سەرەکی » مانشێت (پەڕە 160)

مانشێت

مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان

ئاماده‌كردنی كوردستانی نوێی هه‌فته‌ خولی یه‌كه‌م له‌ماوه‌ی 26 ساڵی رابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان، چوار خولی هه‌لبژاردن ئه‌نجامدراوه، بهم شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌. دوای‌ شكست هێنانی‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌و رژێمی‌ سه‌دام، له‌ 26\10\1991 حكومه‌تی‌ عیراق ده‌ستی‌ كرد به‌كێشانه‌وه‌ی‌ داموده‌زگا ئیداریه‌كان له‌ناوچه‌كانی‌ كوردستان. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ دروستكرد، به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌ كه‌ له‌حه‌وت حزب پێكهاتبوو وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی‌ دیفاكتۆی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ئاستی‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ته‌نگژه‌ سیاسی‌ ...

زیاتر »

خەبەردار!

*وه‌فاداری خراپ نییه‌. كاتی خۆی رێكخراوی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال دامه‌زرا.نامیلكه‌ی (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بۆچی؟) بایه‌خی دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوه‌ پێشه‌ییه‌ كوردستانییه‌ روون ده‌كاته‌وه‌. هه‌قه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ ئه‌مه‌ی له‌به‌رچاو بێت كه‌ كۆنگره‌ ده‌كا‌و مینبه‌ر بۆ گفتوگۆ ته‌رخان ده‌كات كه‌چی له‌مێژووی ره‌وتێكی سه‌ره‌كی تێكۆشانی كورد ده‌دات. *هه‌ڵبژاردن شتی باشی تێدایه‌ نه‌ك هه‌ر بۆ دیموكراسی‌و ئاڵۆگۆری ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو بۆ ...

زیاتر »

مام جه‌لال: پایه‌و مایه‌شمان له‌پێناوی‌ كه‌ركوكدایه‌ تا رزگاری‌ كه‌ركوك

ئه‌م وتاره‌ی‌ ره‌وانشاد مام جه‌لال كه‌ تێیدا شه‌ن و كه‌وی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك ده‌كات ‌و به‌ قوڵایی‌ مێژووی‌ ئه‌و شاره‌دا ده‌چێته‌ خوار و هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕییه‌ سیاسییانه‌دا ده‌خاته‌وه‌ به‌رچاو كه‌ داگیره‌كه‌ران له‌ دژی‌ ئه‌و شاره‌ گێڕاویانه‌ له‌ پێناو به‌ده‌ركردنی‌ له‌ كوردستانی‌ بوونی‌ و دابڕینی‌ له‌ كوردستان. كه‌ تێیدا سه‌رباری‌ باسكردنی‌ پیلانگێڕییه‌كان باسی‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی‌ زه‌قی‌ مێژوویی و شاهێدی‌ گرنگ ده‌كات كه‌ ...

زیاتر »

یەكێتی: هەڵبژاردن لەكات و ساتی خۆیدا

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جارێكی دیكە تەئكید لە بەڕێوەچوونی «هەڵبژاردن لەكات و ساتی خۆیدا» دەكاتەوە. ״یەكێتی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردن لەكات و ساتی خۆیدا بكرێت״ تەئكیدكردنەوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بەردەوامە و دوای چەند جارێك دووپاتكردنەوەی ئەم تەئكیدكردنەوەیە لە زاری لێپرسراوەكانی یەكێتییەوە، دوێنێش حاكم قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ...

زیاتر »

جه‌بار فه‌رمان، سه‌رقافڵه‌ی جوامێران

لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان، شاسوار و جوامێری سه‌رده‌مێك بوو كه‌ تیایدا یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ، كوردی له‌ هه‌ڵه‌نگوتن و تیاچوون قوتاركرد و شه‌ره‌فی رابه‌رایه‌تی كردنی شۆڕشی راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ریی كوردی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو كه‌ ده‌وڵه‌تان پیلانی له‌ ناوبردنی یه‌كێتیان هه‌بوو، سه‌ری كلكه‌كانی ناوخۆشیان گرتبوو تا لانی كه‌م یه‌كێتی پێ لاواز بكه‌ن، به‌ڵام شۆڕشی نوێ نه‌ك نه‌كه‌وت و له‌ به‌ین ...

زیاتر »

خانمی بەخشندەی هەموو بوارەکان

بۆ پاراستنی كەرەستەی مۆزەخانە و ئاسەواری مێژووی دێرینی كورد، خانمی بەخشندەیە. لە هەموو دەستپێشخەرییەك بۆ پاراستنی كەلتوور و فەرهەنگی كوردستانی و مرۆڤدۆستی. دەستنووس و كتێب چاپكردن و بەسەركردنەوەی بەردەوامی دەزگا رووناكبیریی و ئەرشیفییەكان و پاراستنی یاداشت و بیرەوەری و شوێنی كەلتووری كوردستان و تەنانەت پەرۆشی بۆ كەلتووری ئەهوارەكانی عیراقیش خانمی بەخشندەیە. ئەمە بەشێكە لە تێكۆشانی مرۆڤدۆستانەی خانمی بەخشندە، بەشێکە لە ...

زیاتر »

شەنگال لە نێوان زامێکی بەردەوام و ئایندەیەکی نادیاردا

لەیادی ئێزیدییەکانداو لەبەردەوامی چالاکییەکانیدا ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێکی بەناوی (شەنگال لەنێوان زامێکی بەردەوام و ئایندەیەکی نادیاردا) رێکخست. سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ 7/8/2018 ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێکی بەناوی (شەنگال لەنێوان زامێکی بەردەوام و ئایندەیەکی نادیاردا) رێکخست بۆ (لەتیف نیروەیی) ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. لە کۆڕەکەدا لەتیف نیروەیی بەشێوەیەکی گشتی باسی ئەو نەهامەتییانەی کرد کە رووبەڕووی شەنگالییەکان بۆتەوە لەکاتێکدا کە ...

زیاتر »

״دەرگای گفتوگۆ واڵایە״

كۆمسیۆن: ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان كۆتاییهات دوێنێ وەفدی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوە و «پڕۆژە و وەفدی هاوبەش بۆ بەغدا و ئامادەكاریی بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق»، تاوتوێكرا. ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە دوای كۆبوونەوەكە، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا باسی بژێوی خەڵك لە هەرێمی ...

زیاتر »

دەرگامان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا واڵایە

دوێنێ لەهەولێر، وەفدی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی‌و پارتی، كۆبوونەوەو تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد. دوای كۆبوونەوەكەش، سەعدی ئەحمەدی پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی ئەمنی‌و بژێویی خەڵك كرا، لەوڕووەشەوە تەئكیدكرایەوە لەهەوڵدانی زیاتر بۆ خێراتر پێدانی مووچە‌و خزمەتگوزارییەكانیش باشتربكرێن. هەروەك باسی خۆئامادەكردن بۆ گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی عیراق لەبەغدا كرا، بەتایبەتی دوای دەرچوونی ئەنجامەكانی هەژماركردنی دەنگەكان بەدەست، كە ...

زیاتر »

هێشتا كاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دیارنییە

لێدوانە جیاجیاكان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراقەوە بەردەوامە و لێدوانەكان گەیشتوونەتە ئاستی بڵاوكردنەوەی ناوی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق. هۆكارەكانی نەگەیشتنە رێكەوتن لەوبارەیەوە، جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا كە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاویانكردۆتەوە، دەڵێت: بە هۆی تەواونەبوونی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان و ئەو ململانێیەی لەسەر پۆستە باڵاكان هەیە، هێشتا رێكەوتنە سیاسییەكان بۆ ...

زیاتر »