سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 4)

هەمەڕەنگ

کلیپە نوێکەی سیلینا گومێز 33 ملیۆن بینەری تێپەڕاند

سیلینا گومێز، ئەستێرەی گۆرانی و میوزیکی جیهانیی کلیپێکی نوێی بەناوی (Look At Her Now) بڵاوکردەوە. دوای بڵاوبوونەوەی کلیپەکەشی هەواداران و گوێگرانی هەر زوو کەوتنە سۆراخی بینینی ئەم کلیپە نوێیە و لەماوەی دوو رۆژدا ژمارەیەکی زۆر سەیری ئەم کلیپەیان کردووە کە 33ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە، چاوەڕوانیش دەکرێت لەڕۆژانی داهاتوودا ئەم کلیپە نوێیەی سیلینا گومێز هەم لەڕووی داهاتەوەو هەم لەڕووی بینەرەوە سەرکەتنی گەورە ...

زیاتر »

کۆمه‌ڵناسی خواردنی سلێمانی

شاهۆ عوسمان سەید قادر هەڵبەتە دروستكردن‌ و لێنان‌ و ئامادەكردنی خواردن‌ و خواردنەوە‌و بەسەربردنی ئەوكاتەی كە بۆ ژەمە خواردنەكان دیاریدەكرێت…لەلایەن هەریەكە لەگەلان‌ و كۆمەڵانی خەڵكی جیاوازی خۆی هەیە، ئەم جیاوازیەش لە خواردن‌و خواردنەوەدا رەنگدانەوەی دابونەرێت‌و تایبەتمەندی ئاستی رۆشنبیری‌و تەندروستی‌و بنەمای ئاینی…خۆی هەیە. بە تایبەتی تێگەیشتن‌وحەزكردن لەوەرگرتنی تام‌وچێژ لە ئامادەكردن‌وخواردنی…كەئەمەش بۆخۆی لە خانەوادەیەكەوە بۆ خانەوادەیكی تر لەشارێكەوە بۆ شارێكی تر كەم ...

زیاتر »

114 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبوو

فیلمی (Abominable) کە فیلمێکی ئەنیمەیشنەو بەرهەمێكی نوێی سینەمای جیهانە، توانی لەماوەی نمایشیدا بڕی (114)ملیۆن دۆلار داهات بەدەست بهێنێت. فیلمەکە دەرهێنانی (تود وێڵدرمان)ەو ژمارەیەک ئەکتەر بەدەنگ رۆڵی تێدا دەبینن. لەوانە: کلۆی بینیت، ئادی ئیزارد، سارە بۆڵسۆن، میشێل ونگ، جیمس هونگ، کریستین لین و چەندین ئەکتەری تر. شایانی باسە ئەم فیلمە بەهۆی ناوەرۆکەکەیەوە وڵاتی مالیزیا نەیهێشێت لەسەر شاشەی سینەماکانی ئەو وڵاتە نمایشبکرێت.

زیاتر »

بەشێکی نوێی جۆکەر بەرهەم دەهێنرێت

کۆمپانیای (Warner Bros) رایگەیاند کە بەنیازە بەشێکی نوێی فیلمی (Joker) بەرهەمبهێنێت. شایانی باسە بەشی یەکەمی ئەم فیلمە دوای نمایشکردنی لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان لەگەڵ ئەوەی لەڕووی ناوەرۆکی فیلمەکەوە لەلایەن رەخنەگرانەوە رەخنەی لێگیرا، بەڵام توانی بینەرێکی زۆر بەلای خۆیدا رابکێشێت و لەماوەیەکی کەمی نمایشیدا داهاتێکی زۆر بەدەستبهێنت کە گەیشتە 745 ملیۆن دۆلار.

زیاتر »

نەشتەرگەری بۆ کرا

ساره‌ نه‌خله‌ ئه‌كته‌ری‌ شۆخ‌و شه‌نگی‌ سوری‌ ئاشكرای‌ كرد، له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا میروله‌یه‌ك گازی‌ لێگرتووه‌‌و دواتر شوێنه‌كه‌ی‌ هه‌وی‌ كردووه‌‌و ناچار بووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ بكه‌ن. ساره‌ دوای‌ ئه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌سه‌ر جێ كه‌وتووه‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی‌، وێنه‌یه‌كی‌ خۆی‌ له‌ سایته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردۆته‌وه‌‌و هه‌وادارانی‌ له‌ رووداوه‌ك ئاگادار كردۆته‌وه‌. له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كه‌یدا ساره‌ نووسیویه‌تی‌: یه‌كه‌م جاره‌ وێنه‌ی‌ خۆم به‌ نه‌خۆشی‌ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌، ...

زیاتر »

په‌یوه‌ندی‌ شێرپه‌نجه‌ به‌ باڵاوه‌

باڵای‌ به‌رز یان باڵای‌ كورت له‌ رێگه‌ی‌ گۆڕانكاریی‌ كرۆمۆسۆمه‌كانه‌وه‌ روو ده‌دات‌و زاناكانی‌ زانكۆی‌ لیسته‌ری‌ بریتانیا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ له‌سه‌ر 200 هه‌زار كه‌سی‌ خۆبه‌خش بۆ شیكاری‌ جینه‌كان‌و په‌یوه‌ندییان به‌ كورتی‌‌و درێژی‌ باڵاوه‌. ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خست كه‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی‌ به‌سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كاندا دێت‌و باڵای‌ كورت‌و درێژ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، هه‌مان ئه‌و جینانه‌ ئاستی‌ كۆلیسترۆلی‌ خوێنیش دیاریی ده‌كه‌ن‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی‌ خوێن ده‌كه‌ن. زاناكان گه‌یشتنه‌ ...

زیاتر »

پاییزێكی‌ پڕ له‌ باوبۆران

تازه‌ یه‌كه‌م مانگی‌ پاییز تێپه‌ڕیوه‌، با‌و بۆران‌و زیان‌و ره‌شه‌بای‌ به‌هێز هه‌ڕه‌شه‌ له‌ زۆر وڵاتی‌ جیهان ده‌كات. له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا پۆلیسی‌ ئه‌مریكا هاتوچۆی‌ له‌ شاری‌ دالاسی‌ ویلایه‌تی‌ ته‌كساس قه‌ده‌غه‌ كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ گه‌رده‌لولێكی‌ به‌هێز چه‌ندین ماڵی‌ له‌ شوێنی‌ خۆی‌ هه‌ڵكه‌ند‌و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیشی‌ راماڵی‌‌و كاره‌بای‌ هه‌زاران ماڵیش بڕا. له‌ میسریش حكومه‌ت بڕیاری‌ دا قوتابخانه‌‌و زانكۆكانی‌ سێ پارێزگای‌ ئه‌و وڵاته‌ دابخرێن، له‌به‌ر ...

زیاتر »

شانۆی شەقامی دەربەندیخان کۆتایی دێت

ئەمڕۆ چالاکییەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی دەربەندیخان کۆتایی دێت لەڕۆژانی رابردوودا، لەپاركی كەمپی خوارو لە شاری دەربەندیخان، چالاکییەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی دەربەندیخان بەبەشداریی چەندین گرووپی ناوخۆیی و بیانی دەستیپێکرد. لەفێستیڤاڵەکەدا لەسەر ئاستی کوردستانی باشوور، شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك، هەڵەبجە، كەلار، كفری، چەمچەماڵ و خورماتوو بەشدارییان کرد، لەسەر ئاستی عیراقیش شارەكانی كەربەلا و بەغدا، لەسەر ئاستی دەرەوەی ...

زیاتر »

فیلمە نوێکەی ویڵ سمیس داهاتێکی زۆری بەدەستهێنا

فیلمی Gemini Man کە فیلمێکی ئەکشن و خەیاڵی زانستییە، توانی لەماوەیەکی کەمی نمایشیدا بڕی 118 ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت. لەفیلمەکەدا چەندین ئەکتەری ناودار رۆڵدەبینن لەوانە: ویڵ سمیس، کیف ئۆنین، دۆگلاس هۆد، رۆڵف براون و چەندین ئەکتەری تر.

زیاتر »

کۆیە،یادی تایەر تۆفیق و رۆژی هونەر کرایەوە

لەڕۆژانی رابردوودا لەمەراسیمێکی شایستەدا لە شاری کۆیە، ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە تایەر تۆفیق و رۆژی هونەر کرایەوە. لەمەراسیمەکەدا کە بە سەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لاهور شێخ جەنگی بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لەهونەرمەندان و کەسایەتی و هونەردۆستان ئامادەیبوون، چەندین وتار دەربارەی ژیان و کارو بەرهەمەکانی تایەر تۆفیق خوێندرانەوە، پاشان تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە لەگەڵ ...

زیاتر »