سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 80)

هەمەڕەنگ

یەکێک لە باشترین گۆرانیبێژە جیهانیيەکان

کریستینا ئەگوێرا یەکێکە لە گەورەترین ئەستێرە هونەریيەکانی ئەمریکا و جیهان، گۆرانیبێژ و ئەکتەرو مۆدێل و دەرهێنەرە، لە دایکبووی 1980ی شاری نیويۆرکە، یەکەمین دەرکەوتنی لە تەمەنی هەشت ساڵی لە بۆنەیەکی نیشتمانی بووە و پاشان لە ساڵی ١٩٩٤ یەکەمین کاری هونەری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠١ سەرەتای بەناوبانگبوون و ناساندنی بووە. کریستینا توانیوێتی ملیۆنان هەوادار بۆ خۆی کۆبکاتەوە و چەندین خەڵاتی گرامی ...

زیاتر »

ئەو پیاوەی دەچێتە خەونی هەزاران کەسەوە

لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠٠٦، لە شاری نیویۆرک، نەخۆشی دکتۆرێکی دەروونی ڕووخساری پیاوێکی دەموچاو خڕی برۆ ئەستووری دەم گەورەی لووت بەرانی دەکێشێت و کە بە دکتۆرە دەروونییەکەی دەڵێت: «ئەم پیاوە دێتە خەونم و لە بارەی ژیانی تاکە کەسیمەوە پێشنیاز و ئامۆژگاریم دەکات»، خانمەکە سوێندیش دەخوات کە ھەرگیز لە ژیانیدا ئەم پیاوەی نەدیوە. دواتر بۆ چەند ڕۆژێک وێنەکە بە لەبیرکراوی لەسەر ...

زیاتر »

ژمارەی برسییەکان رووی لە زیادبوونە

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت به ‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی برسێتییه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی مردنیان له‌سه‌ره‌، له‌ دوو ساڵی رابردودا له‌ سه‌دا 55 زیادیكردوه‌ و گه‌یشتۆته‌ 124 ملیۆن كه‌س. ده‌یڤد بیسلی به‌رپرسی پرۆگرامی جیهانیی خۆراكی (WFP) ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌ هۆی جه‌نگه‌وه‌، بێ متمانه‌یی له‌ ئاسایشی خۆراكدا دروست بووه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ...

زیاتر »

جوگرافیا تۆڵەی خۆی لە مێژوو دەکاتەوە

دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی ڤیدیۆیی شیعری (بۆ خوایەک دەگەڕێم بمانپارێزێ) لەلایەن عومەر عەبدولکەریم کەسان شاعیری عیشق و نیشتمان، لەئێستادا ئەم شاعیرە نوێترین شیعری خۆی کە بۆ عەفرینی نووسیووە بەناوی (جوگرافیا تۆڵەی خۆی لە مێژوو دەکاتەوە) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردۆتەوە.

زیاتر »

یەكەمین دیداری كاریكاتێری كورد

گروپی 7 رەنگەبە هاوبەشی لەگەڵ چەند لایەنێكی دیكە لە ژێر دروشمی (یەكەمین دیداری كاریكاتێری كورد) دیداری كاریكاتێری كورد سازدەكات. بڕیارە رۆژی 1-4-2018ی ئەمساڵ گروپی 7 رەنگە دیداری كاریكاتێری كورد لەسەر ئاستی كوردستان ساز بكات، كە تیایدا جگە لە كردنەوەی پێشانگەیەكی كاریكاتێری، پانێڵی تایبەت بە هونەری كاریكاتێر سازدەكرێت لە هەمان كاتیشدا كتێبێكی تایبەتیش لەسەر ئەو بابەتانەی لە پانێڵەكەدا باسدەكرێت چاپدەكرێت. بۆ ...

زیاتر »

چالاکییەکانی هەفتەی رووناكبیریی و هونەریی لەسلێمانی بەردەوامە

لەبەردەوامی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی هەفتەی رووناكبیری و هونەریی کە لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت، رۆژی 22/3/2018 کە سێیەم رۆژی چالاكییەكان بوو لەلایەن منداڵانەوە گۆرانی و شیعر بۆ خۆڕاگریی عەفرین پێشکەشکران. هەروەها لەكارگەی جگەرەی سلێمانی، بەئامادەبوونی جەماوەرو منداڵێكی زۆری شاری سلێمانی، چەندین چالاكی جۆراوجۆری تایبەت بە جیهانی مناڵان سازكرا. لە سەرەتادا، بەشی رۆشنبیری مناڵانی سلێمانی، چەندین چالاكییان پێشكەشكرد كە پێكهاتبوو لە گۆرانی و میوزیك و ...

زیاتر »

سیمبولی بەخشندەیی و پێكەوە ژیان

رۆژی 17/3/2018، له‌هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و لاهور شێخ جەنگی و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی حزبی و حكومی و رۆشنبیرانی شاری سلێمانی، سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ له‌ یادی 70 ساڵه‌ی كۆچی دواییدا دیداری كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌ سیمبولی به‌خشنده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان)ی سازكرد. سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ به‌ چه‌ند ساتێك وه‌ستان‌و داگیرساندنی مۆم ...

زیاتر »

رووخانی دیكتاتۆریەتی چاوچیسكۆ لە رۆمانیا

كێ‌ پێی وابوو ئەو پیاوەی دەیبینین لە ماوەی 24 سەعاتدا لە دیكتاتۆرێكی ئیستبدادییەوە كە بە شێوەیەكی وەحشیانە حكومی رۆمانیان دەكات، دەبێتە پەنابەرێكی بێ‌ ئومێدی هەڵاتوو. بەڵام ئەمە چیرۆكی راستەقینەی نیكۆلای چاوچیسكۆیە. ئەو لەگەڵ دەزگای پۆلیسە نهێنییەكەی هەموو بوارەكانی ژیانی لە رۆمانیا كۆنترۆڵ كردبوو. وای دەزانی ئەو جەماوەرە هاتوون بۆ ئەوەی هوتافی بۆ بكێشن، بەڵام بۆ ئەوە هاتبوون كە گاڵتەی پێبكەن. ...

زیاتر »

سێڵفی خەڵکی ناچار بە نەشتەگەریی جوانکاری دەکات

توێژینەوەیەکی پسپۆڕانی نەشتەرگەری جوانکاری لە ئەمریکا دەریخستووە خواستنی خەڵک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە تایبەتی نەشتەرگەری جوانکاریی لووت، دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەست بوونییان بە وێنەی سێلفییەوە. د.بۆریس پاسخۆڤەر پسپۆڕی جوانکاری لە سکولی پزیشکی نیوجێرسی دەڵێت، زۆربەی داواکارییەکانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی جوانکاری دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ لووتییان. د.بۆریس روونیدەکاتەوە لە نێو ئەو نەخۆشانەی کە سەردانی دەکەن، هۆکاری زۆربەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە ...

زیاتر »

قەیسەر خاوەنی پڕ فرۆشترین کاری هونەرییە

کازم ساهیر گۆرانی بێژی بەناوبانگی عەرەب کە لە بنەڕەتدا عیراقییە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ە و لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردوەو پاشان عیراقی بەجێهێشتووە، بە یەکێک لە گەورەترین ناوە هونەرییەکانی عەرەب و رۆمانسیترین گۆرانیبێژی عەرەب دادەنرێت، خاوەنی زیاتر لە ٣٠٠ گۆرانی و ٣١ ئەلبوومە. کازم خاوەن پڕفرۆشترین کاری هونەرییە لە نەتەوەی عەرەبدا و بە قەیسەری گۆرانی عەرەبی ناسراوە، ...

زیاتر »