سەرەکی » وەرزش (پەڕە 253)

وەرزش

تیروپشكی قۆناغی 16 راكێشراو ئه‌ركی بارسا له ‌هه‌مووان قورستره‌

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیای راكێشا كه‌ ئه‌ركی بارسێلۆنای پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی رابردووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌هه‌مووان قورستره‌. بارسا له‌ قۆناغی 16 روبه‌ڕوی یانه‌ی‌ سێلتاڤیگۆ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ توانی له‌ ناو كامپ نو به‌ خاڵێك بێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزی رابردوو توانی ماڵئاوایی به‌ ریاڵ مه‌درید بكات و وه‌رزی پێشوتریش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی كرده‌ ده‌ره‌وه‌. له‌ماوه‌ی‌ ...

زیاتر »

لیڤاندۆڤسكی دوای تۆپی پێ رووده‌كاته‌ پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل

هه‌رچه‌نده‌ رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ بایرن مونشن بۆنده‌كه‌ی‌ كۆتایی 2021 ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و له‌ ئێستاوه‌ بیر له‌ داهاتووی خۆی دوای وازهێنان له‌ تۆپی پێ ده‌كاته‌وه‌. ئه‌ستێره‌كه‌ی بایرن مونشن ئێستا له‌ باشترین دۆخی یاریكردنیدایه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ نه‌بووه‌ته‌ رێگر له‌وه‌ی‌ له‌ ئێستاوه‌ پلان بۆ دوای یاریكردن دابنێت كه‌ به‌نیازه‌ رووبكاته‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل. له‌و باره‌یه‌وه‌ لیڤا وتی: لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دوای تۆپی ...

زیاتر »

باڵۆن دۆر

سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ مه‌راسیمی به‌خشینی تۆپی زێڕین (باڵۆن دۆر)ی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ فه‌ره‌نسا و گۆڤاری ناوبراو رێكیده‌خات و خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانی ساڵی ٢٠١٧ ده‌درێت. میسی و كریستانۆ رۆناڵدۆ دیارترین پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، پێشتر فرانس فوتبۆڵ ناوی ٣٠ پاڵیوراوی ئاشکرا کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌شی كریستیانۆ چامپیۆنس لیگی ئه‌وروپاو له‌ هه‌مان كاتیشدا نازناوی لالیگاشی له‌گه‌ڵ ...

زیاتر »

سیستمه‌ تازه‌‌كه‌ی مۆندیالی باسكه‌ چۆنه‌؟

مۆندیالی داهاتووی باسكه‌ به‌سیستمێكی نوێ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و یارییه‌كانی پاڵاوتنی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كانیش گۆڕانكاری ریشه‌ییان تیادا كراوه‌ و له‌م سیستمه‌ نوێیه‌دا چاویان له‌ فیفا كردووه‌. لیژنه‌ی ناوەندی یه‌كێتیی نێو ده‌وڵه‌تی یاریی باسكه‌ پاش ته‌واو بوونی ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆو له‌مساڵه‌وه‌ (2017) سیستمێكی نوێ له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كان و ته‌نانه‌ت دوا یارییه‌كانی مۆندیالی داهاتووش په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌مه‌ش پاش گفتوگۆیه‌كی چڕ چ له‌ڕوی ...

زیاتر »

پارائۆڵۆمپی له‌ نێوان كێشه‌كان و له‌مپه‌ر و هه‌ڵبژاردندا

زاگرۆس نانه‌كه‌لی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر-ی پارائۆڵۆمپی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو دوایه‌مین شار بوو هه‌ڵبژاردنی خۆی ئه‌نجامدا، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ بوو. *زاهیر ره‌شید-سه‌رۆك. *د.فه‌ره‌یدون حه‌سه‌ن -جێگری سه‌رۆك. *دلێر به‌هجه‌ت- سكرتێری گشتی راگر. *سه‌دره‌دین عومه‌ر- دارایی. دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌نێو ساڵۆنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش ولاوان له‌ هه‌ولێر ویستم له‌ نزیكه‌وه‌ گله‌یی و كێشه‌ و له‌مپه‌ر و داواكارییه‌کانیان بزانم بۆ ئه‌وه‌ی ببین به‌ پردێك بۆ گه‌یاندن ...

زیاتر »

پیپ گواردیۆلا، فه‌یله‌سوفی تۆپی پێ

هه‌موو گۆڕه‌پانێك پیاوی خۆی هه‌یه‌و هه‌موو وه‌رزشێكیش پاڵه‌وانی خۆی هه‌یه‌، تۆپی پێش له‌و رێسایه‌ ده‌رناچێت، مێژووی تۆپی پێ چه‌ندین راهێنه‌ری به‌ناوبانگی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر نازناویان بردۆته‌وه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌و راهێنه‌رانه‌ی كارێكی جیاوازی له‌ تۆپی پێدا كردووه‌ ئه‌ویش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ یاری جوان و ئه‌نجامی باش له‌ یانه‌یه‌كدا، پیپ گواردیۆلا-ی ئیسپانییه‌. تێڕوانینی وردی ناو یاریگا، ئاڕاسته‌كردنی به‌رده‌وامی یاریزانان، قسه‌كردن به‌ ...

زیاتر »

پاڵه‌وانێكی ماراسۆنی ژاپۆنی به‌ 54 ساڵ یه‌كه‌م بوو

یه‌كێكی له‌ هه‌واڵه‌ سه‌رنج راكێشه‌كانی وه‌رزشی جیهانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی سه‌ره‌وه‌بوو که‌ ساڵی 1967 رویدا. هه‌واڵه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو شیزۆ كاناكۆری پاڵه‌وانێكی راكردنی ماراسۆنی ژاپۆنی بوو، ساڵی 1911 له‌ ماراسۆنی وڵاته‌كه‌ی به‌شداریی كرد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م بێت و ببێته‌ نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌ ئۆڵۆمپیادی سوید. كاناكوری ئاواته‌كه‌ی هاته‌دی و له‌و ماراسۆنه‌دا یه‌كه‌م بوو بۆیە بوو به‌نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌و ئۆڵۆمپیاده‌دا، له‌گه‌ڵ وه‌فدی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌فه‌رێكی 18 ...

زیاتر »

پۆل رۆبینسۆن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد

له‌سه‌ر داوای رێكخه‌رانی پێشبڕكێی ماراسۆنی جه‌مسه‌ری باشوور پۆل رۆبنسۆن سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌وڵ بدات ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌ پێشبڕكێی میلێك تۆماربكات كه‌ له‌و كیشوه‌ره‌ رێكده‌خرێت. پێشتر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ وه‌رزشكاره‌ به‌ناوبانگه‌كانی راكردن به‌شداری ئه‌و پێشبڕكێیه‌یان كردوه‌و هه‌وڵیان داوه‌ به‌ كه‌مترین ماوه‌ ئه‌و پێشبڕكێیه‌ ببڕن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه‌ به‌ كه‌متر له‌ 5 ده‌قیقه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ ببڕێت. به‌ڵام رۆبنسۆن ...

زیاتر »

رامۆس چووه‌ مێژووی لا لیگا

یه‌كسانبوون به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیك بیلباو له‌ هه‌فته‌ی 14ی خولی ئیسپانیا تاكه‌ زیانی ریاڵ مه‌درید نه‌بوو له‌و یارییه‌دا و زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ له‌ یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر سیڤیا له‌ 3 یاریزانی سه‌ره‌كی پێكهاته‌كه‌ی‌ بێ به‌ش ده‌بێت. ریاڵ مه‌درید له‌ یاری داهاتوودا روبه‌ڕوی یانه‌ی‌ سیڤیای پێنجه‌می ریزبه‌ندی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی ئه‌وی هه‌یه‌و له‌و یارییه‌شدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ رامۆس و كاسمێرۆ و كارڤاخال ...

زیاتر »

ماتیپ ماوه‌ی‌ مانگێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌

یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ پێكانی جویل ماتیپی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی‌ دوورپات كرده‌وه‌، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه‌ ماوه‌ی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئاشكرا بكات. ماتیپ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا به‌ده‌ست پێكانه‌وه‌ ده‌یناڵاند، هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو له‌ یاری به‌رامبه‌ر چێڵسی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یاریكردن، به‌ڵام جارێكی تر دووچاری پێكان بۆته‌وه‌. رۆژنامه‌ی‌ میرۆریش بڵاویكردۆته‌وه‌ ئه‌و به‌رگریكاره‌ ئه‌مجاره‌ به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه‌ ماوه‌ی‌ مانگێك له‌ یاریكردن ...

زیاتر »