سەرەکی » ئەدەب – سێبەر و سایە (پەڕە 130)

ئەدەب – سێبەر و سایە

ناهید میهره‌گان: به‌ زامه‌وه‌ ناتوانی سه‌ما بكه‌ی!

دیسان قسه‌ و باس له‌سه‌ر چاپكردنی به‌رهه‌می ژنێكه‌، چی له‌م هه‌واڵه‌ خۆشتره‌ له‌ جوگرافیایه‌كدا كه‌ ژن هه‌میشه‌ وه‌كو زه‌عیفه‌ و شووم بانگ ده‌كرێت. ناهید میهره‌گان شاعیر و نووسه‌رێكی ئه‌فغانستانییه‌، پاش ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر خه‌ریكی شیعر نووسین بوو، له‌م دواییانه‌دا یه‌كه‌م رۆمانی خۆی نووسی و بڵاویكرده‌وه‌. «بیه‌ڵه‌ بۆت بنووسم» ناوی رۆمانه‌كه‌یه‌تی، چیرۆكی ژنێك ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا واز له‌ ماڵ و ...

زیاتر »

نارین رۆسته‌م: ئه‌ده‌بی ژنان و ئه‌ده‌بی پیاوان قسه‌یه‌كی بێمانایه‌

نارین رۆسته‌م یه‌كێكه‌ له‌و كچه‌ گه‌نجانه‌ی نێوه‌ندی شیعری كوردی، ساڵانێكه‌ گه‌لێك شیعری جوانی خستووه‌ته‌ سه‌ر خه‌رمانی شیعری كوردی و دوور له‌ فه‌وزا و هاتوهه‌را به‌بێ ده‌نگی شیعر ده‌نووسێ و بۆ خۆشی ده‌نووسێ. ئێمه‌ لێره‌دا دیدارێكمان له‌گه‌ڵ ئه‌م خانمه‌دا سازكردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ شیعر و شیعرنووسینی خۆی ده‌دوێت. *هه‌ر چه‌نده‌ هێشتا لاوی به‌ڵام له‌ كه‌یه‌وه‌ شیعر ده‌نووسی؟ + به‌ ته‌واوی له‌ بیرم ...

زیاتر »

حه‌مه‌ مه‌نتك: لە دنیادا کتێبی چیرۆک پڕخوێنەرترینە

حه‌مه‌ مه‌نتك، له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵی (2007)ه‌وه‌ له‌ بواری ڕه‌خنه‌وتوێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیدا ده‌نووسی. خاوەنی بڕوانامه‌ی ماسته‌رە تاكو ئێستا پێنج كتێبی چاپكردووه‌. كتێبه‌كانی بریتین له‌»سوریالیزم له‌ ئه‌ده‌بی نوێی كوردی- له‌ مه‌دره‌سه‌ی نالیدا – سه‌ره‌تا دیالۆگ هه‌بوو – ته‌كنیكی فره‌ده‌نگی له‌ ڕۆمانی كوردیدا – سیمیۆلۆژیای ناونیشان (ناونیشانی ڕۆمانی كوردی به‌ نموونه‌). به‌ باشمان زانی دیدارێكی له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ین له‌باره‌ی ره‌خنه‌ی ...

زیاتر »

غوربه‌تێك نێوان دۆزه‌خی رابردوو و خاپورستانی ئێستادا

به‌ختیار كه‌ریمی 1-2 غوربه‌تێكم پێیه‌ له‌ سووچێكی ئه‌م شاره‌دا كوژراوه‌ ئه‌ته‌وێ چیم ببینی؟ غوربه‌تێ كه‌ من بم بۆشاییه‌كه‌، به‌ هیچ نیشتمانێك پڕ نابێته‌وه‌ *** غوربه‌ت ئه‌مخوا بۆ كوێ ده‌چی ئه‌ی سه‌فه‌ری هه‌میشه‌یی؟! به‌رگه‌ی مه‌رحه‌بایی ئه‌م ته‌نیاییه‌ ناگرم به‌رگه‌ ناگرم جارێكی تر له‌ ده‌ستی پاییز به‌ر ببمه‌وه‌ پێشه‌نگ: هاتنی ئارام بۆ ناوه‌ندی دونیای پۆستمۆدێڕن و ژیان له‌ پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی جیاواز له‌وه‌ی ...

زیاتر »

كۆلای ماسی

چیرۆكی: ئیتالۆ كالڤینۆ و/ بۆعه‌ره‌بی/ نه‌جلا والی لە عەرەبییەوە/ عیـسا چیایی ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌شاری مسینا دایكێك هه‌بوو له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا ده‌ژیا و كچه‌كه‌ ناوی كۆلا بوو، به‌درێژایی ڕۆژ له‌ زه‌ریادا مه‌له‌وانی ده‌كرد و دایكه‌ش له‌ كه‌ناره‌كه‌وه‌ بانگی كچه‌كه‌ی ده‌كرد. كۆلا..كۆلا..وه‌ره‌وه‌ بۆ كه‌ناره‌كه‌ ! چی ده‌كه‌ی له‌وێ خۆت به‌ماسی ده‌زانی به‌درێژایی ڕۆژ له‌ ئاوه‌كه‌دایت؟ كۆلاش به‌رده‌وام ده‌بوو له‌ مه‌له‌كردن و له‌دایكی دوور ده‌كه‌وته‌وه‌، ...

زیاتر »

دەربارەی سەرکردەی کاریزمایی و مامۆستای کاریزمایی

لیشیک کۆلاکۆفسکی وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی لیشیک کۆلاکۆفسکى لە ساڵى 1927 دا لە شارى « ڕادۆم « لە پۆڵەنداى ئێستادا هاتۆتە دونیاوە.تەمەنى دوانزدە ساڵان دەبێت کە شارەکەى دەکەوێتە بەر شاڵاوى هێرشى سوپاى نازى لە لایەک و سوپاى سوورى ستالین لە لایەکى ترەوەو لە نێوان خۆیاندا دابەشى دەکەن.باوکى لە لایەن «گۆستاپۆ»وە دەسگیر دەکرێ و دەکوژرێ.لە تەمەنى بیست ساڵیدا دەبێت بە ئەندامى حیزبى ...

زیاتر »

عوسمان کێمنەیی:دایکم یەکەمین مامۆستام بوو کە فێری گۆرانی گوتنی کردم

عوسمان کێمنەیی یان وەکو لە هۆراماندا پێی دەڵێن» ئوسمانلە» تاکە کەسایەتییە کە لەوپەڕی راستەوە بۆ ئەوپەڕی چەپ ، لە کافرو مولحیدەوە بۆ ئیماندارو ئیسلامی میانڕەو، لە ژن وپیاو گەنج و پیر، هەموو ئەمانە لەسەر دەنگخۆشی و بلیمەتی مامۆستا عوسمان کێمنەیی هاوڕان. تەنانەت وەکو دەڵێن ماریش حەزی بەدەنگیەتی. لەمنداڵیمەوە لەرێگەی رەحمەتی باوکمەوە، هۆگری ئەم دەنگە رەسەنەی ناوچەی هۆرامان بووم. راستە کاتێک ...

زیاتر »

تراژیدیای په‌رتبوون له‌ چیرۆكی (نیگایه‌ك پڕ له‌ گرفتاری) فاروق هۆمه‌ر دا

عه‌لی شێخ عومه‌ر به‌شی سێیه‌م ڕازاندنه‌وه‌ و ته‌ژیكردنی ده‌ركه‌وته‌كان، به‌ دیوێك به‌تاڵ كردنی ناوه‌رۆك و ته‌وه‌ری خۆشه‌ویستی به‌ زه‌قی ده‌خنه‌ ڕوو، به‌ ئاشكرا چاوخه‌ڵتاندن به‌رهه‌مده‌هێنن، پارادۆكس فه‌راهه‌مده‌كه‌ن، لێره‌ ئاژه‌ڵكه‌ ده‌رده‌كات به‌ مه‌رجی جێگربوونی هاوكێشه‌یه‌ك كه‌ چاوه‌كانی له‌ چاوی كوره‌كه‌ی ده‌چێت، وه‌لێ هه‌ستی خۆشه‌ویستی وه‌ك كردوه‌، كاری پێناكری، وێنه‌ی كوره‌كه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر دیواره‌كه‌ جێگیركراوه‌، ته‌نیا بووته‌ پرۆپاگنده‌، ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ نواندنی ...

زیاتر »

« په‌یام « و چامه‌كه‌ی نالی بۆ سالم له‌نامه‌یه‌كی شێركۆ بێكه‌س دا

عیسا چیایی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ له‌گه‌ڵ كاك كه‌ریم ده‌شتیدا، كۆمه‌لێ بابه‌تمان له‌باره‌ی شیعری كوردی وجیهانیه‌وه‌ ورووژاند بوو، وا ده‌زانم گفت و گۆكه‌ تا بڵاو كردنه‌وه‌ی زۆری خایاند،پرسیاره‌كانی من له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ و وه‌ڵامه‌كانی كاك كه‌ریم ده‌شتی له‌ هه‌ولێره‌وه‌،و كاك دڵشاد عه‌بدولڵا له‌ سلێمانی به‌یه‌كی ده‌یگه‌یاندن، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تیی له‌ لاپه‌ڕه‌»52-57»ـی گۆڤاری «ئاینده‌» ژماره‌»95» ئازاری «2011»بڵاو بووه‌وه‌، من وتم با له‌هه‌ندێ وێستگه‌دا، داوه‌تی ...

زیاتر »

هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا،خزمه‌تێكی تر به‌ منداڵانی كوردستان ده‌كات

نووسه‌رێكی كورد به‌ مه‌به‌ستی پشتگیری به‌كه‌لتوور كردنی خوێندنه‌وه‌ لای منداڵان 50 كتێبی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و به‌هۆی قه‌یرانی داراییشه‌وه‌ هیچكام له‌و كتێبانه‌ بۆ فرۆشتن نین به‌ڵكو دایكان و باوكان و مامۆستایان ده‌توانن داونلۆدی بكه‌ن و بیانخوێننه‌وه‌. هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا نووسه‌رو رووناكبیرو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی روبه‌ڕووی ده‌زگاكه‌مان بووه‌ته‌وه‌ زۆربه‌ی ...

زیاتر »