سەرەکی » ساڵۆنی کوردستانی نوێ (پەڕە 5)

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

خەبات ‌و ژیاننامەی پێشمەرگەیەكی دێرین و سەركردەیەكی مەزن لە كتێبێكدا

لەم دووتوێیە دا وەک لەسەرەتاوە د. سامان جەلال ئاماژەی پێدا «كتێبی (كۆسرەت رەسوڵ، پێشمەرگەیەكی دێرین و سەركردەیەكی مەزن – خەبات و ژیاننامە) بیبلۆگرافیا نییە، بەڵکو نووسینێکە لە گۆشەنیگای نووسەرێكی بە تواناوە کە رۆژنامەنووسانە قسە لەسەر كارەكتەرێكی بەتواناو سەركردەیەكی سیاسیی گەلەكەمان کردووە و لە چەندین گۆشەی رۆژنامەنووسییەوە. جیاوازیی ئەم کتێبە کە لەسەر قۆناغە جیاجیاکانی ژیان و خەباتی سەرکردەو کاراکتەرێکی سیاسی و ...

زیاتر »

رەحیمی زەبیحی، ئەستێرەیەكی کەم تەمەن، بەڵام پڕ بەرهەم

لەم ساڵۆنەدا ئەگەرچی سینەمای كوردی لە پێڕۆكەدایەو هێشتا نەبووەتە بەشێكی دانەبڕاو لە دراما ‌و كاست ‌و ستافی تایبەت بەخۆی نییە، بەڵام ئەوەی هەیە چەند هەوڵێكی تاكەكەسیی ماندوو نەناسانەی چەند هونەرمەندێكە كە بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن، یەكێك لەو كەسانە رەحیمی زەبیحی بوو كە مخابن، قەدەر زوو خونچەی گیانی هەڵوەراند ‌و نەیهێشت بەخشش ‌و كۆششی زیاتر پێشكەش بەو بوارە هەژارەی هونەری كوردیی بكات. ...

زیاتر »

رەوتە رووناکبیرییەکان لەژێر کاریگەریی تەوژمە فیکرییەکان و سیستەمە سیاسییەکاندا

لەم دووتوێیەدا ئەم بابەتەی لێرەدا قسەوباسی لەبارەوە دەکرێت بریتییە لە (تەوژمە فیكرییەكان‌ و رەنگدانەوەی لە رەوتی رووناكبیریی كوردیدا)، بۆ قسەکردنە لەسەر قۆناغی نیوەی سەدەی بیستەم و شیكردنەوەیەكی بۆ دەكات کە پەیوەستە بە مێژووی كورد‌ و ژێرخانەكەی، چونكە سەرەتایەكی گرنگی كاری رووناكبیری كورد بووە. ئەم بابەتە بەشێکی خستنەڕووی رەوتی رووناکبیریی کوردییە لە دۆخە جیاجیاکانداو هەڵسەنگاندنیانە بە قۆناغە سیاسییەکانی سەردەمی خۆیان. هەروەک ...

زیاتر »

رێزلێنان لە رۆژنامەنووسێکی خۆڕسک و ئەکادیمیستێکی خەمخۆر و خۆنەویستی ئایندەی رۆژنامەگەریی

نەجات رۆستی: هەموولایەك بەخێربێن بۆ ئەم کۆڕە، ساڵۆنی ئەمڕۆمان هاوکاتە لەگەڵ 28ـەمین ساڵیادی رۆژنامەی كوردستانی نوێ و  تایبەتە بە یادو رێزلێنان لە رۆژنامەنووس‌ و ئەكادیمی كۆچكردوو د. فاروق عەلی عومەر. د. فاروق عەلی عومەر ساڵی 1967 لە خورماتوو لەدایكبووە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر‌و دكتۆرایە لە راگەیاندن‌، لەگەڵ دامەزراندنی بەشی رۆژنامەنووسی لە پەیمانگەی تەكنیكیی سلێمانیدا، یەكێك بووە لە مامۆستاكانی ئەو بەشە‌و ...

زیاتر »

ساڵۆنی ئەمجارە

كۆڕی ئەمجارەی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی چالاکییەکانی هەفتەیادی کوردستانی نوێ بەبۆنەی داگیرساندنی 28 هەمین ساڵەی تەمەنی رۆژنامەکەوە. كۆڕەکە ئەگەرچی هەر ناساندنی کتێب بوو، بەڵام شانبەشانی کتێبەکە بە ناونیشانی (دیلان‌و مۆزیكی) کە لەلایەن رەهبەر سەید برایم رۆژنامەنووس و نووسەرو سەرکردەی سیاسی و فەرماندەی پێشمەرگەیی نووسراوە، جگە لە گێڕانەوەیەکی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی، گەشتێکیشە بە ناو شیعرەکانی خۆی و ...

زیاتر »

ماجەرای هێلەک زەردەكان ‌و رەوشی هەنووكەیی فەرەنسا و ئاراستەی رووداوەكانی ئەم دواییە

لەم دووتوێیەدا بە درێژایی ماوەی رابردوو كۆڕەكانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ تایبەت بووە بە گفتوگۆ لەسەر چاپكراوە نوێیەكان و رێوڕەسمی ئیمزاكردنی چاپكراوە نوێیەكان لەلایەن نووسەر و ئامادەكارەكانیانەوە، یان باسكردن و بەسەركردنەوەی رووداوو دۆخێكی سیاسی بووە لە پەراوێزی دەرچوونی نامیلكە یان پاشكۆیەكی تایبەت بەو رووداوانەدا. كۆڕی ئەمجارەی ساڵۆنی كوردستانی نوێ كە لەڕۆژی سێشەممە رێكەوتی 18/12/2018دا بەڕێوەچوو، یەكێك بوو لەو كۆڕانەی كە جیاواز ...

زیاتر »

عومه‌ر سۆفی، ده‌نگێكی ره‌سه‌ن و شاعیرێكی هه‌ست ناسك

له‌چوارچێوه‌ی كۆڕه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌، رۆژی 16/12/2018، كۆڕی دابه‌شكردن و ناساندنی هه‌ردوو دیوانی (ئه‌وین و ئازار) و (رۆژگاری خه‌ماوی)ی عومه‌ر سۆفی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ هاوكاتی دابه‌شكردنی ئه‌م دوو كتێبه‌، چه‌ند مه‌قامێك به‌ده‌نگی خۆی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد قسه‌ی له‌سه‌ر كرد. سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌، مه‌ریوان مه‌سعود ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كوردستانی نوێ، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌كه‌، قسه‌ی كردو وتی: میوانه‌ به‌ڕێزه‌كان زۆر به‌خێربێن بۆ ساڵۆنی كوردستانی ...

زیاتر »

(جەلال) دیوێكی تری مام ناسی، روانینێكی جیاواز بۆ خەباتی مام جەلال

لەم دووتوێیەدا زۆرێك لە ئامادەبووانی ئەم كۆڕەی ساڵۆنی كوردستانی نوێ رایان وابوو، كە دەكرێت ئەمە ببێتە كرۆكی بیرۆكەیەك بۆ كۆكردنەوەی هەموو ئەو بوارانەی كە مام جەلال لە دەستپێكی خەباتی سیاسییەوە كاری تێداكردووەو هەموو ئەو كەسانەش كە لەنزیكەوەو لە قۆناغی جیاجیادا مام جەلال-یان بینیووەو ناسیوەو هاوڕێ ‌و هاودەمی قۆناغێكی خەباتی بوون، چ كورد، چ بیانی، لێدوان ‌و تێڕوانینیان وەربگیرێت ‌و هەمووی ...

زیاتر »

كتێبـی 28ی تەممووز ،دەروازەیەك بۆ پێداچوونەوە‌و مشتومڕ لەسەر كەركوك

لەم دووتوێیەدا رووداوی 28ی تەمموز كە بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتیی شاری كەركوك شەهید و برینداربوون، لە وەختی خۆیدا جگە لەوەی رووداوێكی دڵتەزێن بوو، بووە مانشێتی زۆرێك لە رۆژنامەو بڵاوكراوەكان ‌و بەگرنیگییەوە رووماڵكرا. بێگومان هۆكاری ئەو رووداوە كردنە ئامانجی خۆپیشاندانێكی دانیشتووانی كوردی ئەو شارە بوو كە بەهۆی پشتگوێخستنی مادەی 140 ‌و جێبەجێ نەكردنی لە وادەی قانوونی ‌و دەستووریی خۆیدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداو ...

زیاتر »

حەسەن جەمال كورد و دۆزەكەی بە ئاشتی دەسپێرێت

لەم دووتوێیەدا زۆر نووسەر‌و رۆژنامەنووسی توركیا لەبارەی دۆزی كوردەوە بەگشتی ‌و دۆزی كورد لە توركیا نووسیویانەو دەنووسن، بەڵام كەمن ئەو نووسەرو رۆژنامەنووسە توركی نووس ‌و تورك زمانانەی كە لەسەر دۆزی كورد بەڕووە ئیجابییەكەی ‌و بەویژدانەوە دەنووسن ‌و بوێرانە پەنجە دەخەنە سەر برینەكان ‌و بەشێوەی مەیدانی دەچنە ناو كرۆكی بابەتەكانەوەو نهێنییەكان هەڵدەماڵن، كە هەندێك لەوانە بەژیان ‌و گیانی خۆیان باجی ئەو ...

زیاتر »