سەرەکی » وەرزش (پەڕە 239)

وەرزش

كێ‌ دەبێتە عادل فیردۆسی كوردستان؟

هەوراز كاوە لەوەتەی حكومەتی كوردی یەكگرتوو دروست بووە، وەرزشی ئێمەش بەرەو پێشچوونی زۆری بەخۆوە بینیوە، هەروەها كاری باش بۆ بوژانەوەی ژێرخانی وەرزشی كوردستان كراوە، هەرچەندە كەم و كورتی دەبینرێت، بەڵام دواجار بەبێ‌ پیاهەڵدان ئەو پارەیەی حكومەتی هەرێم دەیدات بە دەزگا وەرزشییەكان، دەتوانرێت زۆر لەوەی بۆ وەرزشی وڵاتی ئوردنی دراوسێ‌ كراوە باشتر ئەنجام بدرێت. كەواتە ئەوە ئێمەین بەدەستێكی ئەمین كارەكان وەك ...

زیاتر »

ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ فیفا The Best فراوانتر بكه‌ین

* Aips  و Fifa پڕۆژه‌ و پلانی گرنگیان هه‌یه‌ بۆ ئاینده‌ دیمانه‌: زاگرۆس نانه‌كه‌لی پرۆسه‌ی دیارییكردنی باشترینه‌كانی فیفا(The Best) كه‌ شه‌وی 23/10/2017 به‌رێوه‌ چوو، تێكڕایی باشترینه‌كان خه‌ڵاتكران، گرنگ نییه‌ كێ باشترین ده‌رچوو!، ئه‌مساڵ باشترین هانده‌رانی وه‌رزشیش خه‌ڵاتكران، كه‌چی دوو كاریگه‌رترین ئه‌وانه‌ی فیفایان ئه‌كتیڤ و  ئه‌كادیمی و پڕشنگدار تر كردبوو (داوه‌ران و میدیاكارانی وه‌رزشی)یەو كه‌سیشیان له‌ خه‌ڵاته‌كاندا ناویان نه‌بوو. ویستم  هۆكاری ...

زیاتر »

ماراسۆنی نیویۆرك به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات

ماراسۆنی نیویۆرك كه‌ به‌یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین ماراسۆنه‌كانی جیهان داده‌نرێت به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای رووداوه‌كه‌ی‌ شاری نیویۆرك كه‌  به‌چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ماراسۆنه‌كه‌ روویدا. هه‌ریه‌كه‌ له‌ جۆفری كیبسانگ كامۆرۆی كینی له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و شالاین فلاناگانی ئه‌مریكی له‌سه‌ر ئاستی كچان پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا. ماراسۆنه‌كه‌ دوای 5 رۆژ له‌ په‌لاماره‌كه‌ی‌ نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند قوربانیه‌كی لێكه‌وته‌وه‌و یه‌كه‌م په‌لاماری تیرۆریستیش ...

زیاتر »

ئاهه‌نگگێڕان له‌سه‌ر شێوازه‌كه‌ی‌ میسی هه‌را ده‌نێته‌وه‌

گومان له‌وه‌دا نییه‌ لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا به‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێ داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌ یاریزانان هه‌وڵ بده‌ن لاسایی شێوازی یاریكرن و ته‌نانه‌ت ره‌فتار و ئاهه‌نگ گێڕانیشی بكه‌نه‌وه‌. میسی وه‌رزی رابردوو دوای تۆماركردنی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سه‌نتیاگۆ بیرنابیۆ درێسه‌كه‌ی‌ به‌ڕووی هانده‌رانی یانه‌ی‌ شاهانه‌ به‌رز ...

زیاتر »

رۆمه‌نیگه‌ ده‌رگای رۆیشتن به‌ رووی ریبیری دا ده‌كاته‌وه‌

كارل هاینز رۆمه‌نێگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی‌ بایرن مونشن ده‌رگای رۆیشتنی به‌ڕووی فرانك ریبیری ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاتێك كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ بۆنده‌كه‌ی‌ كۆتایی دێت. ریبیری پێشتر چه‌ند جارێك ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ئاره‌زوو ده‌كات له‌ بایرن كۆتایی به‌ژیانی وه‌رزشی بهێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای كردوه‌ بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام وادیاره‌ بایرن نایه‌وێت ئه‌و كاره‌ بكات. رۆمه‌نیگه‌ سه‌باره‌ت به‌ نوێ كردنه‌وه‌ی‌ ...

زیاتر »

نادال پاشه‌كشه‌ی له‌ ماسته‌رزی پاریس كرد

رافائێل نادالی ئیسپانی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی پاشه‌كشه‌ی له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی ماسته‌رزی پاریس كرد. نادال سه‌ركه‌وتوانه‌ خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی و له‌و قۆناغه‌ش روبه‌ڕوی فیلیپ  كراینۆڤیچی سربی ده‌بۆوه‌، به‌ڵام پێش به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ كردنی خۆی راگه‌یاند. نادال له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ رایگه‌یاند كێشه‌ی له‌ ئه‌ژنۆی قاچی راستی دایه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ناتوانێت له‌ یارییه‌كه‌دا به‌شدار بێت و داوای لێبوردنیشی ...

زیاتر »

واده‌ی‌ یه‌كه‌م كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ دیاری كرا

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكانی سه‌ر به‌یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی واده‌ی‌ یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 17ی خولی ئیسپانیای دیاری كرد كه‌ له‌و جه‌وله‌یه‌دا یاری كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆناو ریاڵ مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و جه‌وله‌یه‌دا یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی‌ بارسێلۆنا ده‌كات و وه‌كو یه‌كێتییه‌كه‌ش رایگه‌یاندوه‌ یارییه‌كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 23/12 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌م یارییه‌ جیاواز له‌ كلاسیكۆكانی تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. رۆژنامه‌ی‌ ئاس بڵاویكردۆته‌وه‌ كلاسیكۆی ئه‌م جاره‌ كاته‌كه‌ی‌ ...

زیاتر »

كازۆرلا باس له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی ده‌كات

سانتی كازۆرلای یاریزانی یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی‌ 2 ساڵی رابردوودا زۆری به‌ده‌ست پێكانه‌وه‌ ناڵاندووه‌ كه‌ تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ یاریكردن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی 8 نه‌شته‌رگه‌ری. كازۆرلا باسی له‌وه‌ كرد ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت جارێكی تر به‌درێسی یانه‌كه‌ی‌ به‌شداری یارییه‌كان بكاته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هیوای ئه‌وه‌یه‌ بتوانێت جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاریكردن. كازۆرلا وتی: پزیشكه‌كه‌م پێی وتم ئه‌گه‌ر بێت و جارێكی تر بتوانیت ...

زیاتر »

واده‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی دێربی مه‌درید ئاشكرا كرا

راپۆرته‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا واده‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی یاری دێربی شاری مه‌دریدیان له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاشكرا كرد. رۆژنامه‌ی‌ ماركا بڵاویكردۆته‌وه‌ یاری دێربی مه‌درید رۆژی 18/11 ده‌كرێت و یارییه‌كه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 12یه‌می خولی ئیسپانیا. رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ له‌م یارییه‌دا یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بۆ یه‌كه‌م جار ده‌چێته‌ یاریگای واندا مێترۆپۆلیتانۆ كه‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تا ئیستا له‌ خولی ...

زیاتر »

یانه‌ی‌ كۆڵن قه‌ره‌بووی یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ ده‌كاته‌وه‌

یانه‌ی‌ كۆڵن له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپاوه‌ سزا درا كه‌ ده‌بێت بڕی 60 هه‌زار یۆرۆ وه‌كو قه‌ره‌بوو بدات به‌ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی‌ هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵیان گه‌یاندوه‌. یوفا به‌و سزایه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌و بڕیاری داوه‌ یانه‌ی‌ كۆڵن له‌ 2 یاری داهاتوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای خۆی به‌بێ هانده‌ران گه‌شت بكات و ئه‌گه‌ر كاری له‌و شێوه‌یه‌ش دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وا ...

زیاتر »