سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین (پەڕە 28)

ئامادەکردنی:بورهان ئەمین

من بەهێزم و پشتم بە میللەت و دەنگدەرانم قایمە

لەهەڵبژاردنی چەند ڕۆژی ڕابردوی پەرلەمانی تورکیا کچێکی کورد بە ناوی «دەرسیم داغ» لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپ» سەرکەوتنی هێنا و بوو بە بچوکترین کچی کورد کە کورسیەکی پەرلەمانی تورکیا مسۆگەر بکات. ئەمەش لەناو میدیاکانی جیهاندا، دەنگدانەوەی باشی بۆ ئەو کچە و پارتەکەی دروستکردووە. لەمبارەیەشەوە کەناڵی ناسراوی بەریتانیا بی بی سی، راپۆرتێکی درێژی لە بارەوە ئامادەکردووەو تێیدا تیشكی خستۆتە سەر ...

زیاتر »

دابەزینی تمەن بازاڕی وروژاندوە

لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆکی ئەمریکا توندکردنی سزا ئابوریەکانی ڕاگەیاند و بڕیاریدا لە سەرەتای مانگی ئابی داهاتوەوە سزاکانی بە سێ قۆناغ دەستپێبکات، لەبەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و ئۆتۆمبێل و ئاڵتون و کاڵا بازرگانیەکانی تر دەستپێدەکا و تادەگاتە سەر ئابڵوقەی سەر نەوتی ئێران و فشار خستنە سەر وڵاتان بۆ دورکەوتنەوە لە کڕینی نەوتەکەیان و پرسی ...

زیاتر »

ئەمریکا لە سوریا هاوپەیمانەکانی خۆی فرۆشت

«ڕۆبەرت فیسک» نوسەری ناوداری بەریتانی ئەو پێشهاتەی ئەم دواییە و کەینوبەین و شەڕ و ململانێکانی سوریا و بێ هەڵوێستی ئەمریکا لە ئاست پێشڕەویەکانی سوپای بەشار ئەسەد و پشتکردنە هاوڕێکانی، بە خیانەت لە قەڵەم دەدات بە وەی کە ئیدارەی ترەمپ وەک ساڵی ١٩٧٥ دیسان کورد و هێزە چەکدارە موعارەزەکانی تری فرۆشت و بێباکانە سەیری دیمەنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان لە لایەن سوپای ...

زیاتر »

وڵاتانی ئەوروپا لەسەر کۆچەران هەڵوێستیان یەکخست

لەدوو سێ ڕۆژی ڕابردودا هەر ٢٨ سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسێل کۆبونەوە بۆ گفتوگۆ و بڕیاردان لەسەر کێشەی کۆچبەر و پەنابەران، کە قەیرانێکی گەورەی بۆ ئەو وڵاتانە دروستکردوەو لەدوای زنجیرەیەک کۆبونەوەی دوور و درێژ، سەرەنجام گەیشتنە ڕێککەوتنێک کە بە پێیەوە درێژە بە پێشوازی کۆچبەران دەکەن بەڵام بەشێوازیک کە جیابێت لە جاران و سنورێکی دیاریکراویان بۆ دارشت. هەریەکە ...

زیاتر »

وڵاتێک ناوی خۆی دەگۆڕێت

لە ژێر ڕاسپاردەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی مەکەدۆنیا و یۆنان هەفتەی ڕابردوو په‌رله‌مانی مەکەدۆنیا ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ مێژووییه‌ دا كه‌ تیایدا ناوى وڵاتی «كۆمارى مه‌كه‌دۆنیای یۆگسلاڤیای پێشوو» بۆ «کۆماری مه‌كه‌دۆنیای باكوور» گۆڕدرا و به‌و بڕیارەش ناكۆكی ٢٧ ساڵه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات، كۆتایی پێهات و پەیوەندیەکانیان چوە قۆناغی ئاشتی و تەبایی و دراوسێەتی. ڕیفراندۆمی بۆ دەکرێت بە پێی ئەو بڕیارەی ...

زیاتر »

کۆچەران قەیرانێکی تریان بۆ ئەڵمانیا دروستکرد

هاوپەیمانێتی حکومەتی ئەڵمانیا کە لە نێوان پارتی دیموکراتی کریستیان CDU و یەکێتی کریستیانی کۆمەڵایەتی CSUدروست بووە، بە ئیئتیلاف لەگەڵ سۆسیالدیموکراتەکان SPDکەوتۆتە بەمەترسی و هەڕەشەی هەڵوەشانەوە ،ئەویش بە هۆی ناکۆکی بیروبۆچونی نێوان ئەنجێلا مێرکلی ڕاوێژکارو « هۆرست زیهۆڤەر»ی وەزیری ناوخۆ لەسەر کێشەی کۆچبەر و پەنابەران. دوو ئاڕاستەی جیاواز مێرکل دەیەوێت ئەو کێشەیە لە چوارچێوەی یەکێتی ئەوروپا چارەسەر بکرێت وڵاتان هەڵوێستێکی یەکگرتوو ...

زیاتر »

دەیان مەلایان دەرکرد

کۆماری نەمسا وڵاتێکی دیموکراسی فیدڕاڵی ناو یەکێتی ئەوروپایە، ژمارەی دانیشتوانەکەی ٨.٨ ملیۆن کەسە و نزیکەی ٦٠٠ هەزاریان موسڵمانن کە دەکاتە ٤٪ ی ژمارەی دانیشتوانەکەی لە تورک و عەرەب بۆسنیی و چیچانی و نەتەوەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،بە هۆی ئەو لێشاوەی پەنابەران لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە تادێ ژمارەی بێگانە و موسڵمانەکانی زیادی کردوە لە بەرامبەر ئەوەشدا تادێت ڕق وکینەی پارتە ڕاستڕە و ...

زیاتر »

لە ئوردن چی دەگوزەرێت؟

لە ماوەی پێشوودا لەچەند شارێکی ئوردن خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکان لە دژی بڕیاری سەرەک وەزیران بە زیادکردنی باج دەستیان پێکردوەو تا ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو، ئەو بڕیارە شەقامی ئەو وڵاتەی خرۆشاندوەودەسەڵاتداران دەیانویست وەک خۆی لێ بکنەوە، بەڵام تازەکر لەکارترازاوەو وابە ئاسانی دانامرکێتەوە،هەر زوو شاعەبدوڵا هاتە سەرخەت و» هانی ئەلمولقی» سەرەک وەزیرانی لەسەرکار لابردو بڕیارەکەی وەستاندو « عومەر ڕەزاز» ی ڕاسپارد بۆ ...

زیاتر »

لەکابینەی نوێی حکومەت لە کۆی ١٧ وەزیر ١١ یان ژنن

لە دوای دانیشتنی هەفتەی رابردوی پەرلەمانی ئیسپانیا و دەست پێ لە کارکێشانەوەی « ماریانا ڕاخۆی» سەرەک وەزیرانی وڵات، بە هۆی گەندەڵی و دەنگدان لەسەر ڕادەست کردن و ڕاسپاردنی کاندیدی سۆسیالیستەکان بۆ ئەو پۆستە، « بیدرۆ شانسیز» سەرەک وەزیرانی تازە لیستی ناوی وەزیرانی کابینەکەی پێشکەشکرد، وەزیرەکان لەبەردەم شای وڵات سوێندی یاساییان خوارد، ئەوەی جێی هەڵوەستەکردنە لەو کابینەیەدا زۆربەی وەزیرەکان ژنن ، ...

زیاتر »

گەنجێکی عیراقی ژنکوژ لە ئەڵمانیا هەرای ناوەتەوە

لەمرۆژانە لە کەناڵەکانی میدیای ئەڵمانی و لە نێوەندی سیاسیەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە باس باسی تاوانی کوژرانی کچێکی گەنجی تەمەن ١٤ ساڵە بەناوی « سۆزانا « لەلایەن گەنجێکی عەرەبی عیراقیەوە دوای لاقەکردنی کوژراوە و لەنزیک وێستگەی شەمەندەفەری شاری « وێسبادن» فڕێدراوە. ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی کۆمەڵگەی ئەڵمانیا و هەستی دژەی بێگانەی زیاترکردووەو ڕاستڕەوەکانیش ئەنجیلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا تاوانبار دەکەن. دوای لاقە ...

زیاتر »