دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی ئێسكه به‌به‌رد بووهیهك كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 100 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا زۆر نهێنیی نوێی ده‌رخستووه سه‌باره‌ت به ژیانی دایناسۆره‌كان له كۆندا و جۆری ئه‌و خواردنانه‌ی كه خواردویانه. زانایانی زانكۆی ئۆریگۆنی ئه‌مریكا ئه‌و ئێسكه په‌یكه‌ری دایناسۆرانه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له نزیك كانێكی میانمار دۆزراونه‌ته‌وه به دۆزینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره داده‌نێن نه‌ك ته‌نها له‌بواری شوێنه‌واره‌وه، به‌ڵكو له‌بواره زانستییشدا ...
زیاتر »زانست
عه‌ره‌بانه‌ی مناڵ له نێوان سوود و زیاندا
یه‌كێ له‌و دیاردانه‌ی ساڵانێكه وه‌ك شتێكی زۆر ئاسایی په‌یڕه‌و ده‌كرێ به‌كار هێنانی عه‌ره‌بانه‌یه بۆ مناڵ ، بێگومان دانانی مناڵ له ناو عه‌ره‌بانه‌دا له لایه‌ك كارئاسانی یهبۆدایك ، چونكه ئه‌ركی هه‌ڵگرتنی مناڵه‌كه‌ی ناكێشێ ، له هه‌مان كاتدا منداڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گونجاو له‌ناو عه‌ره‌بانه‌كه‌دا ڕاده‌كشێ یان داده‌نیشێ ، هه‌رچۆن پارێزراو ده‌بێت له‌كاتێكدا گه‌ر دایكه‌كه توشی هه‌ڵنوتان یان كه‌وتن ببێ ، كه زۆرجار ...
زیاتر »زه‌وی ماڵی هه‌موومانه ته‌نیا هه‌ساره‌ی زیندووه بانهیشێوێنین
ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان كاتێ جگهرگۆشهكامان له ئامێز ده‌گرین و به‌قوربان و به‌ساقه‌یان ده‌بین ، با ئه‌وه‌مان له یادبێت كه ئه‌وان دانیشتوانی نوێی زه‌وین با چۆن باو باپیرانمان به خاوێنی بۆ ئێمه‌یان جێهێشت ، گه‌ر ناتوانین چاكتری بكه‌ین نه‌یشێوێنین و نه‌یكه‌ینه سه‌ره نوێلك بۆ حه‌زه‌كانمان و ژه‌هراوی نه‌كه‌ین .تا توشی چه‌رمه‌سه‌ری و ده‌ردو ئازار نه‌بن و دواتر نه‌فره‌تمان لێ نه‌كه‌ن. زه‌وی ...
زیاتر »داربه‌ڕوو یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یه
ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا له‌جیهاندا نزیكه‌ی 600 جۆر داربه‌ڕوو هه‌یه كه هه‌ر هه‌موویان ده‌كه‌ونه نیوه گۆی باكوری گۆی زه‌وی و دابه‌ش بوون به سه‌ر دوو گروپی(هه‌میشه سه‌وز یاخود وه‌رزین ). سوده‌كانی دار به‌ڕوو بۆ ژینگه‌ی سروشتی : 1- یه‌كێكه له‌و ڕووه‌كانه‌ی كه یارمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو و خاك ده‌دات ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی هه‌ڵمژینی هه‌موو ئه‌و كانزا و پێكهاته زیانبه‌خشانه‌ی كه له ...
زیاتر »فۆرهات: ئه‌و ڕۆبۆته‌ی خۆشه‌ویستی بڵاوده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ مرۆڤ قسه ده‌كات
كۆمپانیای فۆرهات ڕۆبۆتیكس یه‌كێكی تر له‌و ڕۆبۆتانه‌ی ئاشكرا كرد كه ده‌توانێت قسه بكات‌و خۆشه‌ویستی به‌ده‌وروبه‌ری ببه‌خشێت. ئه‌و ڕۆبۆته سه‌ری ده‌جوڵێنێت و زه‌رده‌خه‌نه ده‌كات و گه‌رموگوڕی ده‌به‌خشێت به كه‌شی قسه‌كردن و خه‌ڵكیی هان ده‌دات كه له‌به‌رامبه‌ریدا شه‌رم نه‌كه‌ن‌و دڵیانی بۆ بكه‌نه‌وه.هه‌ر ئه‌و ڕۆبۆته ده‌توانێت چه‌ندین چالاكیی ئه‌نجامبدات به‌وه‌ش ده‌بێته جێگره‌وه‌ی چه‌ند پیشه‌وه‌رێك ، به‌ڵام هێشتا چه‌ند ئاسته‌نگێكی له‌پێشدایه بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی ...
زیاتر »یه‌كه‌مین سوپهرماركێتی سه‌رئاو له ( دوبه)یه
له میرنشینی دوبه‌ی یه‌كه‌مین سوپه‌ر ماركێتی سه‌رئاو كرایه‌وه و 6 ڕۆژی هه‌فته له خزمه‌ت گه‌شتیاراندایه. ئه‌و سوپه‌رماركێته سه‌ر ئاوە كه ناوی (Carrefour Bites and More by the Shore)ه، پێداویستی گه‌شتیاران و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وه‌رزشه ئاوییه‌كان ده‌چنه ئه‌و ناوچه‌یه و سوپهرماركێتهكهش نزیكه له‌هه‌رسێ هاوینه‌هه‌واری به‌ناوبانگی سه‌ركه‌ناری (كایت بیچ و جهمیرا و الصفوح). ئه‌و سوپه‌رماركێته ...
زیاتر »به‌رازی گینیایی ئاژه‌ڵێكی تایبه‌ت و به‌سوود
ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا – هۆلاند ئه‌م گیانداره سه‌ر به‌خێزانی به‌راز نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیفاته‌كانی زۆر له‌به‌راز ده‌چێت وه‌ك بوونی ملێكی كورت و نه‌بوونی كلك ئه‌مه‌ش وایكردوه به به‌رازی گینیایی ناوزه‌دی بكه‌ن. هه‌تا ئێستا نه‌زانراوه بۆچی ووشه‌ی گینیا (غینیا) به‌م گیانداره‌وه لكاوه گینیا وڵاتێكی ئه‌فریقییه، به‌ڵام به‌پێی هه‌ندێك بۆچوون پێیانوایه ئه‌وروپیه‌كان ئه‌و ناوه‌یان خستۆته پاڵ ئه‌م گیانداره، چونكه پێیان ...
زیاتر »كه‌لوپه‌له‌كانی له مه‌زادێكدا فرۆشران
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا كۆمه‌ڵێك لهكهلوپهل و ده‌ستنوسه‌كانی زانای به‌ناوبانگی فیزیایی به‌ریتانی (ستیڤن هۆكینگ) له زیادكردنێكی ئه‌لكترۆنیدا فرۆشران. خانه‌ی مه‌زادی (كریستیز) له‌مه‌زادێكی ئهلكترۆنییدا كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌ل و ده‌ستنوسه‌كانی زانای به‌ناوبانگی فیزیا(ستیڤن هۆكینگ)ی فرۆشت‌و قازانجی ئه‌و فرۆشتنه‌ش ته‌رخانكرا بۆ دامه‌زراوه‌ی خێرخوازیی هۆكینگ و كۆمكاری نه‌خۆشانی (ALS) كه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی هۆكینگیان هه‌یه. پرۆسه‌ی فرۆشتنه‌كه‌ش به ناونیشانی( له‌سه‌ر ...
زیاتر »گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا وه‌رزی زستانی كورت كردووه‌ته‌وه
زانایانی ئه‌مریكیی ئاشكرایانكرد، ساڵ به‌ساڵ بڕی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر چیاكان كه‌م ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی مه‌ترسیداری دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رمیی هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌رده‌خات. ئه‌و زانایانه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕه‌سمیی یه‌كێتی جیۆفیزیای ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین گردبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانایانی فیزیا و گه‌ردونه ڕاگه‌یاندنێكیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێن» جگه له كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر چیاكان، ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی چیاكانیش به ڕه‌نگی سپی ساڵ به ساڵ كه‌م ...
زیاتر »ڕیكس گه‌یشته ئه‌و ههسارۆكهیهی هه‌ڕه‌شه له زه‌وی ده‌كات
دوای گه‌شتێكی دووساڵه‌ی ( ئۆزیریكس – رێكس)ی دۆزه‌ره‌وه‌ی ناسا گه‌یشته هه‌سارۆكه‌ی (بینۆ) كه یه‌كێكه له‌و هه‌سارۆكانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردن له زه‌وی ده‌كات. دۆزه‌ره‌وه‌ی (ئۆزیریكس- رێكس) كه دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی ئاژانسی ناسایه و له ساڵی 2016 ه‌وه هه‌ڵدراوه بۆ بۆشایی ئاسمان به مه‌به‌ستی گه‌یشتنی به هه‌سارۆكه‌ی (بینۆ)، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا گه‌یشته نزیك ئه‌و ههسارۆكهیهی به‌پێی پێشبینی زاناكان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ماوه‌ی 150 بۆ 166 ...
زیاتر »