سەرەکی » وەرزش (پەڕە 2)

وەرزش

گریزمان درێسی ژماره‌ 17 ده‌پۆشێت

یانه‌ی‌ بارسێلۆنا ئه‌نتوان گریزمانی ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌كه‌ی‌ به‌ راگه‌یاندنه‌كان ناساند و ئه‌و یاریزانه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م نازناوه‌كان بباته‌وه‌. بارسا دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 120 ملیۆن یۆرۆ بۆندی گریزمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ توانی ئه‌و یاریزانه‌ بهێنێته‌ ریزه‌كانی كه‌ دره‌نگانێكی رۆژی شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رۆژی داهاتووتر بناسێنرێت. گریزمان دوای ئه‌وه‌ی‌ پشكنینه‌ پزیشكیه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتوو تێپه‌ڕاند له‌گه‌ڵ بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ ...

زیاتر »

ئه‌گه‌ر كۆمنیبۆڵ هه‌روا بێده‌نگ بێت ئه‌وه‌ مانای چییه‌؟

ئا؛ستادیۆم له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین كه‌ براوه‌یان سه‌رکەوت بۆ یاریی كۆتایی و ئه‌رجه‌نتین 0-2 دۆڕا له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ یاریی چیلی و ئه‌رجه‌نتین كه‌ یاریی دیارییكردنی سێیه‌م چواره‌میی كوپا ئه‌مریكابوو، میسی كه‌وته‌ وێزه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور، قسه‌كانی میسی وه‌ك تیغی ده‌بان جه‌رگی ئه‌ندامانی كۆمنیبۆڵی بڕیوه‌، قسه‌كانی له‌ به‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو له‌م كوپائه‌مریكایه‌دا هیچی نه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو ...

زیاتر »

چامپیۆنس لیگی وه‌رزی 2019-2020 ده‌ستیپێكرد

چامپیۆنس لیگی وه‌رزی نوێی 2019-2020 ده‌ستیپێكرد، به‌پێی خشته‌ی دانراویش بۆ یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ گرنگه‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا، رۆژی 11/6/2019 قورعه‌ بۆ یه‌كه‌م قۆناغی پاڵاوتنه‌كانی به‌ر له‌ قۆناغی گروپه‌كان كرا، و 25 و 28/6/2019 -ه‌ش یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆیان نا. قۆناغی یارییه‌ به‌راییه‌كان به‌رله‌وه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنس لیگ ده‌ستپێبكه‌ن، پێنج جه‌وله‌ له‌یاریی ده‌كرێن كه‌ قۆناغه‌ به‌راییه‌كان و سێ قۆناغی ...

زیاتر »

فۆرمۆلا وه‌ن به‌كوێ گه‌یشتووه‌؟

پاڵه‌وانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا وه‌ن یه‌كێكی تره‌ له‌و وه‌رزشه‌ گرنگ و به‌رچاوانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌وادار و موتابیعی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و له‌پاڵ وه‌رزشه‌ گرنگه‌كانی تری وه‌ك تۆپی پێ و تێنسی سه‌رزه‌وی و باله‌و باسكه‌، ئه‌م وه‌رزشه‌ش له‌ سه‌ر تاسه‌ری جیهاندا گرنگی به‌ ئه‌نجام و هه‌واڵ و پێشهات و رووداوه‌كانی ده‌درێت. سیستمی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ له‌ مانگی ئازاری هه‌موو ساڵێكدا به‌قۆناغی ئوستورالیا ...

زیاتر »

هالیپ سیرینای تێكشكاند

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 14/7/2019 یاریی كۆتایی گراند سلامی كچانی ویمبڵدۆن كراو له‌ یارییه‌كه‌دا سیمۆنا هالیپی رۆمانی زۆر به‌ئاسانی و له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌یه‌ك سه‌عاتدا به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ بەرامبەر (6-2)(6-2) له‌ سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی برده‌وه‌. بردنه‌وه‌كه‌ی هالیپ زۆر ماراسۆنی بوو، له‌یارییه‌كی نابه‌رامبه‌ردا زۆر به‌خراپی پشتی سیرینای خاوه‌ن ناوو نابانگی له‌زه‌ویداو 6-2، 6-2 لێی برده‌وه‌. هالیپ به‌مه‌ش ناوی چووه‌ مێژووی ئه‌م ...

زیاتر »

به‌رنامه‌ی راهێنانی تۆپی پێی ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن

له‌دووتوێی كوڕاسێكی 50 لاپه‌ڕه‌ییدا (به‌رنامه‌ی راهێنانی تۆپی پێی ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن) كه‌وته‌ به‌ردیده‌ی راهێنه‌ران و هه‌وادارانی راهێنان و وه‌رزشكاران. ئه‌م كوڕاسه‌ كاك خه‌سره‌و گورون-ی راهێنه‌ری به‌ئه‌زمون و وانه‌ بێژی ئاسیایی ئاماده‌ی كردووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. كاك خه‌سره‌و وه‌ك له‌ كوڕاسه‌كه‌دا نووسیویه‌تی پێشكه‌شی راهێنه‌رانی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستانی كردووه‌، وه‌ك دیاری ...

زیاتر »

رۆژی چوارشه‌ممه‌ قورعه‌كه‌یه‌

یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ به‌ره‌سمی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی ئاینده‌ 17/7/2019 قورعه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ یارییه‌كانی جامی وڵاتانی ئاسیا 2023 و له‌ هه‌مان كاتیشدا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022 ده‌كرێت، له‌م پاڵاوتنه‌دا 40 وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا به‌شداری له‌ پاڵاوتنه‌كاندا ده‌كه‌ن، به‌سه‌ر 8 ئاستی جیا جیادا دابه‌شكراون، به‌پێی ئاسته‌كانیش به‌سه‌ر 8 گروپدا دابه‌شده‌كرێن. له‌م قۆناغه‌ی پاڵاوتنه‌وه‌ یه‌كه‌می ...

زیاتر »

بارسێلۆنا لە رێگەی درێسی دووەمییەوە رێز لە ئەكادیمیای لاماسیا دەگرێت

یانەی بارسێلۆنا درێسی دووەمی یانەكەی بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد كە رەنگی زەردەو یانەكە بۆ بەشێك لە یارییەكانی دەرەوەی یاریگای خۆی دەیپۆشێت. یانەكە لە پێگەی رەسمی خۆی بڵاویكردۆتەوە كە ئەو درێسە بۆ رێزلێنانە لە ئەكادیمیای لامسیا كە درێسەكە هاوشێوی درێسی یانەكەیە لە ساڵی 1979 كە ئەو ساڵە ئەكادیمیاكە دامەزراوە. درێسەكە رەنگە زەردە و كە لای شانی چەپیەوە تا بەشی خوارەوەی ...

زیاتر »

ئەتلەتیكۆ مەدرید جواو فیلیكسی ناساند

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید جواو فیلیكسی ئەستێرەی نوێی یانەكە كە خاوەنی گرانترین بۆندە لە مێژووی یانەكە بە راگەیاندنەكان ناساند و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ رێكخست. فیلیكس چەند رۆژێك بەر لە ئێستا بەرامبەر بڕی 136 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كردو بووە گرانترین یاریزانی پرتوگالی لە مێژوودا. ئەو یاریزانە لە رۆخی بلانكۆس درێسی ژمارە 7ی پێدرا كە درێسی ئەنتوان گریزمانە كە ...

زیاتر »

هیگیتا لەسەر بەڵێنەكەی سەری تاشی

رینی هیگیتای گۆڵپارێزی مێژوویی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بەڵینەكەی بردە سەر و لەبەردەم هاندەران لە یارییەكی خێرخوازی. هیگیتا كە بە قژە درێژەكەی تۆپ گەڕاندنەوەكەی بە شێوازی دوپشكی ناسراوە دوای سەركەوتنی كۆڵۆمبیا لە یەكەم یاری كۆپا ئەمریكا بەڵێنی بەهاندەراندا ئەگەر كۆڵۆمبیا كۆپا ئەمریكا نەباتەوە ئەوا قژی دەتاشێت. دوای شكستی كۆڵۆمبیاش لە قۆناغی چارەكی كۆتایی هاندەران لەسەرتاسەری جیهان داوایان لە هیگیتا كرد بەڵێنەكەی بباتە ...

زیاتر »