سەرەکی » ئەدەب و هونەر (پەڕە 32)

ئەدەب و هونەر

كاكه‌م بۆتانی نووسه‌ری درز و بازنه‌ دوا ماڵئاوایی كرد

رۆژی 25ی‌ 10ی‌ 2020 نووسه‌ر و ئه‌دیبی ناسراوی‌ كورد كاكه‌مه‌م بۆتانی‌ ماڵئاوایی یه‌كجاری‌ كرد. كاكه‌مه‌م بۆتانی‌ له‌و رۆشنبیرانه‌یه‌ كه‌ ئه‌زموونی‌ ژیان به‌سه‌ر سیاسه‌ت و رۆشنبیرییدا دابه‌ش بووه‌، هه‌م وه‌ك پێشمه‌رگه‌ ساڵانێك خه‌باتی‌ كردووه‌، هه‌م وه‌ك ئه‌دیب چه‌ندین به‌رهه‌می‌ پێشكه‌شی ئه‌ده‌بی كوردی‌ كردووه‌ و له‌ ژیانی‌ سیاسی و رۆشنبیرییدا كۆمه‌ڵێك چالاكی‌ سیاسی و ئه‌ده‌بی هه‌یه‌ و له‌ سه‌رده‌مانی‌ تاریكی‌ به‌عسیشدا هه‌میشه‌ ...

زیاتر »

سه‌گ

جۆن ماكسویل كۆیتزی له‌ فارسییه‌وه‌: محه‌مه‌د كه‌ریم له‌سه‌ر تابلۆیه‌ك به‌ فه‌ره‌نسی نووسرابوو: «سه‌گی ناله‌بار» بێگومان سه‌گیش ناله‌باره‌. هه‌ر كاتێ به‌وێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، سه‌گه‌كه‌ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ده‌رگاكه‌ و به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ ده‌مڕێنێت، ئاشكرایه‌ كه‌ پڕ به‌ دڵ حه‌زده‌كات له‌ت و په‌تی بكات. سه‌گێكی زل و هاره‌، له‌ جۆری سه‌گی «جێرمه‌ن شپێر»یان «رۆتوئیله‌ر»ه‌ (زۆر كه‌م له‌باره‌ی سه‌گه‌وه‌ ده‌زانێت). چاوه‌ زه‌رده‌كانی، رق و نه‌فره‌تێكی ...

زیاتر »

لازۆ ئازاد:هه‌رگیز ناتوانم بڵێم كه‌ی بووم به‌ نووسه‌ر

به‌ بێده‌نگیی ده‌نووسێت، كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت، هێنده‌ی له‌ نێو تێكسته‌ شیعرییه‌كانیدا دێته‌ ده‌نگ هێنده‌ نادوێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شێ له‌ نێو هه‌راوزه‌نای ئه‌م دنیایه‌دا ئه‌و بێده‌نگییه‌ی درك بكرێت. له‌ میانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ تایبه‌ته‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێدا خۆی باس له‌ سه‌ره‌تاكانی نووسین، بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م تێكستی شیعری و ئه‌و هه‌سته‌ی ئه‌و كاته‌ دایگرتووه‌ و پڕۆژه‌كانی داهاتووشی ده‌كات. سازدانی: ئه‌ده‌ب و هونه‌ر *چ ...

زیاتر »

یه‌كه‌م ژنی تورك كه‌ چووه‌ سه‌رته‌خته‌ی شانۆ

ژیانی‌ ئه‌م ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌ له‌ كۆتاییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ عوسمانی‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و له‌ سه‌رده‌می‌ كۆمارییدا كۆتایی هاتووه‌، له‌ ته‌مه‌نی‌ گه‌نجیدا ئاره‌زووی‌ له‌ شانۆ بووه‌ وه‌كو یه‌كه‌م ژنی‌ تورك چووه‌ته‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌ تووشی‌ گرفت بووه‌. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ توركیای‌ عوسمانی‌ رێگه‌ی‌ نه‌داوه‌ ژنان له‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ رۆڵ ببینن، به‌و هۆیه‌وه‌ تووشی كێشه‌ بووه‌ و به‌ فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ ...

زیاتر »

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ خه‌ونێك له‌ وڵاتی پیاوە بچكۆله‌كاندا

ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا كورته‌چیرۆك یه‌كێكه‌ له‌ ژانره‌ جوان و چێژبه‌خشه‌كانی ئه‌ده‌ب، زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان، خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێكی ئێجگار ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌ بواری كورته‌ی چیرۆكدا، بگره‌ ده‌توانم بڵێم هیچ گه‌لێك به‌بێ كورته‌چیرۆك نابێت، چونكه‌ ئێمه‌ رۆژانه‌ هه‌ر یه‌كه‌مان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك چیرۆكین كه‌ له‌ ژیانی رۆژانه‌ماندا به‌سه‌رماندا دێت. ئه‌دیبان و نووسه‌رانی جیهانیش، له‌م بواره‌دا داهێنانی ئێجگار جوان و نایابیان له‌ بواری شێوازی نووسینی كورته‌چیرۆكدا كردووه‌، ...

زیاتر »

له‌ سێبه‌ری‌ ڤێرجینیا وۆڵفدا

ئەدەەب و هونەر 2-2 فیلمی‌ خاتوو داله‌وه‌ی ئه‌م فیلمه‌ كه‌ له‌ رۆمانه‌كه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ و زمانی‌ فیلمه‌كه‌ ئینگلیزییه‌ و كاته‌كه‌ی‌ 97 خوله‌كه‌. شوێنی فیلمه‌كه‌ به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و هۆڵه‌ندایه‌. ده‌رهێنانی‌ مارلین گۆریسه‌ و سیناریۆی‌ ئالین ئیتكینزه‌. نواندنی‌ فانیسا رید گریف له‌ رۆڵی‌ كلاریسا داله‌وه‌ی، ناتاشا مكیلۆن له‌ رۆڵی یۆنگ كلاریسا، مایكل كیتشن له‌ رۆڵی پیته‌ر والش، ئالان كۆكس له‌ رۆڵی‌ یۆنگ ...

زیاتر »

ئه‌و ماسییه‌ی بوو به‌ مرۆڤ

ئیتگار كیریت له‌ فارسییه‌وه‌: محه‌مه‌د كه‌ریم یه‌كه‌م كورته‌چیرۆك كه‌ مایا نووسی له‌باره‌ی جیهانێكه‌وه‌ بوو كه‌ تیایدا مرۆڤ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی مناڵ بخاته‌وه‌، دابه‌ش ده‌بوو بۆ دوو مرۆڤ. له‌و جیهانه‌دا، هه‌ر كه‌سێك، له‌ هه‌ر ساتێكدا بیویستایه‌، ده‌یتوانی خۆی بگۆڕێت بۆ دوو مرۆڤ كه‌ هه‌ر كامێكیان نیوه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كه‌ی یه‌كه‌مجاریان ده‌بوو. زیاتر خه‌ڵكه‌كه‌ حه‌زیان ده‌كرد له‌ ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ ساڵیدا بگۆڕێن و ببن ...

زیاتر »

یا گیاسی:حه‌زم ده‌كرد رۆمانه‌كه‌م نیشانده‌ری جۆره‌ها عه‌شق بێت

كەمتر نووسەرێك بەدیدەكەین بە یەكەم كتێبی لەسەر ئاستی جیهان ناسرابێت. (یا گیاسی-Yaa Gyasi) یەكێكە لەو نووسەرانەی بە یەكەم كتێبی واتە رۆمانی (Homegoing-گەڕانەوە بۆ نیشتمان) كە لە ساڵی (2016) بڵاوبۆتەوە و ئەو كاتە نووسەر تەمەنی (26) ساڵ بووە، توانیوێتی رێگەی سەد ساڵە بە شەو و رۆژێك تەی بكات. رۆمانەكە هەمان ساڵ كە بڵاوبۆوە توانی ببێت بە یەكێك لەو (دە) كتێبەی لەو ...

زیاتر »

ئاشنابوون بە سوهراب لە گۆشەنیگایەكی ترەوە

توانا نەوشیروان ئاشكرایە سوهراب سپەهری یەكێكە لەشاعیرە دیارەكانی ئێران. شاعیرێك كە بەهۆی شێواز و ناوەڕۆكی شیعرەكانییەوە هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردووە . هەر بەوهۆیەوە كاتێك كە ناوی سوهراب بەرگوێمان دەكەوێت یەكسەر بێ سێ و دوو وشەی شاعیردێت بەخەیاڵماندا. ئەگەرچی ئەو لەكاتی نیگاركێشاندا شیعری دەوت، بەڵام ئێستا هەموان بە هۆی شیعرەكانییەوە دەیناسین. كاتێك یەكەم بەرهەمی شیعری بڵاوكردەوە، كۆلێجی هونەرە جوانەكانی ...

زیاتر »

ئاوارەی خۆویستانە،غوربەتی بێ دڵ

ئەلیف شەفەق لە توركییەوە: فەرهاد چۆمانی رۆماننووسەكان، لە گۆشت و ئێسقانن، ژیرییەكی هەستیارانە و دڵێكی هەستیار، پڕ لە دژوازیی وەها كە رەگیان داكوتاوە و خۆپەرستییەكی سنووربەزێن، سەوداسەری گەڕانی بەردەوام و هەرمانن، بوونەوەرێكی سەمەرەی وان كە لە هێزی خەیاڵێكی جێ بەخۆ نەگر دروستبوون. چین چین، فەرموو دەرچۆ ئەگەر دەتوانیت. ئێمە چەند خوایەكی چكۆلەین، واتە لەسەر كاخەز، لە توێی كتێباندا. چەند ژیانێك ...

زیاتر »