سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 70)

هەمەڕەنگ

ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی دیاری عەرەب «سەمیرە سەعید» هەوادار و گوێگرانی دڵخۆشکرد بەوەی رایگەیاند کە بەمنزیکانە نوێترین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاودەکاتەوە. هەروەها چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاکردۆتەوەو نووسیووێتی «دواجار بەم نزیکانە ئەلبوومی 2021 بڵادەبێتەوە». هەر دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەلایەن ئەم خانمە گۆرانیبێژەوە، هەوادار و گوێگرانی دەستخۆشییان لێکردو هیوای سەرکەوتنی ئەلبوومە نوێکەیان بۆ خواست. لە ساڵی رابردووشدا «سەمیرە سەعید» ئەلبوومێکی گۆرانی بەناوی «عايزة ...

زیاتر »

كەركوك، شانۆگەریی «گەڕانەوە بۆ ژیان» نمایش كرا

بەسپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام‌و بەهەماهەنگی گرووپی شانۆیی هەوار، رۆژی 16/1/2021، شانۆگەری «گەڕانەوە بۆ ژیان»، لەبنكەی كۆمەڵەی رۆناكبیریی‌و كۆمەڵایەتی كەركوك نمایش كرا. لەم شانۆگەرییەدا ژمارەیەك لەخاوەن پێداویستی تایبەت نابیستان رۆڵیان لەشانۆگەرییەكەدا دەبینی. لەمبارەیەوە نەژاد نەجم دەرهێنەر و سەرپەرشتیاری شانۆگەرییەكە بەكوردستانی نوێی وت: دەقی شانۆگەرییەكە باس لەبیرۆكەی دروستبوونی مرۆڤایەتی‌و گەڕانەوە بۆ ژیان دەكات، هەروەها ململانێ لەنێوان هەردوو چینی نێرو مێ‌و ئاین‌و مەزهەب‌و ...

زیاتر »

ئەنجیلینا جولی لە فیلمێکی نوێدا

کۆمپانیای بەرهەمهێنانی سینەمایی «Warner Bros» چەند دیمەنێکی فیلمە نوێکەی بڵاکردەوە کە هێشتا کاتی نمایشکردنی لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان رانەگەیەندراوە. لەم فیلمە نوێیەدا «ئەنجیلینا خولی» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت دەبینێت. فیلمەکە «تایلۆر شیریدان» دەرهێنەرێتی و جگە لە «ئەنجیلینا جولی» چەندین ئەکتەری تر رۆڵ لەم فیلمەدا دەبینن، لەوانە: «نیکۆلاس هۆلت، تایلۆر بیری، جیک بیر، جیمس جۆردان» چەندین ئەکتەری ...

زیاتر »

لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان «کیت بلانشێت» بڕیاریدا بەشداریی لە فیلمی «Don›t Look Up» بکات. بۆ ئەمەش هەر دوای بڕیارەکەی پەیوەندیی کرد بە ستافی فیلمەکەوەو دەستی کرد بە وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمەکە. لەم فیلمە نوێیەدا ژمارەیەکی ئەکتەری دیار رۆڵ دەبینن هەریەکەیان دەیانەوێت جوانترین بەشداریی و نواندن لەم فیلمەدا پێشکەشی بینەران بکەن. ژمارەیەک لەو ئەکتەرانەی شانبەشانی (کیت بلانشێت) رۆڵ دەبینێت بریتین لە: «لیۆناردۆ ...

زیاتر »

کۆڕێک دەربارەی هایکۆ بۆ قوبادی جەلیزادە

له‌بەردەوامی چالاکییە ئەدەبییەکانیدا، ئێوارەی رۆژی 16/1/2021 بنكه‌ى رووناكبیریى گه‌لاوێژ له‌ هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی كۆڕێكى شیعریی به‌ناونیشانى (گفتوگۆیەکی کراوە لەبارە هایکۆ)وە بۆ شاعیر (قوبادی جەلیزادە) سازكرد. لە سەرەتای كۆڕەكەدا قوبادی جەلیزادە كورتە باسێكی لەسەر شیعری هایكۆ لە جیهاندا بەشێوەیەكی گشتیی و كوردستان بەتایبەتی پێشكەشكرد، دواتر چەند پارچە شیعرێکی هایكۆی بە كوردی و عەرەبی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە. لە كۆتایی كۆڕەكەشدا دوای ...

زیاتر »

قەرەداغ، پێشبڕكێی كتێب خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت

كتێبخانەی گشتی قەرەداغ پڕۆژەی هاندان بۆ خوێندنەوەی كتێب، لە رێگای ئەنجامدانی پێشبڕكێی خوێندنەوەوە رادەگەیەنێت. بەچاودێری وەزیری رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانە گشتییەكانی سلێمانی، كتێبخانەی گشتی قەرەداغ پڕۆژەی هاندان بۆ خوێندنەوەی كتێب رادەگەیەنێت، لە رێگای ئەنجامدانی پێشبڕكێی خوێندنەوەی كتێب، خەڵاتی تایبەتیش دەبەخشێتە بەشداربووە سەركەوتووەكان. بۆ ئەو مەبەستەش ناونووسین بۆ بەشداریكردن لە رۆژی 5/1/2021 دەستپێکردووە. لەمبارەیەوە ئالان ...

زیاتر »

پیرۆزبایی چایخانەی شەعب

بە بۆنەی داگیرساندنی مۆمی (30) ساڵەی دەرچوونی کوردستانی نوێ، یەکەم رۆژنامەی کوردی رۆژانە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرنووسەر و سکرتارییەتی نووسین و دەستەی نووسەران و کارمەندان و خوێنەرانی رۆژنامەکە دەکەین. کوردستانی نوێ سەنگی تایبەتی خۆی هەیە و بە رۆژنامەیەکی راستگۆ و بوێر ناسراوە. توانیویەتی ببێتە مینبەرێکی ئازاد بۆ هەموو خاوەن قەڵەم و نووسەرەکان بەبێ جیاوازیی. دووبارە ساڵیادی کوردستانی نوێی ئازیز پیرۆزبێت. ...

زیاتر »

کۆڕێک دەربارەی رۆمانی «پاداشتی عەترو ئاگر»

رۆژی 13/1/2021 لە هۆڵێ سەنتەری ئاڵا بۆ رۆشنبیریی لە هەولێر، کۆڕێک دەربارەی گرنگی کارەکتەر لە رۆمانی «پاداشتی عەترو ئاگر» نووسینی نووسەر و رۆماننووس بەیان سەلمان بۆ «دکتۆر نەجم ئەڵوەنی» سازکرا. لە کۆڕەکەدا «دکتۆر نەجم ئەڵوەنی» بەشێوەیەکی گشتی باسی رۆمانەکەی کرد، هەروەها باسی لەوەکرد کە رۆمانەکە بەشێوازێکی واقعیانە نووسراوە، باس لەکێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کەرکوک دەکات لەرێگای داستانی پاڵەوان، ژیان، گیروگرفت، ...

زیاتر »

کەرکوک، شانۆگەریی ترسنۆكەكان مێژوو دروست ناكەن

لەدەستپێكی چالاكییەكانی ساڵی 2021دا بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و هونەری كەركوك بەهاوكاری تیپی شانۆی ئاشتیی، شانۆگەری «ترسنۆكەكان مێژوو دروست ناكەن» لەكتێبخانەی كارێز نمایشكرا. شانۆگەرییەكە نووسین‌و دەرهێنانی هونەرمەند «سەلام زەنگەنە» بوو هەریەكە لەهونەرمەندان «چالاك زەنگەنە، سیروان بێلان، سەلام زەنگەنە» رۆڵیان لەشانۆگەرییەكەدا بینی. لەمبارەیەوە سیروان بێلانە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و هونەری كەركوك بەكوردستانی نوێی وت: شانۆگەرییەكە باسی لەكێشەی زەوی‌و زاری كورد و، عەرەبی هاوردە دەكات كە ...

زیاتر »

یادی هاوسەرەکەی دەکاتەوە

ئەستێرەی دیاری بواری میوزیک و گۆرانیبێژی جیهانیی «سیلین دیۆن» هەروەک چەند ساڵی رابردوو، لەڕۆژانی رابردوودا یادی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی کردەوە. بۆ ئەمەش ئەم گۆرانیبێژە جیهانییە جگەلەوەی وێنەیەکی خۆی هاوسەرەکەی بڵاوکردۆتەوە، پۆستێکی دورودرێژی بۆ مەرگی هاوسەرەکەی و ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵەی هەیبووە لەگەڵی نووسووەو دەڵێت: ماوەی چەند ساڵێکە جێتهێشتووین، بەڵام بە درێژایی رۆژەکانی ئەم ساڵانە بیرت دەکەم، خۆم و هەرسێ منداڵەکەمان رۆژێک ...

زیاتر »