سەرەکی » وەرزش (پەڕە 219)

وەرزش

ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بۆندی یان ئۆبلاكی نوێ كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ داواكاریه‌ داراییه‌كانی یان ئۆبلاكی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ رازی بوو كه‌ داوای ده‌كرد موچه‌كه‌ی‌ به‌رز بكرێته‌وه‌ تا رازی بێت بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش رۆخی بلانكۆس ده‌رگای به‌ڕووی ئه‌و یانانه‌ داخست كه‌ گرنگیان به‌و گۆڵپارێزه‌ ئاست به‌رزه‌ ده‌دا. رۆژنامه‌ی‌ ئاس بڵاویكرده‌وه‌ ئیداره‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئۆبلاكی ئه‌ستێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكه‌نه‌وه‌و به‌پێی ئه‌و بۆنده‌ش ده‌بێته‌ ...

زیاتر »

کارەسات

هه‌ڵبژارده‌ی سوید ئه‌سته‌می كرده‌ واقیع و له‌یارییه‌كی دراماتیكی پڕ حه‌ماسدا له‌ نێو جه‌ر‌گه‌ی ئیتالیاوه‌ بانگی سه‌ركه‌وتنی خۆی بۆ مۆندیال راگه‌یاند. 11 جه‌نگاوه‌ری سویدی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سویدیان پێكهێنابوو، به‌پشت به‌ستن به‌ بردنه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ی یاریگای خۆیان (1-0) له‌ ئیتالییه‌كان، به‌بێ گوێدانه‌ی مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كان و ناو و ناوبانگی كاڵچۆ و سیریا ئه‌ی و ئه‌تزۆری و زیاتر له‌ حه‌فتا هه‌زار هانده‌ری ئیتالیا، له‌یاریگای ...

زیاتر »

ئه‌و ئاماژانه‌ی‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی رۆناڵدۆ

كریستیانۆ رۆناڵدۆ-ی پرتوگالی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید و خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، به‌ دۆخێكی زۆر خراپدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌و هانده‌رانیشییه‌وه‌ ره‌خنه‌ی‌ توندی ئاڕاسته‌ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیانی وه‌رزشی رۆناڵدۆ بكه‌ین ده‌بینین رۆناڵدۆ پێشتر چه‌ند جارێك دووچاری ره‌خنه‌ی‌ له‌و جۆره‌ بۆته‌وه‌، به‌ڵام موشه‌كه‌كه‌ی‌ مادێرا زۆر به‌ گوڕ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له‌ناو یاریگا به‌ گۆڵه‌ سه‌رنجڕاكێش و یه‌كلا كه‌ره‌وه‌كانی ده‌می هه‌مووانی ...

زیاتر »

مانچسته‌ر سیتی خاوه‌نی گرانترین پێكهاته‌یه‌

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا به‌ ئاستێكی به‌رز ده‌رده‌كه‌وێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌جیاوازیه‌كی زۆری خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندیی پریمه‌رلیگی گرتووه‌. له‌ چامپیۆنس لیگیشدا گه‌یشتۆته‌ قۆناغی 16یانه‌، ئه‌م ئاسته‌ به‌رزه‌ش یانه‌ شین پۆشه‌كه‌ی‌ شاری مانچسته‌ر پێشكه‌شی ده‌كات هه‌ر له‌ خۆوه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و پێكهاته‌ به‌هێزه‌وه‌‌یه‌ كه‌ پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌كه‌ له‌ میركاتۆی هاوینه‌دا پێكیهێناوه‌. به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ...

زیاتر »

کام كوڕو كچه‌ ده‌بێته‌ باشترین‌ یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ساڵی 2017

یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدان لیستی كورتكراوه‌ی‌ ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی‌ یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین وه‌رزشكاری ساڵی 2017 ده‌كه‌ن. پێشتر یه‌كێتییه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ماڵپه‌ری تایبه‌تی خۆی لیستێكی به‌ناوی 20 یاریزانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پێكهاتبوو له‌ 10 وه‌رزشكاری كوڕو 10 وه‌رزشكاری كچ كه‌ ئه‌مساڵ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌و ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ستهێناوه‌، دوای پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش لیسته‌كه‌ كورت كراوه‌ته‌وه‌ بۆ 3 یاریزانی ...

زیاتر »

ئه‌ندریا پیرلۆ، وێنه‌كێشێكی تری هاوشێوه‌ی مایكڵ ئه‌نجیلۆ

ساڵی 2017 ساڵی وازهێنانی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ بوو، له‌م ساڵه‌دا چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی‌ هاوشێوه‌ی فرانچیسكۆ تۆتی و چابی ئه‌لۆنسۆ و فرانك لامپارد و فیلیپ لام ماڵئاواییان له‌ یاریگاكان كرد، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ كۆتایی 2017-ه‌ش یه‌كێكی تر له‌ ئه‌ستێره‌ دیاره‌كانی تۆپی پێ ماڵئاوایی كرد ئه‌ویش‌ ئه‌ندریا پێرلۆ بوو. ئه‌ندریا پێرلۆ یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین و باشترین یاریزانه‌كانی هێڵی ناوه‌ند له‌ ساڵانی رابردوودا، له‌ته‌مه‌نی 38 ...

زیاتر »

مۆندیال ماوه‌ی‌ خوێندن له‌ روسیا كه‌م ده‌كاته‌وه

ئه‌و شارانه‌ی‌ ساڵی داهاتوو له‌ روسیا یارییه‌كانی مۆندیالی 2018-یان تیادا ده‌كرێت، ماوه‌ی‌ خوێندن تیایاندا كه‌م ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پۆلیس و كارمه‌ندانه‌ی ئاسایش که‌ ده‌هێنرێنه‌ ئه‌و شارانه‌ خوێندنگه‌و زانكۆكان بكرێنه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی توڕه‌بونی یه‌کێتی خوێندكاران له‌و وڵاته‌. جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی خوێندكارانی روسیا له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا رایگه‌یاند» هه‌زاران خوێندكار پاره‌ی زۆریان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ساڵێكی ته‌واو بخوێنن، به‌ڵام ...

زیاتر »

ئیسكۆ له‌ دێربیدا ئاماده‌ ده‌بێت

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی له‌دوا ژماره‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئیسكۆی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ یاری دێربی چاك ده‌بێته‌وه‌و ده‌توانێت به‌شداریی بكات. ئه‌م یاریزانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید لە یاریی ئیسپانیاو كۆستاریكادا توشی پێكان بوو، زۆرێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌یان وت كه‌ پێكانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك له‌یاریكردن دووری ده‌خاته‌وه‌، به‌ڵام له‌مژده‌یه‌كی خۆشدا بۆ هانده‌رانی ریاڵ ...

زیاتر »

تیدی رینه‌ر (144) ه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی نووسییه‌وه‌

تیدی رینه‌ری فه‌ره‌نسی و ئه‌فسانه‌ی‌ جۆدۆ 144ه‌مین بردنه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی تۆماركردو له‌ رێگه‌یه‌وه‌ بۆ جاری ده‌یه‌م پاڵه‌وانێتی جیهانی جۆدۆی له‌ كێشی كراوه‌ برده‌وه‌ كه‌ له‌ مه‌غریب به‌ڕێوه‌چوو. تیدی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا روبه‌ڕوی تۆما نكیڤۆرۆڤی به‌لژیكی بۆوه‌و توانیشی دووچاری شكستی بكات و بۆ جاری ده‌یه‌م پاڵه‌وانێتی جیهان بباته‌وه‌. هه‌ر له‌سه‌ره‌تا روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ركابه‌ره‌ به‌لژیكییه‌كه‌ كه‌ ...

زیاتر »

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرا

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ره‌زامه‌ندی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆیی بۆ یارمه‌تی ناوبژیوانان به‌كار بهێنێت و وه‌كو بڕیاریشه‌ سه‌ره‌تا له‌ یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا به‌كارده‌هێنرێت. رۆژنامه‌ی‌ ماركا بڵاویكردۆته‌وه‌ یه‌كه‌م یاری له‌مێژوی تۆپی پێی ئیسپانیا كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای دوباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆی تیادا به‌كارده‌هێنرێت یاری نێوان ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ئێلچی ده‌بێت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یارییه‌كانی قۆناغی 32ی جامی شای ...

زیاتر »