سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 71 ساڵی تێپه‌ڕكردوه، به‌ڵام ئۆسكار تابارێز ره‌زامه‌ندی ده‌بڕی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای تا مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر نوێ بكاته‌وه. تابارێز هاوینی ئه‌مساڵ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردی ئۆرۆگوای كرد و له‌كاتی یارییه‌كانیش زۆر كات به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نی و نه‌خۆشیه‌وه نه‌یده‌توانێت بجوڵێت، كه‌چی گه‌یشتۆته رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ 4 وه‌رزی تر بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه. دوای كرانه‌ده‌ره‌وه‌یان له قۆناغی چاره‌كی مۆندیال گومان ...
زیاتر »وەرزش
دوای 6 ده‌قیقه یاریكردن بۆ بارسا بانگهێشتی سیلیساو كرا
ماوه‌ی 6 ده‌قیقه یاریكردن له ریزی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌س بوو بۆ مالكۆم ئۆلیڤێرا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار بانگهێشتی ریزی هه‌ڵبژارده‌ی بهرازییل بكرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ردوو یاری دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌رژه‌نتین و سعودیه بكات. مالكۆم هاوینی ئه‌مساڵ به بڕی 41 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆناوه كرد كه وه‌رزی رابردوو له ریزی یانه‌ی بۆردۆ ئاستی به‌رزی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام ...
زیاتر »ریكۆرده‌كه‌ی میسی و ژماره‌كانی شه‌وی یه‌كه‌می چامپیۆنس لیگ
یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی چامپیۆنس لیگ كه به به‌هێزترین و پڕچێژترین پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان داده‌نرێت ده‌ستی پێكرد و ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش به چه‌ند یارییه‌كی به‌هێزبوو له‌نێو ئه‌و یارییانه‌شدا چه‌ندین ژماره‌و ریكۆرد نوێ تۆماركران. ریكۆرده‌كانی میسی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له پاڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌می گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆماركرد چه‌ند ریكۆردی ژماره‌ی له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ئایندهۆڤن نووسییه‌وه كه ئه‌و ...
زیاتر »ئاماده‌كاری عیراق بۆ جامی ئاسیا چۆن و به‌چ شێوازێك ده‌بێت؟
یادگار ساڵح هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراق، له‌دوای ساڵی 2007ه‌وه به‌رده‌وام خه‌ون و ئامانجی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی جامی وڵاتانی ئاسیایه، كه بۆ یه‌كه‌مجار لهمێژووداو له‌و ساڵه توانی جامه‌كه به‌رز بكاته‌وه. بریاره له‌مانگی 1ی ساڵی داهاتوو ركابه‌رییه‌كانی جامی وڵاتانی ئاسیا له‌وڵاتی ئیمارات ده‌ستپێبكات، بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ش عیراق قۆناغێكی نوێی ئاماده‌كاری ده‌ستپێكردووه، یه‌كه‌م هه‌نگاویشی هێنانی راهێنه‌رێكی بیانی بوو، كه ئه‌ویش كاتانبچی سلۆڤینی بوو، ئه‌و راهێنه‌ره‌ش ...
زیاتر »ئه‌و هه‌رایه چی بوو سیرینا نابوویه‌وه؟
له‌یاریی كۆتایی گراند سلامی (ی‌و ئێس ئۆپن)-كچاندا كه شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو 7-8/9/2018 كرا، سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی بهتووڕه بوون و تێكچوونی باره ده‌رونییه‌كه‌ی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كی به‌لای خۆیدا ڕاكێشابوو. هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و تێكچوونی باری ده‌روونی و ناڕه‌زایه‌تییه به‌رده‌وامه‌ی سیرینا، كارلۆس رامۆس-ی ناوبژیوانی یارییه‌كه بووه به‌وه‌ی به بڕیاری ئه‌و سێ سزای سیرینا درا، چوونكه سێ سه‌رپێچیی دیاریی كرد. له‌كاتی یارییه‌كه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ...
زیاتر »وه‌رزش و رۆڵی لە سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا
سه‌ربه‌ست که‌رکوکی دوابەش هه‌ڵبه‌ته چه‌ند هۆکارێک هه‌بوون هانده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزش زیاتر و زۆرتر دیدگای سیاسی پێوه بلکێندرێت. هه‌ر وه‌کو له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا و ده‌زانین که یاری وه‌رزشیی، به‌نده‌ی مه‌رجی پێشبڕکێیه؛ پێشبڕکێ به واتای ده‌رکه‌وتنی براوه‌و دۆڕاو، بۆیه هه‌ر یارییه‌ک له نیوان تیمی دوو ده‌وڵه‌تاندا ده‌کرێت، هه‌سته وه‌رزشییه‌که‌ی جه‌ماوه‌ر خۆی به‌خۆی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی تێوه ده‌گلێت، دوایی ده‌گاته ئه‌وه‌ی که ...
زیاتر »كار بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌رزشیی ته‌ندروست ده‌كات
لیستی -105ی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ته‌نیا لیستی پاڵێوراوه سیاسی و سه‌ربازی و كه‌سانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیره‌كانی كوردستان نییه، لیستێكی هه‌مه‌ڕه‌نگ و فره نوێنه‌ری چین و توێژه جیا جیاكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورستانه له‌وانه توێژی وه‌رزشكاران. له‌نێو 100 پاڵێوراوه‌كه‌ی لیسته‌كه‌ی 105 دا چه‌ند وه‌رزشكارێك هه‌ن و له‌نێویشیاندا كچێكی وه‌رزشكار هه‌یه و ره‌نگه ئه‌مه سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌بێت بۆ لیسته‌كه كه تاقه لیست بێت كچێكی ...
زیاتر »هه‌ڵبژارده‌ی تازه پێگه‌یشتووانی سلێمانی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌روه‌ری
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر تیپی هه‌ڵبژارده‌ی تازه پێگه‌یشتووانی سلێمانی نازناوی پاڵه‌وانی کوردستانی به‌ده‌ستهێنا. بۆ زیاتر ئاگادار بوون له‌م تیپه‌و چۆنێتی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م نازناوه، ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ باهیر شێخ تاهیر ئه‌ندامی لقی سلێمانی یه‌کێتی تۆپی پێی کورستان سازدا. سه‌ره‌تا ووتی: پاش دیاریکردنی ستافی تیپی تۆپی پێی هه ڵبژارده‌ی تازه پیگه یشتوانی سلێمانی له لایه‌ن لقی سلێمانی یه‌کێتی تۆپی پێی کورستانه‌وه، رۆژی ...
زیاتر »گواردیۆلا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ بارسێلۆنا
پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری دیاری تۆپی پێ ئاشكرایكرد ده‌یه‌وێت ژیانی راهێنه‌رایه‌تی له‌و شوێنه كۆتایی پێبهێنێت كه ده‌ستی پێكردوه و بگه‌ڕێته‌وه ریزی یانه‌ی بارسێلۆنا. سه‌ره‌تای كاری راهێنه‌رایه‌تی پیپ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تیپی دووه‌می یانه‌ی بارسێلۆنا كه دوای ئه‌وه‌ی چووه تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌و یه‌كێك له بهزهێترین تیپه‌كانی مێژووی تۆپی پێی دروستكرد‌و له‌ماوه‌ی 4 وه‌رز 14 نازناوی برده‌وه. پیپ سه‌باره‌ت به داهاتووی كاركردنی وتی: له‌و ...
زیاتر »یه‌كه‌م وۆرك شۆپی وه‌رزشی به‌ڕێوه‌چوو
له پێناو ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ وه‌رزش به چاودێری به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین وۆرك شۆپی وه‌رزشی له‌ژێر ناونیشانی گرفته‌كانی وه‌رزش له كوردستان رێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی به‌ڕێوه‌چوو. له وۆركشۆپه‌كه‌دا به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی و خالید دۆسكی وه‌زیری وه‌رزشی لاوان و سه‌ڵاح خه‌سرۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌رزشكاران ئاماده‌ی بوون. له ...
زیاتر »