سەرەکی » وەرزش (پەڕە 192)

وەرزش

كیانوش رۆسته‌می میداله‌ زێڕینه‌كه‌ی‌ پێشكه‌شی كرماشان كرد

كیانوش رۆسته‌می كه‌ كوردێكی خه‌ڵكی كرماشانه‌و خاوه‌نی میدالی زێڕی ئۆڵۆمپیادی 2016یه‌ رایگه‌یاند میداله‌ زێڕه‌كه‌ی‌ خستۆته‌ زیادكردنێكی ئاشكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ داهاته‌كه‌ی‌ بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شاری كرماشان ته‌رخان بكات. رۆسته‌می له‌ ریۆ دی جانیرۆ توانی ریكۆردێكی نوێی جیهانی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ قورسایی تۆماربكات و میدالی زێڕ بباته‌وه‌، به‌ڵام بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شاری كرماشان وای لێكردوه‌ ئاماده‌ بێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و میداله‌ بێت. رۆسته‌می رایگه‌یاند فرۆشتنی میداله‌كه‌ی‌ هه‌نگاوێكه‌ ...

زیاتر »

نهێنییه‌كی بۆنده‌كه‌ی‌ نێیمار ئاشكرا ده‌كه‌ن

راپۆرته‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا ورده‌كاری نوێ و چاوه‌ڕوان نه‌كراویان له‌سه‌ر بۆندی نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان ئاشكرا كرد. نێیمار هاوینی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رامبه‌ر بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان كرد، ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی‌ شكاندنی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ بارسێلۆنا. به‌رنامه‌ی‌ چیرنگیتۆی به‌ناوبانگ بڵاویكردوه‌ نێیمار له‌كاتی ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ یانه‌ پاریسیه‌كه‌ سوور بووه‌ له‌سه‌ر ...

زیاتر »

ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال دیاری كرا

دوای كۆتایی هاتنی پاشكۆی پاڵاوتن و ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی‌ ئه‌و 32 هه‌ڵبژارده‌یه‌ی به‌شداری مۆندیال ده‌كه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆ پێ دوا پۆلێنكاری هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی‌ رۆژی 1/12 تیروپشكی مۆندیال له‌ شاری مۆسكۆ به‌ڕێوه‌بچێت. دوای سه‌ركه‌وتنی پیرۆ بۆ مۆندیال كه‌ بووه‌ دوا هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ پۆلێن یاخود ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان ئێستا به‌ ئاسانی ده‌توانرێت باس له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌كان بكرێت. ...

زیاتر »

به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سلێمانی به‌شداری خولی‌ عیراق ناكات

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ رۆژی 3 شه‌ممه‌ی‌ خۆی دا دوپاتی كرده‌وه‌ خولی عێراق وه‌رزی نوێ له‌ 20 یانه‌ پێكدێت، به‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی یانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و گازی باكوور له‌ خوله‌كه‌ به‌شدار نابن. یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق سه‌ره‌تا به‌نیازبوو خولی نایابی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ به‌شداری 26 یانه‌ ئه‌نجام بدات و یانه‌ به‌شداره‌كانیش دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر 2 كۆمه‌ڵه‌، به‌ڵام ...

زیاتر »

راهێنه‌ری سوید پێشوازی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیبراهیمۆڤیچ ناكات

دوای كۆتایی هاتنی یاری نێوان ئیتاڵیاو سوید كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی سوید بۆ مۆندیالی 2018 كۆتایی هات هه‌موو رۆژنامه‌و پێگه‌ وه‌رزشیه‌كان باسیان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ كرد. سوید به‌بێ بوونی ئه‌ستێره‌ توانی به‌ یاریكردن به‌ كۆمه‌ڵه‌ پشتی ئیتاڵیای خاوه‌ن 4 نازناوی مۆندیال له‌زه‌وی بدات و بگاته‌ مۆندیال پێش ئه‌ویش له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له‌سه‌ر پشتی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وت بۆ پاشكۆی پاڵاوتن. ...

زیاتر »

دیدیه‌ درۆگبا واده‌ی‌ وازهێنانی راگه‌یاند

دیدیه‌ درۆگبای ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ كه‌ ئێستا یاری بۆ یانه‌ی‌ فۆنێكس رایسیتگی ئه‌مریكی یاری ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی واده‌ی‌ ماڵئاوایی كردنی له‌ یاریكردن راگه‌یاند. درۆگبا به‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی كۆت دیڤوار داده‌نرێت و یه‌كێكیشه‌ له‌ ئه‌فسانه‌كانی یانه‌ی‌ چێڵسی و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه‌ له‌ خولی ئه‌مریكا یاری ده‌كات. سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی‌ وازهێنان درۆگبا وتی: ساڵی داهاتوو دوا ساڵم ده‌بێت وه‌كو ...

زیاتر »

ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بۆندی یان ئۆبلاكی نوێ كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ داواكاریه‌ داراییه‌كانی یان ئۆبلاكی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ رازی بوو كه‌ داوای ده‌كرد موچه‌كه‌ی‌ به‌رز بكرێته‌وه‌ تا رازی بێت بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش رۆخی بلانكۆس ده‌رگای به‌ڕووی ئه‌و یانانه‌ داخست كه‌ گرنگیان به‌و گۆڵپارێزه‌ ئاست به‌رزه‌ ده‌دا. رۆژنامه‌ی‌ ئاس بڵاویكرده‌وه‌ ئیداره‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئۆبلاكی ئه‌ستێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكه‌نه‌وه‌و به‌پێی ئه‌و بۆنده‌ش ده‌بێته‌ ...

زیاتر »

کارەسات

هه‌ڵبژارده‌ی سوید ئه‌سته‌می كرده‌ واقیع و له‌یارییه‌كی دراماتیكی پڕ حه‌ماسدا له‌ نێو جه‌ر‌گه‌ی ئیتالیاوه‌ بانگی سه‌ركه‌وتنی خۆی بۆ مۆندیال راگه‌یاند. 11 جه‌نگاوه‌ری سویدی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سویدیان پێكهێنابوو، به‌پشت به‌ستن به‌ بردنه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ی یاریگای خۆیان (1-0) له‌ ئیتالییه‌كان، به‌بێ گوێدانه‌ی مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كان و ناو و ناوبانگی كاڵچۆ و سیریا ئه‌ی و ئه‌تزۆری و زیاتر له‌ حه‌فتا هه‌زار هانده‌ری ئیتالیا، له‌یاریگای ...

زیاتر »

ئه‌و ئاماژانه‌ی‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی رۆناڵدۆ

كریستیانۆ رۆناڵدۆ-ی پرتوگالی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید و خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، به‌ دۆخێكی زۆر خراپدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌و هانده‌رانیشییه‌وه‌ ره‌خنه‌ی‌ توندی ئاڕاسته‌ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیانی وه‌رزشی رۆناڵدۆ بكه‌ین ده‌بینین رۆناڵدۆ پێشتر چه‌ند جارێك دووچاری ره‌خنه‌ی‌ له‌و جۆره‌ بۆته‌وه‌، به‌ڵام موشه‌كه‌كه‌ی‌ مادێرا زۆر به‌ گوڕ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له‌ناو یاریگا به‌ گۆڵه‌ سه‌رنجڕاكێش و یه‌كلا كه‌ره‌وه‌كانی ده‌می هه‌مووانی ...

زیاتر »

مانچسته‌ر سیتی خاوه‌نی گرانترین پێكهاته‌یه‌

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا به‌ ئاستێكی به‌رز ده‌رده‌كه‌وێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌جیاوازیه‌كی زۆری خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندیی پریمه‌رلیگی گرتووه‌. له‌ چامپیۆنس لیگیشدا گه‌یشتۆته‌ قۆناغی 16یانه‌، ئه‌م ئاسته‌ به‌رزه‌ش یانه‌ شین پۆشه‌كه‌ی‌ شاری مانچسته‌ر پێشكه‌شی ده‌كات هه‌ر له‌ خۆوه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و پێكهاته‌ به‌هێزه‌وه‌‌یه‌ كه‌ پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌كه‌ له‌ میركاتۆی هاوینه‌دا پێكیهێناوه‌. به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ...

زیاتر »