سەرەکی » ساڵۆنی کوردستانی نوێ (پەڕە 4)

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

لەم دووتوێیە دا جیاواز لە کۆڕەکانی دیکەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ، لەم دوو توێیەدا پوختەی سێ کۆڕی ساڵۆن بڵاودەکەینەوە کە هەریەکەیان لە رۆژێکی جیاوازدا بەڕێوەچووە. *کۆڕی یەکەم کە لەرۆژی 21/4/2019 بەڕێوەچوو، تایبەتبوو بە خستنەڕووی کتێبێکی وەرگێڕدراوی خوالێخۆشبوو نووسەرو رۆژنامەنووس رەئوف حەسەن کە کتێبەکە لە ساڵی 2009-2010 بە زنجیرە لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ-دا بڵاوکرابووەوە لەسەر بواری میدیای تەلەفزیۆنە بەناونیشانی (بۆ وێنە دەدوێین). ...

زیاتر »

گوتاری کوردیی بۆ شرۆڤەی جینۆساید بە زمانی بکەرەکانی

لەم دووتوێیە دا نووسین چ وەک شرۆڤە لە میدیاکان یان وەک کتێب و نامیلکەی شرۆڤەیی یان وەک دیکۆمێنتەری زۆرن لەسەر ئەو تاوانانەی دەچنە خانەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردەوە کە بەزمانی کوردی بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئەوە بەشێکە لەو پاساوەی کە رووناکبیرانی عەرەب و ئەوانی تر کە دەیهێننەوە بۆ بێئاگابوونیان لەو تاوانانەو دەرنەبڕینی هەڵویست لە هەمبەر تاوانەکان، بۆیە شرۆڤەکردن و خستنەڕووی تاوان و جینۆسایدەکانی ...

زیاتر »

سەکۆی پایتەخت.. یاداشتکردنی رووداوەکان لە دیدی چالاکێکی رۆژنامەنووسیی و پەرلەمانتار و کادرێکی حزبەوە

لەم دووتوێیە دا ئەگەرچی سەکۆی پایتەخت، پێشتر وەک گۆشەی دوو هەفتە جارێک لە کوردستانی نوێدا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام لە دووتوێی ئەم کتێبەدا و کە لەم کۆڕەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ-دا خرایەڕوو و بە ئیمزای نووسەر پێشکەش بە ئامادەبووان کرا، مشتومڕێکی گەرمی هێنایە ئاراوە، هۆکارەکەشی ئەوەبوو، لەلایەک نووسەر خۆی وەک شایەتحاڵێکی رووداوەکانی 2014 – 2018 و هەم چ وەک کادری حزبی و چ ...

زیاتر »

پێنج کتێب لە ساڵۆنەوە بوونە دیاریی بەهارانە

لەم دووتوێیە دا کۆڕی ئەمجارەی سالۆنی کوردستانی نوێ، جیاواز لە کۆڕەکانی دیکە هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی چەند کتێبێکی نەبینراوە کە د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی لە مشووری چاپکردنی کتێبە دەستنووسەکانی مەلا محەمەد عەلیاوەیی باوکیدا هەوڵیداوە تێڕوانینی مەلایەکی ناوەڕاست تا کۆتاییەکانی (مەلایەکی دوانزە عیلم) بۆ نەوەی نوێی ئەم سەردەمەمان بگوێزێتەوە. ئەم کۆڕەی ساڵۆن ئەگەرچی خستنەڕووی شەش بەرهەمی چاپکراوە، بەڵام پێنج بەرهەمیان نووسەرەکەی میراتگرێکی بە ئەمەکی ...

زیاتر »

ئەنفال لە روانگەی توێژینەوەیەکی زانستییەوە

لەم دووتوێیە دا لە چەند ساڵی دوای راپەڕینەوە چەندین کتێب و نامیلکەو توێژینەوە لەبارەی یەکێک لەو جینۆسایدانەی کە دژبە گەلی کوردستان لە باشوور پیادەکراوە کە خۆی لە شاڵاوەکانی ئەنفالدا دەبینێتەوە، دەنووسرێت و بڵاودەکرێتەوە، بەڵام دیارە گەورەیی تاوانەکەو قەبارەی شەهیدەکان و قوربانییەکانی و ئەو حیکایەتانەی کە لەزاری شایەتحاڵەکانی تاوانەکە و قۆناغەکانیی ئەنفالەوە هەن، هێشتا ئەوەی کراوە دڵۆپێکە لە دەریایەک و سەرەڕای ...

زیاتر »

ناساندن و مشتومڕی ساڵۆن لە دوو بۆنەدا بۆ دوو کتێبی نوێ

ناوی قۆناغەکە بنێین، بەشی پێنجەم و کۆتایی مەسەلەی توتنەکە لەم دووتوێیە دا ماوەی رابردوو، قۆناغێکی گەرموگوڕی ساڵۆنی کوردستانی نوێ بوو چ لەڕووی خستنەڕوو و ناساندنی کتێبی نووسەران و رووناکبیران، چ مشتومڕو ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان کۆڕگێڕان و نووسەرانی کتێبەکان و میوانانی ساڵۆندا. رۆژانی کۆتایی مانگی رابردوو و سەرەتا تا ناوەڕاستی ئەم مانگەش چەندین ساڵۆنی کوردستانی نوێ و ستافەکەی میوانداریی چەند کۆڕو ...

زیاتر »

دەزانیت بۆچی کات نەماوە بۆ پێکەنین؟

لەم دووتوێیە دا ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ هه‌ڵه‌یه‌ كاتێك ده‌وترێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان ‌و توركیا، چونكه‌ به‌پێی بیردۆز یان تیۆری باو، په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان دوو كاراكته‌ری خاوه‌ن سیاده‌و سه‌روه‌رییدا ده‌بێت، واته‌ كه‌ هه‌ردووكیان ده‌وڵه‌ت بن، ئه‌گه‌رچی بۆچوونێكی دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ پێی وایه‌ هه‌ندێك جار كاراكته‌ری لۆكاڵی یان هێزی سیاسیی كارگه‌ر له‌ ناوچه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكدا، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ ...

زیاتر »

تەرجەمەی زانیاریی سیاسی بە گۆشەی رۆژنامەنووسی و ئەرشیفكردنی لە دووتوێی كتێبدا

لەم دووتوێیە دا دوو كتێبی نووسەر‌و رۆژنامەنووس فریاد رواندزی كە لە ماوەی رابردوودا بەزمانی عەرەبی چاپ ‌و بڵاوكرایەوە ، بووە بابەتی مشتومڕێكی گەرمی نێوان ئامادەبووانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، كە لە ساڵۆنەكەدا رواندزی هەندێك نهێنیی ئەو سەرئێشەو گرفتانەی روونكردەوە كە لەسەر نووسینی هەندێك لەو ستوون ‌و گۆشە رۆژنامەنووسیانە رووبەڕووی بوونەتەوە، هەروەك جەختی لەسەر زەرورەتی نووسین و زانینی زمانی عەرەبی كردەوە بۆ ...

زیاتر »

وەرزی تەمومژ، دەمانبات بۆ ئەودیوی تەمومژەكە تا واقعێك ببینین

لەم دووتوێیە دا سەرەتای ئەم كتێبە نووسراوە لە جیاتی رۆمان، واتە دەتوانرێت ئەم كتێبە وەك رۆمان وەربگیرێت، یان وەك یادەوەریی، یاخود وەكو مێژوو، بۆیە ئارێز عەبدوڵڵای نووسەری كتێبەكە بەخوێنەر دەڵێت: «خۆت چۆن بڕیار دەدەیت بیدە، من بەمەبەست لەباتی رۆمان نووسیوومە». لە زۆرێك لە كۆڕەكانی ساڵۆنی كوردستانی نوێدا رێوڕەسم ئەو كتێبانە بەڕێوەدەچێت كە هێشتا خۆریان نەبینیووەو لە ساڵۆنەوە دەكەونە بەرچاوی خوێنەران ...

زیاتر »

ساختەکاریی، پەتا کوشندەکەی رۆژنامەگەریی و نەهێشتنی متمانە بە میدیا

لەم دووتوێیە دا ساختەکاریی و دروستکردنی هەواڵی هەڵبەستراو پەتایەکی کاری رۆژنامەنووسی و میدیایە کە لەسەر ئاستی هەموو جیهان و لە قۆناغە جیاجیاکانی کاری میدیایی و راگەیاندندا بەدیی دەکرێت و سەرەڕای بوونی چەندین یاساو رێنمایی و پەیمانی شەرەف لە نێو ناوەندە میدیاییەکاندا بەڵام بەداخەوە لەگەڵ گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتری هۆکارەکانی میدیا بەهەموو جۆرەکانی بینراوو بیستراوو چاپکراوو ئەلەکترۆنییەوە، ئەو دیاردەیە نەک کەمتر ...

زیاتر »