‌ ...

زیاتر »