سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 72)

هەمەڕەنگ

نەجمەدینی غوڵامی ڤیدیۆ کلیپی «کۆڵبەر»ی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نەجمەدینی غوڵامی نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی «کۆڵبەر» بڵاوکردەوە. ئەم بەرهەمە نوێیەی «نەجمەدینی غوڵامی» تێکست و ئاوازی خۆیەتی و «شادمیر نامۆ» کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووەو کاری دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەش «شەهرام قەدیمی» کردوویەتی، هەروەها بەرهەمە نوێیەکە لەلایەن ‹هێڵی دەنگ موزیک› بڵاوکراوەتەوەو گۆرانییەکەش پێشکەش بە کۆڵبەرانی کورد کراوە.  1,492 جار بینراوە

زیاتر »

شانۆیی ״ئەی لاواز كە ناوت ژنە״ دەستی بەنمایش کرد

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە هونەرییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، شانۆیی «ئەی لاواز كە ناوت ژنە» نمایش كرا. ئێوارەی رۆژی دووشەممە 15/3/2021 لەهۆڵی (پشتیوان بەدەوی) لەتەلاری هونەری شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بینەرێكی زۆر و لەژێر رێنماییەكانی خۆپارێزی شانۆیی «ئەی لاواز كە ناوت ژنە» نمایش كرا. شانۆییەکە بەرهەمەی بەشی شانۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەرەو بەهاوکاریی «لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان» نمایشکرا. شانۆیی «ئەی لاواز ...

زیاتر »

سەرکێشی یەکەمی ئەقڵ کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 462 لاپەڕەدا کتێبی «سەرکێشی یەکەمی ئەقڵ- لێکۆڵینەوەیەک لە ئەفسانە، سوریا و میسۆپۆتامیا» چاپ و بڵاوکرایەوە. کتێبەکە فراس سەواح نووسیووێتی و د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد کردوویەتی بەکوردی و یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان. لە بەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: مرۆڤ هەميشە هەوڵى داوە راستيى جيهان و ژيان و سەرەتاكان بزانێت، نيازو مەبەست و كۆتاييەكانى ژيان سەرقاڵى كردبوون. شێوازى گەيشتنى بەو ...

زیاتر »

جینۆسایدی هەڵەبجە لە میدیا نێودەوڵەتییەکاندا

لەدووتووێی 555 لاپەڕەدا چاپی چوارەمی کتێبی «جینۆسایدی هەڵەبجە لە میدیا نێودەوڵەتییەکاندا» نووسینی «د. کارزان محەمەد» چاپ و بڵاوکرایەوە. لەم کتێبەدا ژمارەیەکی زۆر لەو بڵاکراوە و رۆژنامە و گۆڤار و لێکۆڵیەوە و دۆکیۆمێنت و وێنانە بڵاوکراونەتەوە کە لە میدیا نێودەوڵەتییەکاندا ئاماژەی بەکارەساتی هەڵەبجە داوە. لەبەشێکی سەرەتای ئەم کتێبەدا، «د. کارزان محەمەد» نووسووێتی: ئەم هەوڵەم وێڕای ماندووبوونێکی زۆر، هەنگاوێکە بەرەو بە دۆکیۆمێنتکردنی ...

زیاتر »

بانکس لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

«ئەلیزابیس بانکس» ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهانی لە پڕۆژەیەکی هونەریی نوێدا کە فیلمێکی سینەماییە بەشداری دەکات رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت. فیلمەکە «فیل لۆرد و کریس میلەر» بەرهەمی دەهێنن و کۆمپانیای «Universal» تێچووی فیلمەکە لە ئەستۆدەگرێت. فیلمەکە سەرکێشییە و چیرۆکەکەی باس لە گرووپێک دەکات کە مامەڵە بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەکەن. «ئەلیزابیس بانکس» یەکێکە لە ئەکتەر و سینەماکارە دیارەکان و پێشتر لە چەندین ...

زیاتر »

مەراسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەی گۆڤاری وانەر

ئێوارەی رۆژی 15/3/2021 بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەران و رووناکبیران، مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی گۆڤاری “وانەر” کە گۆڤارێکی ئەدەبی و هونەریی نوێیە بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا چەندین وتار دەربارەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە پێشکەشکران، پاشان گۆڤارەکە وەک دیارییەک پیشکەش بە ئامادەبووانی مەراسیمەکە کرا. ئەم ژمارەیەی «وانەر» لەدووتوێی 246 لاپەڕەدا بڵاوکراوەتەوە و دکتۆر «تەها رەسوڵ» وەک یەکێک لە بەرهەمەکانی پەیمانگەی ...

زیاتر »

«ئافسانەی مادیبا» کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 156 لاپەڕەدا کتێبی «ئافسانەی مادیبا- چیروکە دڵخوازەکانی نیلسۆن ماندێلا بۆ منداڵان» چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی وخوێنەرانی. «ئافسانەی مادیبا» خاتوو «نەرمین عوسمان» لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بەکوردی و بژاردەیەکە لەو چیرۆکە دڵخوازە ئەفسانەییانەی نیلسۆن ماندێلای سیمبولی ئاشتی جیهانی، زۆرینەی چیرۆکەکان زادەی ئەفسانەو خەیاڵی مرۆڤن لە ئەفریقا و بە زمانێکی سادە و ئاسان بۆ تێگەیشتن داڕێژراوە. لەپێشەکی کتێبەکەدا نەرمین عوسمان نووسووێتی: ...

زیاتر »

گەرمیان خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە…

گەرمیان خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە كاستی فیلمی 09 لەمەراسیمێكی شایستەی هونەرییدا؛ ئیدارەی گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە دەرهێنەر و ئەكتەرەكانی فیلمی سینەمایی (09). لەوتەیەكدا؛ جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وێڕای بەخێرهاتنی هونەرمەندانی فیلمی سینەمایی (09) بۆ گەرمیان، وتی: ئەوەی لە رابردوودا؛ بەسەر گەرمیان هاتووە، هەڵدەگرێت دەیان و سەدان فیلم، كورتە فیلم و درامای لەسەر بەرهەم بهێنرێت. وتیشی: ئەو كارە هونەرییەی بەرهەمتان هێناوە، ...

زیاتر »

ئەلبومی میوزیكیی هەستەكان بڵاوكرایەوە

رۆژی 13/3/2021 لەهۆڵی خاك، مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ئەلبومی میوزیکیی «هەستەکان»ی هونەرمەند «بەختیار حەمەکەریم» بەڕێوەچوو، كە لەلایەن لقی سلێمانی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستانەوە رێكخرابوو. لە مەراسیمەكە هەریەكە لە «رۆژگار كەمال و عادل حەمە كەریم»ەوە كورتە باسێك لەسەر ناوەڕۆكی ئەلبومەكە خرایەڕوو، هەروەها یەكێك لە تراكەكانی ئەلبومەكەش پێشكەشكرا. لەكۆتایی مەراسیمەكەشدا هونەرمەند بەختیار حەمە كەریم بە ئیمزای خۆی ئەلبومەكەی وەك دیاریی پێشكەشی ئامادەبووانی مەراسیمەکە كرد. ئەلبومی ...

زیاتر »

وێنەگرتنی فیلمە نوێکەیان دەستیپێکرد

دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر کۆمپانیای «یۆنیڤێرسال» رێکەوتنی لەگەڵ کردن، هەردوو هونەرمەند و سینەماکاری جیهانی «جۆرج کلۆنی و جولیا رۆبرتز» دەستیان بە وێنەگرتن لە فیلمی «Ticket to Paradise» کرد کە فیلمێکی کۆمیدی و رۆمانسی نوێی سینەمای جیهانە و چەندین ئەکتەری دیاری تر رۆڵی تێدا دەبینن. پێشتریش ئەم دوو ئەکتەرە بە یەکەوە لەفیلمێکی تردا رۆڵیان بینووەو فیلمەکەش سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە. شایەنی باسە ...

زیاتر »