سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 78)

هەمەڕەنگ

سلێمانی، دیداری مەلا حەسەنی قازی بەڕێوەچوو

رۆژی چوارشەممە 16/12/2020 مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامان بەهاوكاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەرۆشنبیران و مامۆستایانی ئاینی و عاشقانی تەریقەتی تەسەوف لەهۆڵی تەلاری هونەر، بەدروشمی (مەلا حەسەن قازی نەوایەك بۆ شیعرو قەزاو سیاسەت) دیدارێكی ئەدەبی بەڕێوەچوو . لەدیدارەکەدا چەندین بابەت دەربارەی ژیان و کارو بەرهەمەکانی مەلا حەسەن قازی پێشکەشکران.  300 جار بینراوە

زیاتر »

لە ماوەیەکی کەمی نمایشیدا داهاتێکی زۆری بە دەستهێنا

فیلمی «Freaky» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، توانی لەماوەیەکی کەمی نمایشیدا لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان داهاتێکی زۆر بەدەستبهینێت. هەرچەندە بە بۆنەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆربەی هۆڵەکانی سینەما داخراون، بەڵام ئەم فیلمە لەهەندێک لەو وڵاتانەی نمایشی فیلمەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت نمایشکراوەو تەنها لە دووبەی لەماوەی چەند رۆژێکدا بڕی 160 هەزار دۆلار داهاتی هەبووە. لەم فیلمەدا چەندین ئەکتەری دیاری سینەما بەشداریی دەکەن و ...

زیاتر »

مایسی ویلیامز تەمەنێکی کەم و بەشدارییەکی بەرچاو

فیلمی «The New Mutants» کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە و ئەکتەری دیار «مایسی ویلیامز» کە بەتەمەنێکی کەمەوە لەزۆر فیلمدا بەشداریی کردووە، رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، لەماوەیەکی کەمی نمایشیدا داهاتێکی زۆری بەدەستهێنا کە گەیشتۆتە زیاتر لە 46 ملیۆن دۆلار. ئەم فیلمە نوێیە کە ئەکشن و خەیاڵی زانستییە، بەرهەمی کۆمپانیاکانی «20th Century Studios»ەو جوش بوون کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و لەم فیلمەدا ...

زیاتر »

كارێكی هاوبەشی توانا خورشید و دەروون عوسمان

هەردوو هونەرمەند توانا خورشید و دەروون عوسمان كارێكی هاوبەشی هونەری كەپارچەیەك میوزیكی ئیسپانیە ئەنجام دەدەن. لەمبارەیەوە توانا خورشید وتی: ئەم كارەمان پارچەیەك موزیكی ئیسپانی شێوازی فلامینکۆیە وە دانەرەكەی ناوی (چیكۆیلۆ)یە. وتیشی: من و دەروون عوسمانی هاوڕێم پارچەیەكی زۆر بچوكی ئیشەكەمان عەزف كردوەتەوە، من بە ئامێری كەمانچە ئیمپرۆڤایسێكم لەگەڵ ئيشەكەدا كردووە. باسی لەوەشكرد: واتە ئیشەكە خۆی شێوازێكی تایبەت و سابیتە كە ...

زیاتر »

قودره‌ت ئاغایی کۆچی دوایی کرد

قادر قادری ناسراو به‌ قودره‌ت ئاغایی له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ مه‌هاباد كۆچی دوایی كرد. سەرلەبەیانی ‌‌دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 16/12/2020 هونه‌رمه‌ند و ژه‌نیاری كورد قادر قادری ناسراو به‌ قودره‌ت ئاغایی به‌هۆی نه‌خۆشییەوەو له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا له‌شاری مه‌هاباد لەکوردستانی ‌رۆژهه‌ڵات ماڵئاوایی له‌ژیان و هونه‌ر كرد. ئەم ژه‌نیار و هونەرمەندە لەگەڵ هەریەکە لە هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن زیره‌ك و محه‌مه‌د ماملێ و ...

زیاتر »

کۆڕێک بۆ دیوانی عیشق لە سەردەمی كۆرۆنادا

ئێواری رۆژی 15/12/2020 لە كتێبخانەی ئاشتی لە هەولێر، كۆڕێك بۆ ناساندنی دیوانی «عیشق لە سەردەمی كۆرۆنادا» نووسینی سروشت بارانی سازکرا. لەكۆڕەکەدا شاعیر چەند پارچە شیعرێکی دیوانە نوێكەی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە، هەر لەكۆڕەکەدا نووسەر شێرزاد مەحمود بەشێوەیەکی گشتی باسی لەناوەرۆکی دیوانە شیعرییەکە کرد و وتی: سروشت بارانی لەم دیوانەیدا دەستی بۆ هەرچی كەرەستە هەیە بردووە تابیسەلمێنی كە عیشق چەندە پیرۆزە. لەكۆتایی ...

زیاتر »

بە چاوداگرتنێك بە ناوبانگ بوو!!

پەریا پراكاش ئەكتەرێكی (مالایی) هیندییە و تەمەنی (21) ساڵە كە بەهۆی چاوداگرتنێكەوە كە لە ریكلامی فیملمێكی كەمبایەخدا زۆر بەناوبانگ بوو، «كە ئەكتەری فیلمەكەش نەبوو». ئەم ئەكتەرە بەشێوەیەك كە زۆر سەرسوڕهێنەرە بەهۆی چاوداگرتنێكەوە بوو بە یەكشەوە و رێگایەكی دووردرێژی بەو چاوداگرتنە تەی كرد. ئەم ئەكتەرە لە شەو و رۆژێكدا لە فەزای مەجازیدا خۆشەویست بوو، وێنەكانی سۆشیال میدیای تەنی. ئیتر هەموان چاوداگرتنەكەی ...

زیاتر »

هەولێر، کۆڕێک دەربارەی رۆمانی قوڕخوێن

رۆژی 8/12/2020 لەكتێبخانەی مەم و زین لە هەولێر، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەڕووناکبیران و نووسەران، كۆرێك بۆ شاعیرو نووسەر «دانا عەسكەر» دەربارەی رۆمانی «قوڕخوێن» بەڕێوەچوو کە نووسینی «حەسەن فالح»ەو دانا عەسکەر کردوویەتی بەکوردی. لە کۆڕەکەدا دانا عەسکەر دەربارەی رۆمانەکە وتی: رۆمانی قوڕخوێن یەكێكە لەو رۆمانانەی گرنگی خۆی هەیە لەسەر مێژووی عیراق لەدوو قۆناغدا، قۆناغی چلەكان لەدەركردنی جووە لەعیراق و شارستانی سۆمەرییەكان، هەروەها ...

زیاتر »

ئەگەر لیژنەكان نەبونایە؟

دڵبەند مستەفا ئەگەر لیژنەكان نەبونایە رەنگە بابەتەکانی گۆشت و زەخیرە و مریشك و حەواسڵ و چەندین شتی تری نەك بەسەرچوو، بگرە رەنگە بۆگەنیان دەرخوارد بداینایە. رۆژانە لیژنەكانی قایمقامیەت بەچەندین شێواز پشكنین بۆ رێستورانت و چێشتخانە و كارگە و كافتریا و دوكانەکانی خواردەمەنی و هەموو شوێنە گشتییەكان دەكەن دەبینیت کە دەست بەسەر هەندێ‌ شتدا دەگرن كە گەر مرۆڤ تەنها تۆزێك ویژدانی ...

زیاتر »

لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەبینێت

دوای بەشداریکردنی وەک لیژنەی داوەرانی فێستیڤاڵی قاهیرەی سینەمایی، ئەکتەری میسری «لوبلوبە» سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ بەشداریکردن لە فیلمێکی نوێدا بەناوی « العميل صفر». بۆ ئەمەش بەڕێوەبەرانی فیلمەکە رایانگەیاندووە کە لەسەرەتای مانگی یەکی ساڵی نوێدا دەستدەکەن بەکارکردن و وێنەگرتن لەم فیلمەدا. لەم فیلمەدا جگە لە «لوبلوبە» چەندین ئەکتەری تر رۆڵ دەبینن لەوانە: نیللی کەریم، ئەکرەم حوسنی، بەیومی فوئاد، لەیلا عز، محەمەد عەلاء، ...

زیاتر »