سەرەکی » وتار » رێبین عومه‌ر‌

رێبین عومه‌ر‌

مەترسییەكان رووە و هەرێمە؟

خەریكە كار لەكار دەترازێت، دۆخی سیاسی لەئاستی ناوخۆی كوردستان لە بارێكی خراپدایە، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دوورن و بەرامبەر بەیەكتری وەستاون. لە ئاستی سیاسەتی ئیقلیمی، توركیا بە نیەتی زیندووكردنەوەی پەیمانی میللی (عەهد میللی)، دەیەوێت هاوشێوەی پەلاماردانی وڵاتی سوریا و داگیركردنی چەند ناوچەیەك بە پاساوی دروستكردنی ناوچەی ئارام، بێتە ناو خاكی هەرێمەوە و بنكە و بارەگای زیاتری سەربازیی جێگیر لە قووڵای خاكی ...

زیاتر »

توركیا دەگەڕێتەوە بۆ میساقی میللی؟

حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا لەو حکومەتە ناسیۆنالیستانەی جیهانە كە ئارەزوویەكی زۆری بۆ داگیركاریی هەیە، تەنانەت پەروەردەی نەتەوەییان بۆ تاكی تورك لەسەر ئەو بنەمایەیە كە ١٠٠ ساڵی رابردوو دوای كۆتایی جەنگی یەكەمی جیهان، براوەکانی جەنگ ستەمی لێكردوون و نەخشەی جوگرافیی وڵاتەكەیانی بچووك كردۆتەوە. لە مێژووی كۆن و نوێدا نییە، كە پرۆسەیەكی داگیركاریی هەبووبێت و لە بەرژەوەندیی حکومەتەکانی تورکیا نەشكابێتەوە. بەردەوام ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی گرێكوێرەی پەیوەندییەكان دەكاتەوە؟

لەماوەی رابردوودا، ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر رادەستنەكردنی نەوتی هەرێم، بە كۆمپانیای سۆمۆ بەرەو بارێكی خراپ چوو، بەو هۆیەشەوە بەردەوام ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی هەردوولا هەوراز و نشێوی زۆری بەخۆوە بینی و گفتوگۆكانی هەردوولا بۆ رێكەوتن كاتی بوون و دەرەنجامێكی ئەوتۆیان نەبوو تاكێشە قووڵەكانی هەرێم و ناوەند بەلادا بخات و كۆتاییان پێبهێنێت. حكومەتی عیراق لە سەردەمی کابینەکەی د.عادل عەبدولمەهدی، ...

زیاتر »

كۆرۆنای سۆشیال میدیا!

هه‌ركه‌س هه‌ڵده‌ستێت له‌شوێنی خۆیه‌وه‌، له‌ودیو ئایفۆن و كۆمپیوته‌ره‌كه‌یه‌وه‌، ده‌بێته‌ سیاسی و به‌دڵی خۆی شیكاری سیاسی ده‌كات. له‌ هه‌ركه‌سێك وردبیته‌وه‌، ده‌بینی دووچاری (په‌تای كۆرۆنای سیاسی) بووه‌، به‌ته‌نگه‌بیری شیكاریی خۆی ده‌كات و پلان بۆ هه‌رێم، عیراق، ناوچه‌كه‌ و جیهان داده‌نێت. رۆژانه‌ ئه‌گه‌ر گوزه‌ر به‌ شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی هه‌رێمدا بكه‌یت، ده‌بینی هه‌ر دوو كه‌س و سێ كه‌سێك، ده‌سته‌ ده‌سته‌ سه‌ریان به‌یه‌كدا كردووه‌ و ده‌رده‌دڵی ...

زیاتر »

پاشەكشێی دیموكراسی

سیاسەتی تاكڕەویی و حساب نەكردن بۆ هاوبەشە راستەقینەكان، دژوارترین دۆخی سیاسیی بۆ ئایندەی سیاسی هەرێمی كوردستان دەهێنێت، ئەوەش وادەكات ناكۆكیی سیاسی زۆرتر لەوەی ئێستا كە هەیە قووڵبكاتەوە «خەرەندی گەورە لە پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكاندا دروست بكات»، مۆدێلی سیاسەتی تەقدیسكردنی تاك لە هەرێمدا خەریكە دەبێتە باو، ئەمەش خراپترین ژینگەی سیاسی و كۆمەڵایەتی دروست دەكات، ئەم جۆرە لە تێڕوانین بۆ دنیای سیاسەت ...

زیاتر »

سه‌در عیراق به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟

ئه‌وه‌ی له‌ عیراق رووده‌دات، جۆرێكی تری كوده‌تایه‌ . هه‌م ئێرانییه‌كان هه‌م ئه‌مركاییه‌كان و له‌ لایه‌كیتریشه‌وه‌ ئه‌وروپییه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سۆزی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و لای خۆیان په‌لكێش بكه‌ن و بیانخه‌نه‌ خزمه‌تی ئامانجه‌ ستراتیژییه‌كانی خۆیانه‌وه‌. له‌م خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ له‌ عیراقدا روویانداوه‌، سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی لاواز و په‌رته‌وازه‌ن و خاوه‌ن یه‌ك گوتار نین. واته‌ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ زیاتر له‌ شه‌پۆلێكی تووڕه‌یی هه‌ڵچوو ده‌چێت. كه‌ مه‌رامیان ...

زیاتر »

ئه‌مریكا كوردی فرۆشتووه‌؟

ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 رۆژه‌ كه‌ توركیا به‌ هاوكاریی گروپه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌كان، په‌لاماری خاكی رۆژئاوای كوردستان ده‌دات. به‌و مه‌به‌سته‌ی ناوچه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنووری خۆی دروست بكات و قه‌واره‌یه‌كی ئیسلامیی رادیكال له‌و ناوچه‌یه‌ له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویی خۆیدا چێ بكات. سه‌رۆكی توركیا كه‌ به‌بۆچوونی به‌شێك له‌ شرۆڤه‌كارانی سیاسی توركیاو جیهانیش «ژانی شكستی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی له‌ دڵدا ماوه‌، ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی داگیركارییه‌وه‌ سۆزی ره‌گه‌زی تورك ...

زیاتر »

تەزویر نەبوو، دەنگدەر ئەم ئەنجامەی ویست

یەك نەبوو، بەڵكو هەژدە كورسی دەرچوو. لەدوای راگەیاندنی دەرئەنجامە نافەرمییەكان تا راگەیاندنی ئەنجامی فەرمییەكان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، زۆرترین ئاماژەو بۆ یەكێتی دەكراو شەش لایەنی سیاسی ئەم هەرێمە تێبینیان لەسەرهەبوو لەسەر ئەوەی كە ئەنجامەكان پسند ناكرێن و دەنگەكانی ئەوانیش تەخشان و پەخشان كراوە، شەش لایەنه‌ تانەیانداو داوای دووبارەكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنیان دەكرد یان پێیان وابوو هیچ نەبێت بەدەست دەنگەكانیان دووبارە ...

زیاتر »

پلانی دووەمی جەنگی داعش لە كوردستان

لە میدیاكان زۆر بە روونی و بە ئاشكرا و بە بەرچاوی دنیاوە قافڵەی ریز بەستووی تێرۆریستانی داعش لە لوبنانەوە بەڕێككەوتن بۆ سنوری كوردستان و ووڵاتی عێراق، رێككەوتنی حزبوڵای تێرۆریست و رژێمی بەشار ئەسەد لەگەڵ چەتەكانی داعش، مەترسیدار ترین جۆری رێككەوتنە لە نێوان ئەو دوو گروپە مەزهەبییەدا لە ناوچەكەدا، وادەردەكەوێت كە چەند دەزگایەكی سیخوری وڵاتانی دەورو بەر رۆڵیان هەبوبێت لە رێككەوتنی ...

زیاتر »