سەرەکی » وەرزش (پەڕە 186)

وەرزش

نێیمار دا سیلڤا مانه‌وه‌ی‌ له‌ ریزی پاریس سان جێرمان دوپاتكرده‌وه‌

نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل و یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای شكسته‌كه‌ی‌ به‌رازیل له‌ مۆندیالی 2018 له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش كاتێك ئاهه‌نگێكی خێرخوازی بۆ رێكخراوه‌كه‌ی‌ كرد كه‌ یارمه‌تی منداڵان ده‌دات. نێیمار له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان مانه‌وه‌ی‌ له‌ ریزی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان دوپات كرده‌وه‌ و وتی: من ده‌مێنمه‌وه‌، من به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ پاریس ده‌مێنمه‌وه‌، من بۆندی درێژخایه‌نم ...

زیاتر »

ریاڵ مه‌درید ڤینسیۆس جۆنیۆری به‌ راگه‌یاندنه‌كان ناساند

یانه‌ی‌ ریاڵ‌ مه‌درید ڤینسیۆس جۆنیۆری یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی‌ ناساند و ئه‌و یاریزانه‌ش خۆشحاڵی خۆی به‌ یاریكردن له‌ ریزی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چه‌ندین بۆندی پێشكه‌ش كراوه‌، به‌ڵام ئه‌و باشترینی هه‌ڵبژاردوه‌. ریاڵ مه‌درید وه‌رزی رابردوو بۆندی له‌گه‌ڵ ڤینسیۆس جونیۆر به‌رامبه‌ر بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ ئیمزاكردو ئه‌و یاریزانه‌ش له‌ ریزی یانه‌ی‌ فلامینگۆ مایه‌وه‌و له‌م میركاتۆیه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌وه‌ كرد. ...

زیاتر »

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌لیسۆنی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ رۆما گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌لیسۆن بیكه‌ری گۆڵپارێزی ئه‌و یانه‌یه‌ بهێنێته‌ ریزه‌كانی. لیڤه‌رپوڵ‌ رایگه‌یاند ئه‌لیسۆن به‌ سه‌ركه‌وتویی پشكنینه‌ پزیشكیه‌كانی تێپه‌ڕاندوه‌ و بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 6 وه‌رز ئیمزا كردوه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌بێته‌ گرانترین گۆڵپارێز له‌ مێژووی تۆپی پێ. یانه‌ی‌ رۆماش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ رۆیشتنی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی راگه‌یاند و په‌یامێكی سوپاسگوزاریشی ئاڕاسته‌ كردوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ...

زیاتر »

دادگای كاس سزای سه‌ر یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلانی لابرد

دادگای دادی وه‌رزشی سزای سه‌ر یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌توانێت وه‌رزی داهاتوو به‌شداری یۆرۆپالیگ بكات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ دادگایه‌كه‌ دانی به‌وه‌دانا ئه‌و یانه‌یه‌ سه‌رپێچی له‌ یاساكانی یاری خاوێن كردوه‌و داوای له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا كرد سزایه‌كی گونجاوی بۆ بدۆزێته‌وه‌. یانه‌ی‌ ئه‌ی سی میلان له‌ماوه‌ی‌ رابردوو له‌لایه‌ن یوفا به‌ تۆمه‌تی سه‌رپێچی كردن له‌ یاساكانی یاری خاوێن ...

زیاتر »

رۆناڵدۆ خه‌زێنه‌ی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ده‌بووژێنێته‌وه‌

ده‌ستكه‌وته‌كانی یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس له‌ ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ درێژه‌ی هه‌یه‌و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس ته‌نها له‌ فرۆشتنی درێسی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ ده‌ستكه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ له‌ كڕینی رۆناڵدۆ خه‌رجی كردوه‌. یۆڤانتۆس رۆناڵدۆی به‌رامبه‌ر بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی و له‌و كاته‌شه‌وه‌ خه‌زێنه‌ی‌ یانه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ به‌رزببوونه‌وه‌ی‌ پشكه‌كانی یانه‌كه‌ له‌ بۆرسه‌ی میلان و ...

زیاتر »

ڤینگه‌ر باس له‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ده‌كات

ئارسین ڤینگه‌ر راهێنه‌ری دیاری تۆپی پێ دانی به‌وه‌ دانا به‌رده‌وام بوونی وه‌كو راهێنه‌ری ئه‌رسناڵ بۆ ماوه‌ی‌ 22 ساڵ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌و ماوه‌یه‌دا زیندانی ركابه‌ریه‌كانی بووه‌. ڤینگه‌ر دوای 22 ساڵ له‌ راهێنه‌رایه‌تی كردنی یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ ریزی یانه‌كه‌ی‌ جێهێشت و شوێنه‌كه‌ی‌ بۆ ئۆنای ئیمری جێهێشت كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م راهێنه‌ر دوای ڤینگه‌ر له‌ یاریگای ئیمارات راهێنه‌رایه‌تی ئه‌رسناڵ بكات. ڤینگه‌ر سه‌باره‌ت ...

زیاتر »

راهێنه‌ری ئیسله‌ندا به‌هۆی بێزاربوونەوە ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

هیمیر هالگریمسۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئایسله‌ندا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژوودا هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ گه‌یانده‌ مۆندیال. ئه‌و راهێنه‌ره‌ 51 ساڵه‌ هه‌مووانی توشی سه‌رسوڕمان كرد و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی‌ كرد و له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: ئه‌گه‌ر بمویستایه‌ له‌ كاره‌كه‌م به‌رده‌وام بم ئه‌وا به‌هه‌مان جۆش و خرۆشی پێشوو كاره‌كه‌م ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ستم كرد ئه‌م ...

زیاتر »

دادگای فیدراڵی سویسرا گڵۆپی سه‌وزی بۆ گێرێرۆ هه‌ڵكرد

دادگای فیدرالی سویسرا گڵۆپی سه‌وزی بۆ پاولۆ گێرێرۆی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ پیرۆ هه‌ڵكرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری یارییه‌كانی یانه‌ی‌ فلامینگۆ بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو ئه‌و دادگایه‌ رێگه‌ی‌ پێدا به‌شداری مۆندیال بكات. گێرێرۆ به‌ تۆمه‌تی خواردنی ماده‌ی‌ وزه‌به‌خش بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك راگیرا و دواتر سزاكه‌ بۆ 6 نمانگ كه‌مكرایه‌وه‌، به‌ڵام دادگای دادی وه‌رزشی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش مۆندیال بڕیاری دا سزاكه‌ بكات ...

زیاتر »

ویمبڵدۆن كۆتایی هات و كه‌س گرنگی پێنه‌دا

پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ویمبڵدۆن یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی و بۆ یه‌كه‌م جاریش ساڵی 1877 رێكخراوه‌ به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ به‌ كۆنترین پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ سه‌ره‌ڕای گرنگیه‌كه‌ی‌ و زۆری خه‌ڵاته‌ داراییه‌كانی كه‌ 34 ملیۆن پاوه‌نده‌، به‌ڵام ئه‌م ساڵ به‌بێ ده‌نگی كۆتایی هات. ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ساڵانه‌ هه‌فته‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنی تا كۆتاییشی ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ باس و خواسی راگه‌یاندنه‌كان ...

زیاتر »

یارییه‌كی كۆتایی پڕ له‌ ئامار و ژماره‌

مۆندیالی 2018ی روسیا كۆتایی هات و هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نساش توانی دووه‌م ئه‌ستێره‌ بخاته‌ سه‌ر درێسی خۆی و دوای كۆتایی هاتنی یاری كۆتایی مۆندیاڵیش یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ باشترینه‌كانی مۆندیالی ئاشكرا كرد كه‌ به‌م شێوه‌یه‌كی خواره‌وه‌ بوو. -باشترین یاریزانی مۆندیال: لوكا مۆدریچ یه‌كه‌م، ئیدین هازارد دووه‌م، ئه‌نتوان گریزمان سێیه‌م. -گۆڵكه‌ری مۆندیال: هاری كه‌ین 6 گۆڵ. -باشترین یاریزانی لاو: كیلیان مباپی. -باشترین گۆڵپارێز: ...

زیاتر »