سەرەکی » زانست » كه‌شتی نوح (پەڕە 125)

كه‌شتی نوح

گرنگترین سووده‌كانی دارچینی

١. دارچینی به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پاراستنی مرۆڤ داده‌نرێت له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ. ٢. یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی شه‌كری خوێن ده‌دات‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وای كردوه‌ كه‌ به‌كاربهێنرێت وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌. ٣. خواردنی دارچینی یارمه‌تی چالاككردنی مێشك ده‌دات و كاردانه‌وه‌كانی خێراتر ده‌كات. ٤. دارچینی به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین ڕێگاكانی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ داده‌نرێت  850 جار بینراوە

زیاتر »

زه‌وییه‌كی زه‌به‌لاح له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌

زاناكانی په‌یمانگای زانسته‌كانی زه‌وی‌و هه‌ساره‌كان له‌ په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆژیی تۆكیۆ،له‌ نزیك كۆمه‌ڵه‌ی خۆر (15) هه‌ساره‌ی نوێیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووكی سارددا ده‌سوڕێنه‌وه‌ كه‌ به‌ گرگنی سوور ناسراوه‌. ئه‌و زانایانه‌ له‌نێو ئه‌و هه‌سارانه‌دا هه‌ساره‌یه‌كی زه‌به‌لاح(super-Earth)ێكیان دۆزیووه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی زه‌وییه‌ و ناویان ناوه‌ (K2-155d)و پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ ئاو له‌ دۆخی شلدا له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی هه‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ كه‌ شێوه‌یه‌كی ژیانی تێدا ...

زیاتر »

نیشانه‌ و هۆكار و چاره‌سه‌ری كه‌می خوێن

خوێن له‌شله‌ی پلازماو خانه‌ی خوێن پێكھاتوه‌ ، خانه‌كانیش له‌ سێ جۆر پێك هاتوه‌ خرۆكه‌ی سپی . خرۆكه‌ی سور . په‌ڕه‌كانی خوێن كه‌ خرۆكه‌سوره‌كانی خوێن به‌رپرسن له‌ گه‌یاندنی ئۆكسجین بۆ خانه‌كانی له‌ش.ئه‌م خڕۆكانه‌ مادده‌یه‌كی پڕۆتینیان تێدایه‌ كه‌پێی ده‌ وترێت (ھیمۆ گڵۆبین ) له‌كاتێكدا ھیمۆگلۆبین توانای گه‌یاندنی ئۆكسجین ده‌به‌خشێت به‌ خرۆكه‌ سوره‌كان بۆ خانه‌كانی له‌ش . زۆرێك له‌ خرۆكه‌ سور و سپیه‌كان ...

زیاتر »

توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌گه‌ری ئەوە هه‌یه‌ زینده‌وه‌رانێك هه‌بن مادده‌ی تیشكده‌ر بخۆن

زانایانی سان پاولۆی به‌رازیل به‌ دووری نازانن كه‌ جۆره‌ زینده‌وه‌ر یان به‌كتریایه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر مانگی (ئه‌وروپا)ی هه‌ساره‌ی مشته‌ری كه‌ خۆراكیان له‌سه‌ر ماده‌ تیشكده‌ره‌كان بێت. ئه‌و زانایانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ڕه‌نگه‌ جۆره‌ توخمێكی تیشكده‌ر هه‌بێت له‌سه‌ر مانگی ( ئه‌وروپا) ی مشته‌ریی كه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ بۆ جۆره‌ به‌كتریایه‌ك كه‌ له‌ به‌كتریای (Desulforudis audaxviator)ی سه‌ر زه‌وی ده‌چێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی (Science Alert)ی ئه‌مریكیی ...

زیاتر »

زیان‌ و سووده‌كانی‌ خواردنی‌ ریحانه‌

بۆنه‌خۆشه‌كه‌ی گه‌ڵای ڕێحانه‌ وایكردووه‌ زۆر كه‌س ئاره‌زوی به‌كارهێنانی بكات،له‌ئاماده‌كردنی زۆر خۆراك و دورستكردنی چاشدا به‌كارده‌هێندرێت،تامێكی خۆش و سودێكی زۆریشی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ ,كۆنترین گه‌ڵای ڕووه‌كیه‌ كه‌ خاوه‌نی بۆنێكی به‌هێزه‌،له‌ سه‌ده‌ی كۆنه‌وه‌ ئه‌وروپیه‌كان به‌كاریان هێناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆر نه‌خۆشی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێحانه‌ زیان به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پۆتاسیۆم‌و ئاسن‌و مه‌گنسیۆم و كالیسیۆم،له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند ڤیتامینێكی به‌سودی وه‌ك ڤیتامین C،ڤیتامین A هه‌روه‌ها ...

زیاتر »

سه‌عاتی هه‌زاره‌ 10هه‌زار ساڵ كار ده‌كات

سه‌عاتی هه‌زاره‌ پرۆژه‌یه‌كی نوێیه‌ له‌قوڵایی چیایه‌كی ئه‌مریكادا داده‌نرێت و ماوه‌ی10 هه‌زار ساڵ كار ده‌كات. به‌چاودێریی(ده‌زگای لۆنگ ناو)ی خێرخوازیی كار بۆ پرۆژه‌ی دروستكردنی سه‌عاتێكی زه‌به‌لاح ده‌كرێت كه‌ له‌ قوڵایی چیایه‌ك له‌ناوه‌ڕاستی بیابانی ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكادا داده‌نرێت‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ماوه‌ی 10 هه‌زارساڵ كار بكات بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هیچ ده‌ستێكی بۆ به‌رێت. مه‌به‌ست له‌به‌شداریكردنی ده‌مه‌زراوه‌ی (لونگ ناو)یش له‌و پرۆژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ وا ...

زیاتر »

عیراقێكی بچووككراوه‌ به‌ پاشماوه‌ فڕێدراوه‌كان

هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌مریكیی به‌ ڕه‌گه‌ز عیراقیی له‌ پاشماوه‌ فڕیدراوه‌كان كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌ریی ناوازه‌ دوست ده‌كات و له‌ پیشانگایه‌كدا ده‌یخاته‌ ڕوو. (میشیل ڕاكۆتز) هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاریی به‌ ڕه‌گه‌ز عیراقییه‌، به‌م دواییه‌ له‌شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا پێشانگایه‌كی په‌یكه‌رسازیی كرده‌وه‌. له‌و پیشانگایه‌یه‌دا ڕاكۆتز كۆمه‌ڵیك كاری هه‌ونه‌ریی ناوازه‌ی خستبووه‌ ڕوو كه‌ خۆی له‌ شارستانییه‌تی عیراق و شوێنه‌واره‌ كلتوورییه‌كان دا ده‌بینییه‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌و كارانه‌شی بریتی بوون له‌بچووككراوه‌ی ...

زیاتر »

دۆزینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ژێرئاوكه‌وتووی جیهاندا

به‌م دواییه‌ زاناكان له‌ مه‌كسیك پاشماوه‌ی شارستانییه‌تێك و ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و ئێسكوپروسكی مرۆڤ و ئاژه‌ڵیان له‌و ئه‌شكه‌وته‌ ژێر ئاوكه‌وتووه‌دا دۆزییه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتایی ساڵی ڕابردوودا دۆزرایه‌وه‌. زانایانی په‌یمانگای نیشتمانیی مێژوویی مه‌كسیك ئاشكرایانكرد له‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ژێر ئاوكه‌وتوو له‌مه‌كسیك ، توانیویانه‌ له‌درێژه‌ی پشكنینه‌كانیان له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا كه‌ به‌گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ژێر ئاوكه‌وتوو داده‌نرێت له‌ جیهاندا پاشماوه‌ی شارستانییه‌تێك بدۆزنه‌وه‌ كه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ ...

زیاتر »

شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان له‌ باوكه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ كچه‌كه‌ی

زانایانی ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كه‌ن: گۆڕانه‌جینی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان له‌ڕێگه‌ی كرۆمۆسۆمی(X)ه‌وه‌ له‌ باوكه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ كچه‌كانیان. زانایانی په‌یمانگای (رۆزویل پارك) له‌پۆڤالۆی نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ئه‌و گۆڕانه‌ جینییه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی باوكه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ كچه‌كه‌ی له‌ ڕێگه‌ی كرۆمۆسۆمی (X)ه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ و جیاوازه‌ له‌و جیناتانه‌ی دیكه‌ كه‌ به‌ توانایان له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ناسراون. ئێستا تاقیكردنه‌وه‌ و پشكنینه‌كان بۆ جینی ...

زیاتر »

چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ رزگاربوون له‌ چه‌وری جگه‌ر

له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی جیهان ، شێوازی ژیانیش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه‌ ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست كردوه‌ و هۆكارێكیشن بۆ توشكردنی مرۆڤ به‌ زۆر نه‌خۆشی. له‌ئێستادا زیاتر په‌نا بۆ خواردنی خۆراكی خێرا (fast food) ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ كالۆری و چه‌وری ده‌برێت و زیاتریش دورده‌كه‌وینه‌وه‌ له‌ خواردنی سه‌وزه‌ و خۆراكی ته‌ندروست كه‌ وزه‌ و كانزا و ڤیتامینه‌كان به‌ له‌ش ده‌به‌خشن. ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ش له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا ...

زیاتر »