سەرەکی » وەرزش (پەڕە 185)

وەرزش

لیڤه‌رپوڵ بۆندی سادیۆ مانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نوێ كردۆته‌وه‌

رۆژنامه‌ی‌ میرۆری به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ سادیۆ مانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نوێ بكاته‌وه‌و پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ی‌ بكات له‌ ریزه‌كانی. یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ دوای له‌ده‌ستدانی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ رابردوو كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات خۆی به‌دوور بگرێت له‌و دووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و سیناریۆیانه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یانه‌كه‌ بۆندی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی مۆر ده‌كات. له‌ ماوه‌ی‌ ...

زیاتر »

هامیڵتۆن سه‌رنجڕاكێشترین سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد

لویس هامیڵتۆنی به‌ریتانی و پاڵه‌وانی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن قۆناغی ئه‌ڵمانیای پاڵه‌وانێتی جیهانی برده‌وه‌و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌. ده‌كرێت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی‌ هامیڵتۆن به‌یه‌كێك له‌ سه‌رنجڕاكێشترین سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌ ژیانی وه‌رزشی دابنرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و شۆفێره‌ له‌ پێشبڕكێی كۆتایی له‌ پله‌ی 14یه‌مه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌خت یاوه‌ری بوو. له‌ پێشبڕكێی كۆتایی كه‌ له‌ ...

زیاتر »

رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری هه‌شته‌م خه‌ڵاتی ESPY برده‌وه‌

رۆجێر فێدره‌ری سویسر بۆ جاری هه‌شته‌م له‌ ژیانی وه‌رزشی خه‌ڵاتی ئیسپی وه‌كو باشترین یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ماوه‌ی‌ 12 مانگی رابردوو برده‌وه‌. به‌مه‌ش فێدره‌ر ژماره‌كه‌ی‌ پیت سامبراسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تێپه‌ڕاند و بووه‌ یه‌كه‌م كوڕه‌ وه‌رزشكاری تێنسی سه‌رزه‌وی 8 جار ئه‌و خه‌ڵاته‌ بباته‌وه‌ كه‌ پیت سامراس خاوه‌نی 7 خه‌ڵاته‌. فێدره‌ر بۆ بردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ له‌گه‌ڵ رافائێل نادال و مارین چیلیچ له‌ ...

زیاتر »

به‌بێ ده‌نگی ئه‌نجامدران

مۆندیالی روسیا وه‌ك چادرێكی ره‌ش باڵی به‌سه‌ر وه‌رزشی جیهاندا كێشابوو، هه‌وادارانی وه‌رزش به‌گشتی ته‌نیا ئاگایان له‌م رووداوه‌ گرنگه‌ی جیهان بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رووداوه‌دا چه‌ندین پاڵه‌وانێتیی گرنگی تری جیهانی ئه‌نجامدران، به‌ڵام به‌بێ ده‌نگی به‌ڕێوه‌چوون. پاڵه‌وانێتییه‌كان زۆریان گرنگ و له‌سه‌ر ئاستی جیهان بوون، چ له‌ كاناڵه‌ ناوخۆییه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان پێ نه‌دراو زۆر باسیان لێوه‌ ...

زیاتر »

تۆپی پێ و سیستمە فاشیست و دیکتاتۆرەکان

ئەردەڵان عەبدوڵڵا 1-2 هەر لەمنداڵییەوە سۆزێکی گەورەم بۆ تۆپی پێ هەبوو، یەکێکیش بوو لەو یارییە خۆشانەی کە لەگەڵ هاوڕێکانمان لە کۆڵان پێکەوە دەمانکرد، کاتێکیش هەڵبژاردەی عیراقی یاری بکردایە، تەواو هەست و نەستی داگیر دەکردم و لەگەڵ هەر بردنەوەیەکدا وامدەزانی خۆم یارییەکە دەبەمەوەو لەگەڵ هەر دۆڕاندنێکیشدا، غەم و پەژارەیەکی زۆر بەسەرمدا زاڵ دەبوو. سۆزێکی زۆریشـم بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش هەبوو، کاتێک لە ...

زیاتر »

مۆندیالی روسیا ده‌ریخست میدیای وه‌رزشیمان نییه‌!

زاگرۆس نانه‌كه‌لی مۆندیالی رووسیای 2018 به‌هه‌موو باشی وخراپییه‌كانیه‌وه‌ كۆتاییهات، میدیاكان ومیدیاكارانی وه‌رزشیش له‌ دژی یه‌ك هه‌موو شته‌كانیان پێچه‌وانه‌بوو، یه‌ك ده‌یگووت له‌ناو جه‌رگه‌ی رووداوین، ئه‌وی تر ده‌یگووت ئێمه‌ تاكه‌ میدیای كوردین، ئه‌وی تر ده‌یگوت هه‌واڵ و زانیارییه‌ گرنگه‌كان له‌شاشه‌ی ئێمه‌وه‌ ببینن، كه‌چی كه‌سیان له‌(64) یاری مافی یه‌ك چركه‌ گرته‌ی یارییه‌كانیان نه‌بوو، كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانیش حه‌فله‌ی به‌لاش بوو، بۆیه‌ به‌عه‌زێك میدیاكاری وه‌رزشی په‌تای ...

زیاتر »

ژنێك ده‌بێته‌ جامی مۆندیال

(19) هه‌وراز كاوه‌ ڕه‌نگی ده‌ریا و ڕووباره‌كان ئاسمانی پاریسیان شینكردبوو، جریوه‌ی پاساری ده‌تووت ڕێژنه‌ و ده‌نگی بارانه‌، له‌ خۆشیی مۆندیال هه‌موو هه‌له‌كه‌ سه‌مایان بوو، كه‌شه‌كه‌ زۆر له‌باربوو مرۆڤ به‌ جل و به‌رگی هاوینه‌وه‌ بێته‌ده‌رێ‌، به‌ڵام له‌ شه‌قامه‌كانی پاریس جگه‌ له‌ مۆندیال باسی هیچ نه‌ده‌كرا، ته‌نانه‌ت وێنه‌ كێش و هونه‌رمه‌ندان و شاعیرانی وڵاتی ناپلیۆن، هه‌موو سه‌رقاڵ و له‌ ئاماده‌ كاریدابوون بۆ ...

زیاتر »

لە فۆتۆگرافه‌ری وەرزشی خۆبەخشەوە بۆ سەرۆکی لیژنەی تیپەمیللییەکان

دیدار؛ستادیۆم ڕێبوار حسێن عزیز ساڵی ١٩٨٤ له‌ قەڵادزێ لەدایک بووە، ناوبراو بڕوانامەی بەکالیرۆسی لەزمانی کوردی لەزانکۆی ڕاپەڕین ساڵی (٢٠١٣) بەدەست هێناوە، خاوەنی بڕوانامەی وەرزشییە و بەشداری چەندین خولی ڕاگەیاندکاری وەرزشی کردووە، فۆتۆگرافه‌ری وەرزشی شاری قەڵادزێیە، یەکێکە لەو فۆتۆگرافەرانەی کە بەزومی کامیراکەی ماوەیەکی زۆرە خزمەتی وەرزشی قەڵادزێ و دەڤەری ڕاپەڕین و کوردستان ده‌کات. ناوبرا و سەرەتای کاری فۆتۆگرافی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی(١٩٩٩) ...

زیاتر »

گرانترین گۆڵپارێزه‌كانی مێژووی تۆپی پێ

زیادبوونی داهاتی یانه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نرخی یاریزانان له‌ میركاتۆدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش زیاد بكات و چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ نرخی یاریزانان بشكێنرێت. هاوینی ساڵی رابردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان توانی سه‌رجه‌م ریكۆرده‌كان بشكێنێت و نێیمار دا سیلڤا به‌ 222 ملیۆن یۆرۆ بباته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌، ئه‌ویش بووبه‌ گرانترین یاریزانی جیهان، دواتریش یانه‌ی بارسێلۆنا فیلیپ كۆتینیۆی كرد به‌ ...

زیاتر »

یۆڤانتۆس سه‌رجه‌م بلیته‌ وه‌رزییه‌كانی فرۆشتوه‌

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس رایگه‌یاند سه‌رجه‌م بلیته‌ وه‌رزیه‌كانی تایبه‌ت به‌ یارییه‌كانی وه‌رزی داهاتووی فرۆشتوه‌ كه‌ ژماره‌یان 23 هه‌زار و 900 بلیته‌، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش بۆ ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. سه‌رجه‌م یانه‌كان خاوه‌نی بلیتی وه‌رزین كه‌ سه‌ره‌تای وه‌رز ژماره‌یه‌ك بلیتی وه‌رزی بۆ فرۆشتن داده‌نێن كه‌ بلیتی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ناو یاریگای تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ ده‌بن بۆ وه‌رزی نوێ و یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسیش ساڵانه‌ ...

زیاتر »