سەرەکی » ساڵۆنی کوردستانی نوێ (پەڕە 8)

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

ئاشنابوون به‌ مێژوو و ئه‌ده‌ب ‌و زمان ‌و سیاسه‌ت له‌ زاری سیاسییه‌كی ئه‌كادیمیسته‌وه‌

ئەم دوو توێیە كۆكردنه‌وه‌ی گۆشه‌ی «ئه‌م كونجه‌ش»ی پرۆفیسۆر د. عیززه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ كه‌ هێشتاش كه‌ له‌كوردستانی نوێدا به‌رده‌وامه‌و بڵاوده‌بێته‌وه‌، له‌دووتوێی كتێبێكدا ، بووه‌ هه‌شتاونۆیه‌مین كتێبی چاپكراوی دكتۆر. ئه‌و نووسه‌ره‌، كه‌ مێژووی ژیانی ئاوێته‌یه‌ له‌گه‌ڵ نووسین و سیاسه‌ت، بۆخۆی گه‌نجینه‌یه‌كه‌ له‌ یاقووتی وشه‌و خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر له‌نزیكه‌وه‌ گوێبیستی شیكردنه‌وه‌و شرۆڤه‌ ئه‌ده‌بی ‌و زمانه‌وانی ‌و سیاسییه‌كانی خۆی بێت، زۆر له‌وه‌ زیاتر چێژ له‌ بابه‌ته‌كانی ...

زیاتر »

مام جه‌لال رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بووه‌ له‌ هێنانه‌كایه‌ی پرۆسه‌كانی ئاشتیی نێوان توركیا و كورد

ئەم دووتوێیە مێژووی خه‌باتی كورد له‌ باكووری كوردستان ‌و په‌یوه‌ندیی كورد و تورك، رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ هێنانه‌كایه‌ی چه‌ند قۆناغێكی پڕۆسه‌ی ئاشتی و ئاگربه‌ست، ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ند به‌ خه‌باتی باكوورو رۆژئاوای كوردستان ‌و رۆڵی قه‌ندیل له‌ ئاراسته‌كردنیدا‌و كاریگه‌ریی به‌ره‌وپێشچوونی خه‌بات له‌ رۆژئاواو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتیی له‌ باكوور، چه‌ند ته‌وه‌رێكن كه‌ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس هێژا دڵشاد له‌ دووتوێی كتێبی «دوو پرسی گرێدراو»دا‌و ...

زیاتر »

کاریگەریی کۆیە و مام جەلال لەسەر یەکتری

لەم دووتوێیە دا سەرۆکی نەمر مام جەلال جگەلەوەی کاریگەریی بەسەر کۆی پرۆسەی سیاسییەوە هەیە لەسەر ئاستی کوردەواریی و کوردایەتی و بگرە بەسەر کۆی پرۆسە و خەباتی  سیاسیی و دەوڵەتداریی لەسەر ئاستی عیراقیش، کۆچی دوایی ئەو کارێزمایەو پەرۆشیی و دەربڕینی خەم و پەژارە لەسەر ئاستی کوردستانی و عیراقی و ئیقلیمی و جیهانییش بۆ ئەو کۆستە گەواهیدەری ئەو راستییەن کە چۆن توانیوێتی ...

زیاتر »

له‌ یۆبێلی زیوینیدا «سه‌نته‌ر».. راوێژكارێكی ستراتیژیی راستگۆ و ماندونه‌ناس

ئەم دووتوێیە سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ‌و گۆڤاری سه‌نته‌ر، وه‌ك دامه‌زرێنه‌رانی سه‌نته‌ره‌كه‌و ده‌رچوێنه‌رانی ئه‌و گۆڤاره‌ باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن، ئامانجیان له‌ ده‌ركردنی ئه‌و گۆڤاره‌و دواتریش په‌ره‌پێدانی بۆ سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌رچاو روونیی پێشوه‌خته‌ بده‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداران‌و دروستكه‌رانی بڕیار له‌كوردستان، تا بتوانن له‌ سایه‌ی ئه‌و داتا‌و زانیارییانه‌وه‌ حوكمڕانییه‌كی ره‌شید‌و سه‌لار به‌ڕێوه‌به‌رن‌و وه‌ك له‌ ماوه‌ی ئه‌و 25 ساڵه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ندین توێژینه‌وه‌و داتاو ...

زیاتر »