سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا (پەڕە 90)

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا

عەجەلەت نەبێ‌

ژنەكەی ئەحۆل: بە قوربانت بم ئەحۆل گیان نازانم چی بكەم، مەحۆل نەیزانی بوتڵێ‌ نەوتی خواردەوە. ئەحۆل: با میز بكاتە عەلادینەكەوە. ***** ساڵی 1013 ئەندام كۆمیتە: قوربان كۆنگرە ئەگرن؟ ساڵی 2015 مەسئول: تەبعەن ئەیگرین. ساڵی 2016 ئەندام كۆمیتە: كەی؟ ساڵی 2018 مەسئول: عەجەلەت نەبێ‌. ***** لە شارەزایەكیان پرسی وەزعی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چۆن ئەبینی؟ وتی لە نوێژی جومعەی ناو سجن ئەچێ‌، پێشنوێژەكە ...

زیاتر »

چاكم لە بیرە

× بەگم پرسیارێ‌. ـ فەرموو بزانم. × لەم دوو قسەیە كامەیان راستترە لە مەجلیسا بیڵێین: پیاو ئەبێ‌ ئینسان بێ‌ یان ئینسان ئەبێ‌ پیاو بێ‌؟ ـ ئەم پیاو پیاوەت لە چی یە رۆڵە؟. ناترسی فیمینیستەكان لە سەرت بنووسن؟ × بۆچی لە سەرم ئەنووسن؟ ـ بە تۆمەتی ئەوەی پیاوسالاریت و دژایەتی ژن ئەكەی. × من دژایەتی ژن ئەكەم؟؟ خوا ئاگای لێ‌ یە ...

زیاتر »

هەر كە لەدوورەوە پۆلیسەكانی بەدی كرد رەنگی تەواو زەرد هەڵگەڕا، وتم چییە ئەترسی؟ وتی لە مردن ناترسم، ئەترسم بمگرن و هەتا هەتایە لە سجنا بمێنمەوە. بزەیەكی دەستكردم خستە سەر لێوم و ویستم دڵخۆشیی بدەمەوە، بەڵام پەلاماری پۆلیسەكان لە من خێراتر بوو. هەر ئەوەندەی بڵێی یەك و دوو قۆڵبەستیان كردم و بردمیانە بەردەمی ئەفسەرەكە. ـ گەورەم ئەم زەرفەمان پێ‌ گرتووە. ئەفسەرەكە ...

زیاتر »

دەرمانخانەكان

ـ ئەو كتێبە چییە خستووتەتە بن دەستت كەلـلەپووت؟ × عەرزم بە حزوورت كتێبێكە لەسەر سۆمەرییەكان. ـ باسی چی ئەكات؟ × جا باسی چی ناكات!.. باوەڕ بفەرموو شتی وای تیایە ئینسان دەمەداچەقێی پێ‌ ئەكەوێ‌. قوربان تۆ تەصەور ئەكەی ئەو سۆمەرییانە بە چەند زمان قسەیان كردبێ‌؟ ـ هەریەك زمان نییە؟ × نەخێر نەوەڵـڵا… زۆڵانە بە پێنج زمان قسەیان كردووە. ـ پێنج زمان؟؟!! ...

زیاتر »

جاران كورد

جاران كورد بۆ پەیداكردنی قووتی رۆژانەیان مەجبور بوون سەنگەر بگوێزنەوەو تەكەتول بكەن. ـ كتێبی پەروەردەی نیشتمانی/چاپی ساڵی 2035 ***** ـ باشە خۆ فڵان كەس كەلیمە عەرەبی نازانێ‌ كەچی كاندیان كردووە بۆ پەڕلەمان! + وا ئەزانن چۆتەوە سەر باوكی، چونكە باوكی وەختی خۆی عەرەبییەكی زۆر باشی ئەزانی. ـ باوكیشی پەڕلەمانتار بوو؟ + نەخێر ئەمن بوو. ***** ئەحمەد: ماشەڵـڵا ماشەڵـڵا… ناوی چییە ...

زیاتر »

جەوهەری تەنز

× لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا لە (چەرچڵ)یان پرسی: چ سڕێكە لەم عومرەدا هێشتا هەر گەنج و گورج و گۆڵیت؟ وەڵامی دایەوە: نهێنییەكە وەرزشە. من بە حەیاتم وەرزشم نەكردووە. × هەر ئەو زاتە قسەیەكی تری مەشهوری هەیە ئەڵێ‌: پاشەكەوتكردنی پارە ئیشێكی زۆر باشە، بە تایبەتی ئەگەر دایك و باوكت كردبێتیان. × ئافرەتێك لە (مارك تواین)ی پرسی: چۆن بنووسم؟ وتی: لە چەپەوە ...

زیاتر »

داوتەتە گێلی

× لە بیرت دێ‌ بەگم هەموو جارێ‌ پێت دەگوتم گوێ‌ مەدەرێ‌، كە گەورە بوویت بیرت دەچێتەوە؟ دە ئەوە گەورەش بووم و هیچیشم لەو شتانە بیرنەچووەتەوە. ـ مەخسەدت چی یە لەم قسەیە رۆڵە؟! × قوربان مەخسەدم ئەوەیە كە زەمەن هیچ ئیستیفادەی نی یە. بە رەئی من شوێن لە كات موهیمترە. ـ هەردووكیان بە قەد (یەك) موهیمن كوڕم. × ئەگەر زەمەن موهیم ...

زیاتر »

زۆر جیاوازین

كە بەیانیان هەڵئەسیت و ددانت ئەشۆیت بیركەرەوە لەو زەلامە قوڕبەسەرەی وەك تۆ نییەو ددانەكانی تاقمە كە تۆزقاڵێ‌ بەشت ئەخورێ‌ و دنیات لەبەرچاو رەش ئەبێ‌ بیركەرەوە لەو كابرایەی عالەمی سێ‌ كە بەتەمای دەست و چەكوشی حاكمە كە خۆت دایكت ناوی قومری و گوڵەباخ بێ‌ بیركەرەوە لەو داماوەی كە دایكی ناوی عاسمە كە لە باشترین مەوقیعدا كلیپ ئەكەن بۆ گۆرانییەكەی جەنابیت بیركەرەوە ...

زیاتر »

مێشێ‌

ـ حەز ئەكەم بزانم رەئت چییە لەسەر موەزەفە تازەكە؟ × ئا.. بۆ ئەوەی چیم پێ‌ وتی رێك بچی عەكسەكەی بكەی؟ ـ رێك عەكسەكەی ئەكەم!؟ × بەڵێ‌ قوربان لە حیزبەكانەوە فێربووی. ئەوانیش ئەچن پرس بە قاعیدەی خۆیان ئەكەن و دوایی بیل زەبت بە عەكسی قسەی ئەوان هەڵسوكەوت ئەكەن. ـ جا توو شەرەفت من وام؟ × بەعزە جارێ‌ ئا. ـ ئەوە كە ...

زیاتر »

تڕۆتەرفیع

× وەرە سەیركە وەرە.. ئەها جاران چۆن بووم؟ ـ ئادەی!.. وی ماشەڵـڵا كە قۆزو جوان بووی!! × ئەی چۆن؟.. هەمووی خەفەتی ئێوە وای لێكردم. ـ بەگم مەسەلەكە خەفەت و مەفەت نییە. تۆش چوویتەوە سەر كوردستان. × یەعنی چی چوومەتەوە سەر كوردستان؟ ـ یەعنی دوور لە عومرت رابردووت لە ئێستات و لە ئایندەت باشترە. × هەتیو خەفەتم مەدەرێ‌.. یەعنی داهاتووی كوردستان ...

زیاتر »