سەرەکی » وتار »  ‌عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌ (پەڕە 2)

 ‌عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌

ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندیكردنی نوێ له‌ سه‌رده‌می زانیاریدا

-نووسه‌ری كتێب: د.حه‌سه‌ن عیماد مه‌كاوی -ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌: دار المصریة اللبنانية – قاهیره‌ -جۆری كتێب: توێژینه‌وه‌ی زانستی -نۆبه‌و ساڵی چاپ، چاپی شه‌شه‌م، 2015 -پێكهاته‌ی كتێب: 15 نه‌سك، له‌ 294 لاپه‌ڕه‌دا 1-2 پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌ی كه‌ ده‌یخوێنیته‌وه‌، یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی بواری په‌یوه‌ندیكردن و راگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری. له‌به‌ر گرنگییه‌كه‌ی، تا ئێستا 6 جار چاپكراوه‌ته‌وه‌، نووسه‌ره‌كه‌شی، یه‌كێك له‌ ئه‌كادیمیسته‌ دیاره‌‌كانی بواری پسپۆریی ...

زیاتر »

ده‌رباره‌ی هاوچه‌رخبوون، نوێخوازی، ره‌سەنا‌یه‌تی

2-2 و کۆتایی به‌ مانایه‌كی تر، له‌ بیری رۆژئاواییدا، ره‌سه‌نایه‌تی بریتییه‌ له‌ زانستخوازی و به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌، نوێبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و داهێنان، به‌ باره‌كه‌ی تریشدا سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ بۆ كۆی كه‌له‌پوری فكری و شارستانیی رۆژئاوا له‌ پێناوی پێشخستنی زیاتری دنیای هاوچه‌رخ. خوێندنه‌وه‌و راڤه‌كردنه‌وه‌ی كه‌له‌پوری فكری و زانستی و سیاسی سه‌رده‌می گریك، له‌لای رۆژئاوا، وه‌ك نموونه‌، بۆ په‌ره‌ستن و پیرۆزكردن نییه ‌و نه‌بووه‌. ...

زیاتر »

ده‌رباره‌ی هاوچه‌رخبوون، نوێخوازی، ره‌سەنا‌یه‌تی

1-2 پێشه‌كی پرسی هاوچه‌رخبوون، نوێخوازی، ره‌سه‌نایه‌تی، كۆمه‌ڵێك پرسی سه‌رنجڕاكێش و زیندوون، زۆرجاریش له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی قه‌یران و ته‌نگژه‌كان و توندبوونه‌وه‌ی ململانێ سیاسی و فكری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكاندا، وه‌ك كۆمه‌ڵێك دۆزی هاوچه‌رخ، سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌م دۆزانه‌، له‌ مێژووی جیاجیادا، راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، له‌ ناوه‌نده‌ فكری و زانستییه‌كانی رۆژئاواو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و، تا راده‌یه‌كیش له‌ باشووری كوردستاندا، ده‌بنه‌وه‌ جێی گفتوگۆو بایه‌خ پێدان. ...

زیاتر »

كێشەی حوكمڕانی، دياردەی گەندەڵی، قەيرانی چاكسازی

*بابه‌تی كتێب: فكری، سیاسی *چاپكراوی: چاپخانه‌ی كارۆ *ساڵی چاپ: 2020 – چاپی یه‌كه‌م *شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌: سلێمانی، بۆ باشووری كوردستان *ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 160 لاپه‌ڕه‌ ده‌ستپێك فارابی (874-950ز) لە کتێبی (المدينة الفاضلة)دا ده‌ڵێ:{دادپەروەری، ئەوەیە کە، ھەرکەیەو پشکی خۆی پێ بدرێت، ئەمە سەبارەت بە دابەشکردنی خێروبێری ھاوبەشی خەڵکی وڵات بەسەر ھەموواندا، پاشان پاراستنی ئەوەی کە بەسەریاندا دابەشکراوە، ھەموو کەسێکیش لەخەڵکی وڵات پشکێکی ھەیە ...

زیاتر »

تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن و راگەیاندن چەمک و…

تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن و راگەیاندن چەمک و تایبەتمەندییەکان 2-2 کۆتایی – بەشداری و بڵاوبوونەوە: ئەم تایبەتمەندییە، بوار بە ھەموو کەسێک دەدات کە بابەتی خۆی بڵاوبکاتەوە، بگره‌ پەیامەکانی بۆ ئەوانیتر بنێرێت و به‌شداریی گفتوگۆكانی كۆمه‌ڵگه‌و كێشه‌و كه‌یس و قه‌یرانه‌كانی بكات، واته‌ رۆڵی رۆژنامه‌گه‌ریی هاووڵاتی بگێڕێت كه‌ دیارده‌یه‌كی نوێی سه‌ربه‌ میدیای نوێیه‌. – جوڵەو نەرم Mobility : بۆ نموونە وەک کۆمپیوتەری گەڕۆک/لاپتۆپ، کۆمپیوتەری ...

زیاتر »

تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن و راگەیاندن چەمک…

تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن و راگەیاندن چەمک و تایبەتمەندییەکان 1-2 پێشەکی بە پێشینەیەک لە زانیاری ده‌رباره‌ی قۆناغە جیاجیاکانی پەیوەندیکردن Communication و، سەرنجدانێکی خێرا لە قۆناغی ئێستای گەشەکردنی تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن و راگەیاندن لە دنیای دەوروبەرمان و جیھان بە گشتی، ئەو ئاماژانه‌ ده‌رده‌كه‌ون کە ئێمە لە سەردەمێکی زۆر پێشکەوتووی ئەم فۆرمەین لە تەکنەلۆژیا، ئەوەی کە لەم قۆناغەشدا فەراھەم بووەو وەک دەسکەوتی ده‌گمه‌ن و بێ ...

زیاتر »

ئه‌مریكا و هه‌ڵبژاردن،ئه‌نجامه‌كان و دڵه‌ڕاوكێ

قۆناغی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا كۆتایی هات، پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش به‌ڕێوه‌چوو، ئێستا ئیتر كاتی شیكارییه‌ بۆ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه‌ به‌بۆنه‌ی چوار فاكته‌ره‌وه‌ فۆرمی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكای له‌ پرۆسه‌كه‌دا ده‌ستكاری كرد، له‌وانه‌: په‌تای كۆرۆنا، كه‌شوهه‌وای كۆمه‌ڵێك ویلایه‌ت، كارو فرمانی خه‌ڵك و سه‌رقاڵیی به‌ ژیانه‌وه‌، ده‌رفه‌تی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ. له‌وه‌ش زیاتر، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت فۆڕمی به‌شداریكردنه‌كه‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا‌ ده‌لاله‌تێكی سیاسییشی ...

زیاتر »

ئه‌مریكا چی بۆ عیراق كردووه‌؟

ململانێی نێوان نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی سوننه‌ و شیعه‌كان له‌ عیراقداو وابه‌سته‌بوونیان به‌ هێزی هه‌رێمایه‌تی و ناوچه‌یی، هاوكات دروشمی ئایدیۆلۆژیی (نیشتمانپه‌روه‌ریی)! و هی تریش، زۆرجار به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی عیراق وێنه‌ گه‌وره‌كه‌‌ نه‌بینن، بگره‌ نه‌‌‌توانن ره‌چاوی ئه‌و سوود و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ بكه‌ن كه‌ عیراقی نوێ و ئه‌مڕۆ (2003 – 2020) له‌ سایه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ زلهێزێكی وه‌ك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، چنیونێتییه‌‌وه‌.‌ ...

زیاتر »

كازمی و ماره‌كان و قه‌یرانه‌كان

ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژێردراو‌ی ناچارانه‌ی هێزه‌ شیعییه‌كانه‌ و قبووڵكراوی نوێنه‌رانی سیاسیی هێزه‌ سوننییه‌كانه‌ و پشتیوانیكراوی هێزه‌ كوردییه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عیراق رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ره‌كانی (تحدیات)ی سیاسی و ئابووریی و ئیداریی سه‌خت بۆته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسین بۆسه‌ر ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌ بۆ عیراقییه‌كانی راگه‌یاند. راسته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێرانییه‌كان و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ...

زیاتر »

گوتاری مام جه‌لال و پارتی

حوكمدان له‌سه‌ر گوتاری هه‌ر كاراكته‌رێكی سیاسی له‌ناو مێژوودا، پرۆسه‌یه‌كی وا ئاسان نییه‌ و یاريی منداڵانیش نییه‌!. گوتار Discourse خۆی، به‌ مانایه‌ك له‌ ماناكان، لێكدراوی كۆمه‌ڵێك وتراو(منطوقات)و نه‌وتراو،‌ بیروباوه‌ڕو هه‌ڵوێست، ستراتیژو ته‌كتیك، تێگه‌یشتن و زانیاری، ئاگایی و نائاگایی، زمان و زاراوه‌، ژیربێژی و ئاوه‌ز، زاره‌كی و نووسراو، چه‌مكسازی و چه‌مكاندن، ياساو سيستم، نه‌ریت و مۆراڵ، ته‌نانه‌ت حه‌زو ویست و هیواشه‌. ده‌رهێنانی ...

زیاتر »