سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌

راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌

لەم بارودۆخەدا هەرچی پێویست بێت بۆ كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانی خەڵكی كوردستان ئەنجامی دەدەین

سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان تەئكیددەكاتەوە بەهۆی ئەم بارودۆخەی بەسەر كوردستاندا هاتووە، فراكسیۆنەكەیان لەسەر هێڵە لەگەڵ حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار بۆ داكۆكیكردن لە جەماوەری خەڵكی كوردستان و دابینكردنی مافەكانیان، بۆئەمەش پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەوز و تیمی یەكێتی لە حكومەت لە رێگای ئۆنلاینەوە هەماهەنگیی تەواویان هەیە تاكو هەرچی پێویست بێت بۆ كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانی کۆمەڵانی خەڵک ئەنجامی بدەن، هاوكات رۆڵی(دەزگای ...

زیاتر »

” ناكۆكییەكانی پێكهاتەی شیعە و ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو هۆكاری سەرەكین”

لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدا بۆ کوردستانی نوێ: جەخت لە جێبەجێكردنی دەستوور دەكەینەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ناكۆكییەكانی نێوان پێكهاتەی شیعە و ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە دوو هۆكاری سەرەكی بەردەم گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق، دادەنرێت. لێدوانی پەرلەمانتاران شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: تائێستا عەدنان زورفی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی ...

زیاتر »

ئەمڕۆ 2/3 دوا رۆژی دەنگدانە بە كابینەكەی عەللاوی

ئەگەرچی بڕیاربوو دوێنێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ متمانەدان بەكابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانییەوە، كۆبوونەوەكە ئەنجامنەدرا‌و ئەمڕۆش 2/3 دوا وادەیە بۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەكەی. لەبارەی كۆبوونەوەكەی دوێنێوە، شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی سەوز، بەكوردستانی نوێی راگەیاند: دوێنێ، بڕیاربوو لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا متمانە بەكابینەكەی محەمەد عەللاوی بدرێت، ...

زیاتر »

ئەمڕۆ نوێنەران متمانە دەبەخشێتە كابینەی نوێ؟

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش متمانەبەخشینە بە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق. بڕیاریشە وەفدێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات. ئامانجی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی ی.ن.ك بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: تائێستا كاتی سەردانی وەفدی باڵای هەرێم بۆ بەغدا دیارینەكراوە، وتیشی: هەركاتێك ئەو وەفدە سەردانی بەغدا بكات گفتوگۆ لەسەر ...

زیاتر »

״رێگای چارەسەری تەواوی كێشەكان كورتتر و خێراتر دەكات״

هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم‌و بەرگریی عیراق، لەسەر دوو خاڵی گرنگ رێكەوتوون، «یەكەمیان پەیوەندیی بەخەرجكردنی شایستە داراییەكانی وەزارەتی پێشمەرگەوە هەیە. دووەمیش چالاككردنی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وەزارەتە لەو ناوچانەی جموجوڵی داعش هەیەو دەكەوێتە نێوان سوپا‌و پێشمەرگە بەتایبەتی لەكەركوك، نەینەواو دیالە». ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە رۆژی 24/2 وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆكایەتیی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، سەردانی بەغدایان كردو لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ نەجاح شەمەری وەزیری بەرگریی ...

زیاتر »

چاكسازی لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت

دوای چەندین كۆبوونەوە، رۆژی پێنجشەممە 16ی 1ی 2020، پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای (چاكسازی لە مووچەو دەرماڵەو بەخشینی ئیمتیازاتەكان‌و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان) پەسەند كرد و هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی كۆمەڵ‌و یەكگرتوو و نەوەی نوێ-یش بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد و دەنگیان بە یاساكە نەدا. بەگوێرەی ئەو یاسایە كە لە (19) ماددە پێكهاتووە، مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكان كەمدەكرێتەوەو هەژمارێكی بانكیش بۆ فەرمانبەران ...

زیاتر »

فراكسیۆنە كوردستانییەكان:رەچاوی ئیرادەی گەلی كورد نەكرا

PUKMEDIA لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەراندا، بەبێ رەچاوكردنی داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان هەردوو مادەی (15 و 16) لە یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند كرا و بەهۆیەوە فراكسیۆنە كوردستانییەكان دانیشتنەكەیان جێهێشت و دەنگیان بەو دوو مادەیە نەدا. دەیانەوێت دەستبگرن بەسەر دەنگی دەنگدەراندا لەو بارەیەوە فراكسیۆنە كوردستانییەكان سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای نوێی هەڵبژاردن راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە ‌و تیایدا بەناوی فراكسیۆنە كوردستانییەكانەوە، ناڕەزاییان بەرامبەر بە ...

زیاتر »

״یەكلاكردنەوەی سەرۆك وەزیران لە ئانوساتدایە״

بڕیارە بەم نزیكانە كاندید بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق یەكلابكرێتەوە و وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماریش رایگەیاند: تائێستا ناوی هیچ كاندیدێك بەڕەسمیی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیارینەكراوە. حەسەن جیهاد وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری عیراق بۆ كاروباری هەرێمی كوردستان لەبارەی كاندیدی سەرۆك وەزیرانەوە بە PUKmediaی راگەیاند: كات ماوە لەبەردەم راگەیاندنی ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیران و تائێستاش ناوی هیچ كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیران دیارینەكراوە، وتیشی: ...

زیاتر »

״ئەنجومەنێكی دادوەری کارەکانی كۆمسیۆن بەڕێوە دەبات״

ئەنجومەنی نوێنەران هەمواركردنی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد و بەپێی هەمواركردنەكە «كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەڵوەشایەوە و ئەنجومەنێكی دادوەری كاروبارەكانی كۆمسیۆنەكە بەڕێوەدەبات». حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە دانیشتنی رۆژی 5/12دا ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد، وتیشی: بەپێی ئەو هەمواركردنە، كومسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق هەڵوەشایەوە و ئەنجومەنێكی دادوەری شوێنی ...

زیاتر »

ئەمڕۆ نوێنەران دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران تاوتوێ دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانەوە كۆببێتەوە. بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا بكات. خالید شوانی وەزیری هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، وتی: ئەمڕۆ وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان و ئیمزاكردنی رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق، وتیشی: رێكەوتنی هەرێم و بەغدا لەگەڵ حكومەتە و پەیوەندیی بە كەسەكانەوە نییە. ئەمڕۆ نوێنەران كۆدەبێتەوە لەلایەكی ...

زیاتر »